زیاتر لە سەرنجێک بۆ رێواز خان
6/24/2020 11:20:00 AM
ئاسۆ حاجی
لە لێدوانی ئەمڕۆت بۆ میدیا گوتت بۆ
دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان ئێستا هیچ رێگریەکی سیاسی و یاسایی نیە،بۆ
دەبێ سیاسەت ببؽتە رێگر لە پێش دانیشتنی پەرلەمان و بەر لە وشەی یاسا سیاسەتت بە
زار دابێ !
ئایا ئەوە سەلماندنی ئەو بۆچوونانە نیە
کە لەسەر ئێوە دروست بوون بەوەی وەک کادیری حیزب هەڵسوکەوتت کردووە و هەڵوێستت
وەرگرتووە و بڕیارت داوە! لە بەشێکی دیکەی قسەکانتدا گوتت چاوەڕوانی چاودێری
دارایین تا راپۆرتێکتان دەربارەی قەرزەکانی حکومەت دەداتێ،هەروەها گوتت کە چاودێری
گفتگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی بەغدا دەکەین.
خاتوونی ئازیز لێرەوە پێویستە ئەو دوو
سەرنجت بۆ بنووسم:-
- دانیشتنی پەڕلەمانی کوردستان چ پەیوەندی بە
گفتوگۆی نؽوان هەولێر و بەغدایە؟ یان دەتەوێ بەو قسەیە پاڵپشتی لە راگەیەندراوی
لاهور جەنگی بکەی کە راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵوەشاندەوە و بە حکومەتی
هەرێمی کوردستانیشی گوت ئەگەر لەگەل بەغدا رێکنەکەون(تنازل نەکەکەن)ئەوە رەنگە لە
حکومەت و پەڕلەمان بکشؽینەوە!
- خاتوو رێواز دەزانی سەت ساڵە خەڵکی
کوردستان خەبات دەکا و قوربانی دەدا تا عێڕاق حکومەتی ناوەند و کوردستانیش حکومەتی
(پەڕگە) و لاچەپ نەبێ،ئایا دەزانی بە گوێرەی دەستووری عێراقی ناوی فەرمی کۆماری
عێڕاق کۆماری عێڕاقی فیدرالیە واتا کۆماری عێڕاقی یەکگرتوو! رەنگە بۆ کەسێکی
ئاسایی تەنانەت بۆ هەندێک کاربەدەست و سیاسیش زۆر نەکەوێ بە عێراق بڵێ حکومەتی
ناوەندی،بەڵام بۆ ئێوە مانان زۆر دەکەوێ و زۆریش هەڵدەگرێ،چونکە جگە لەوەی دکتۆرات
لە یاسا هەیە ئەوا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی.