گەشتە ئاسمانییەکانی سعودییە دەستیپێکردەوە
01:15 - 25/10/2026
زەمەن_هەواڵ
دوای دوو هەفتە لە راگیرانی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی هێرشی حوسییەکانی یەمەنەوە، ئەمڕۆ فڕۆکەخانەکانی ریاز و شا خالید لە سعودیە دەستییان بە گەشتە ئاسمانییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز بلاویکردووەتەوە، "ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە"، هەروەها ماڵپەڕی 'فڵایت رادار' کە تایبەتە بە چاودێریکردنی گەشتە ئاسمانییەکان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی ریازەوە بەرەو شاری جەددەی سعودیە فڕیوە.
هاوکات، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە پلاتفۆرمی "ئێکس" رایگەیاندووە: "ئاگادارتان دەکەینەوە کە بڕیار دراوە لە رۆژی یەکشەممەوە، تێرمیناڵی (١) بۆ گەشتە ناوخۆییەکان و تێرمیناڵی (٢) بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکانی هێڵە ئاسمانییە نیشتمانییەکان تەرخان بکرێت"