وتار

سێ قسەکەی تڕەمپ و دیدارەکەی نێچیرڤان بارزانی

1/23/2020 7:20:00 PM 368 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ حاجی


لە دیداری نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد تڕەمپ باسی هەرێمی کوردستان کرابێ یان رۆژئاوای کوردستان یەک مانا و لێکدانەوە هەڵدەگرێت کە بارزانی و قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان ناوەندی بڕیار و یەکلایی کردنەوەی پرسی گەلی کوردستانن لەگەڵ  هەرچوار پارچەی کوردستاندا.

تڕەمپ یەکەمین دوای پێشوازیکردنی لە شاندی کوردستان خۆی نێچیرڤان بارزانی  بە ئامادەبووان و رۆژنامەوانان ناساند بە دەستەواژەیەکی دیرۆکی و جێی ڕامان بە ئاماژەکردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هەمووانی گوت:"ئەوە تێکۆشەرێکی مەزنە" لؽرەدا تڕەمپ بە هەموو دنیای گوت ئەوەی پێشوازی لێدەکەم و لەگەڵی دانیشتووم کەسێکی ناوازە و تایبەتە کەسێکی جێگای ستایشی گەلی خۆی(کوردستان) و گەلی ئەمریکا و هەموو ئەو لایەنانەیە کە دژی تیرۆر جەنگاون.

باسکردنی نەوت و بازاڕی وزە لە نێوان هەردوو سەرۆک دا ئاماژەیەکی دیکەیە بۆ پێشکەوتنی پەیوەندی و تۆکمەتر بوونی پێگەی هەرێمی کوردستان لە سەر نەخشەی وشەی جیهانی،ئەو نەخشەیەی(نەخشەی وزەی جیهان) کە هۆکاری سەرەکی و کاریگەر بوو بۆ ئەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بە هێزەی ئێستایەوە لە سەر نەخشەی سیاسی و گرنگیدانی جیهان جێگای ببێتەوە،ئەوەش بۆ سیاسەتی دەرگای کراوە(ئابوری سەربەخۆ) دەگەڕێتەوە کە نێچیرڤان بارزانی دامەزرێنەر و رابەریەتی کردووە،کە خاڵی هاوبەشی بەهێزی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دنیایە،هەر ئەوەش هۆکاری مانەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بوو دوای خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر کە حکومەتی بەغدا بە پاڵپشتی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حیزبوللای لوبنانی و سوپای پاسدارانی ئێران بە دەست دۆیی چەند کەسێکی ناو حیزبێکی کوردستانی شاری کەرکوکیان داگیر کردەوە.

ئەو سیاسەتەی بارزانی بوو کە هەرێمی کوردستانی بەهێز کردەوە تا ئەو رادەیەی سەرۆکی بەهێزترین وڵاتی دنیا (ئەمەریکا)،دڵی بە دیدارێکی یەک سعاتە ئاو نەخواتەوە(دیداری ئابوری داڤۆس) داوەتی ئەمریکای بکات بۆ ئەوەی بە دڵی خۆیان و تێر باسی هەموو ئەو بابەتانە بکەن کە جێی گرنگی هەردوو وڵاتی کوردستان و ئەمریکان.

ئەوەی پێویستە دەربارەی ئەو دیدارەی داڤۆسی نێوان بارزانی و تڕەمپ بگوترێ ئەوەیە کە نێچیرڤان بارزانی لە دیدارە و لەوانەی داهاتووش نوێنەرایەتی دیرۆکی زیاتر لە دوو سەت ساڵەی بنەماڵەکەی(بارزانی) و گەلەکەی (گەلی کوردستان) دەکات لە پێناو و ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement