475وتار

کێ یەکێتی دەناسێتەوە؟

7/15/2020 3:04:00 PM
ئاسۆ حاجی

یەکێتی لە دوای چل و چوار ساڵ تەمەن دەستی لە هەموو ئەو دروشمانە هەڵگرتووە کە خەڵکی پێ هاندەدا لە مافی چارەی خۆنووسینەوە بگرە تا بە قودس کردنی کەرکوک و دەست هەڵنەگرتن لە چیاکانی حەمرین وەک سنووری جیاکەرەوەی نێوان کوردستان و عێڕاق،کە ئەوانە زادەی باوەڕی مام جەلال دامەزرێنەر و سکرتؽری گشتی یەکێتی بوون،بە کورتی دەست بەردان لەو دروشمانە کارکردنە بۆ سڕینەوەی مێژووی جەلا تالەبانی و لابردنی کاریگەریەتی لەسەر لاشعوری یەکێتیەکان.
یەکێتی کە بە دەرچوون لە بازنەی بەرژەوەندیە باڵا نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و وەستانەوە لە دژی ئیرادەی سەربەخۆیی خوازی خەڵکی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ خاک رادەستی داگیرکەر دەکاتەوە و کار بۆ سارکردنەوەی خەڵکی کوردستان دەکات لە خەباتیان لە دژی داگیرکاری و پێشێل کردنی مافەکانیان لەوەش خراپتر بیری نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانیان وەک سەرچاوەی نەهامەتیەکان دەناسێنؽ.
یەکێتی کەرکوک و نیوەی خاکی باشوری کوردستانی لە چواچێوەی رێکەوتنێکی حیزبیانە رادەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق کردەوە،هەروەها ١٧٠ تیرۆرستی داعشیان لە رێکەوتنێکی دیکەی حیزبیدا ئازاد کرد،ئێستاش لە رێکەوتنێکی دیکەی شاراوە و حیزبیدا خەریکە کفری و ناوچەی دیکەی گەرمیان راەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێڕاق دەکەنەوە لە نێو بێدەنگیەکی ترسناکی دامەزراوە فەرمیەکان و میدیای کوردستانیدا،بەبێ ئەوەی کەسێک پرسیارێکی جدی لە سەرانی یەکێتی بکات ئەرێ بۆ وا دەکەن!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن