1067وتار

ئەگەر تورکیا هێرشی کرد

10/7/2019 5:08:00 PM
ئاسۆ حاجی


هەڵوێستی نوێی ئەمەریکا بە هەڵکردنی گلۆپی کەسک بۆ تورکیا تا هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان گەلێک ئەگەر و پرسیاری دیکە دێنێتەپێش،ئایا تورکیا لە سنووری نێودەولەتی سوریا دەوەستێ؟ ئامانج و داخوازی تورکیا تورکیا لە تەنها داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا فراوانترە،تورکیا چاوی لەوەیە هؽزەکانی بگاتە شەنگال و تەلەعفەر بگرێت و رەنگە لە قۆناغی دووەمدا بگاتە موسڵیش.

هاتنی تورکیا بەو قوڵیە و ئەو روبەرە گەورەیە مەترسی جدی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش دروست دەکا لە کردنەوەی دەرگایەکی بازرگانی راستەوخۆ لەگەڵ بەغدا بکرێتەوە هەروەها بۆری راستەوخۆی نەوت لە ناوچەکانی عێڕاق  و تورکیا دروست بکرێ بەنێ تێپەڕبوون بە ناو خاکی هەرێمی کوردستان بەوەش لە رووی ئابوری گورزێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان بدات.

تورکیا کە بە هەموو توانایەکیەوە کار بۆ زیندووکردنەوەی میساقی میللی سەردەمی عوسمانلی دەکا کە لە دوای تەواوبوونی تەمەنی رێککەوتننامەی سایکسپیکۆ بیکاتەوە ئەمری واقع و شەڕ بۆ گەڕاندنەوەی میراتی عوسمانلی بکات.

ئەگەر تورکیا هێرشی کرد و رۆژئاوای کوردستانی داگیرکرد ئەوە جوگرافیایەک بەناوی رۆژئاوای کوردستان (کوردستانی سوریا) نامێنێ و کوردیش وەک نەتەوە دەبؽتە کەمینەیەکی لەبیرکراو،چونکە ئامانجی گەورەی تورکیا گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیە بە نیشتەجێکردنی عەرەبە سوریەکانی ئاوارەی تورکیا کە خەلکی ئیدلب و حەلەب و ناوچەکانی دیکەن.

پرسیاری گەورە ئەوەیە،بۆچی کورد لەو پارچەیەی کوردستان بەو چارەنووسە گەیشتن؟ئایا دەرفەت هەبوو ئەو مەترسیانە دروست نەببن و رێگایەکی دیکە بۆ درێژەدان بە حوکمڕانی خۆیان بدەن، بە دڵنیایەوە دەکرێ ئەگەر پەیەدە دەستبەرداری عینادی خۆی ببا و گوێیان لە ئەمەریکا و دۆستانی ئەوروپیان گرتبا بە دوورکەوتنەوە لە قەندیل و نزیک بوونەوە لە خۆیان و هەوڵدان بۆ دروستکردنی ئیدارەیەکی هاوبەش لەگەڵ هێزە کوردیەکانی دیکە.

ئایا ئێستا دەرفەتێک ماوە بۆ پاراستنی ئەوەی هەیە؟ بە بۆچوونی من تاکە دەرفەت کە لە پێش پەیەدە و رێڤەبەری خۆسەر ماوە ئەوەیە بە قسەی ئێرانی و روسیەکان بکەن و لەگەڵ حکومەتی سوریا بە هەرجۆرێک بێت رێک بکەوێ چونکە لایەنی کەم ئەو رێکەوتنە  وجودی کورد لەو ناوچەیە دەپارێزێ و رەنگە بەشێک لە مافە نەتەوەیی و کلتوریەکانیش دەستەبەر بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن