وتار

شیعە بۆ لە دژی فواد حوسێن وەستانەوە؟

4/30/2020 11:40:00 AM 264 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ حاجی



هێزە شیعەکان لە هەوڵدان هەمان ئەوەی بەسەر عارەبی سوننەیان هێنا بەسەر کوردیشی بهێنن،لە دەس ساڵی رابردوو هەر سەرکردە و بەرپرسێکی سوننە لە دژی خواست و ئەجێندای شیعە وەستابێتەوە یان وڵات بەدەریان کردووە یان دۆسیەیەکی وەهیمان بۆ دروست کردووە و وایان چاوشکاندووە کە هەرگیز جورئەتی باسکردنەوەی شیعە نەکات و نزیک سیاسەت نەکەوێتەوە.

لە بەرامبەر کورد هەمان کاریان کردووە و تا رادەیەکیش لە رێگای پاڵپشتی و هاوکاری ئێرانەوە بۆیان چۆتە سەر لە کڕینی چەند پەڕلەمانتارێک و کەلێن خستنە ناو یەکڕیزی هێزە کوردستانیەکان و بەکارهێنانیان وەک کارتی فشار لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامانجی لاوازکردنی پێگەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان.

بڕینی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرن کە بەگوێرەی رێکەوتنی هەردوولا بووە و وەک بەشێک لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 لە پەڕلەمانی عێڕاق دەنگی لەسەر دراوە بەشێکە لەو سیاسەتەی کە ئێران لە دژی هەرێمی کوردستان و لە رێگای زۆرینەی سیاسی شیعەوە بەکاری دەهێنن،سەرتا لە رێگای پەڕلەمانتارە کوردەکانی سەر بەخۆیان کەیسەکەیان جولاند و دواتر هەوڵیاندا بیکەنە بابەتی شەقامی عێڕاقی ئینجا لە دواییدا بەرگێکی یاساییان بۆ دووری کە گوایە دکتۆر فواد حوسێن بڕگەیەکی لە رێکەوتنی نێوان حکومەتی کوردستان و حکومەتی عێڕاق زیاد کردووە و بە هۆی ئەو بڕگەیە ساڵێک زیاترە پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێ.

بەگوێرەی زانیاریەکان دڕدۆنگ بوونی هێزە شیعەکان لە فواد حوسێن و دەستبردن بۆ قوتی خەڵکی کوردستان جگە لە پەیوەندی بە دامەزراندنی سیستەمی دژە موشەکی ئەمریکا (پاتریۆت)لە کوردستان و فراوانکردنی بنکە سەربازیەکان و زیادکردنی ژمارەی سەربازانی تێیاندا،ئەوە هۆکارە سەرەکیەکە مل نەدانی دکتۆر فواد حوسێن بووە بۆ داوایەکی ئێران کە لە رێگای هادی عامڕی و موقتەدا سەدر لە حکومەتی عێڕاقی کراوە کە پێویستە بڕی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ حکومەتی لوبنان بنێرن کە سەر بە حیزب اللەی لوبنانی گرێدراوی ئێرانە،چونکە ئێران دەیزانی دراو و دارایی لوبنان لە داڕمانە کە دەرئەنجام بە راپەڕینی خەڵک لە دژی ئەو حکومەتە کۆتایی دێت.

ئەوە چیڕۆکە راستەقینەکەیە و ئەگەر فواد حوسێن بەو کارە رازی ببا نە هەڕەشەی لادان و دادگایی کردنی دەکەوتە سەر و نە ئەو بڕە پارەیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش جارێ دەستی بۆ دەبردرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement