128وتار

دەنگدەری گۆڕان و هەڵبژاردنی عێراق و لیستی هەڵوێست

11/10/2025 12:42:00 PM
بەختیار نامیق

دەنگدەری گۆڕان دوای نەوشیروان مستەفا بێ گوتار و بێ لیدەر مایەوە ، نەوشیروان مستەفا ئەگەر چی پلاتفۆر و بەرنامەی کاری هەبو بۆ هەموو دۆسیەو و پرسەکان هەر لە دەستوری ناوخۆی گۆڕانەوە بۆ سێکتەرەکانی ئابوری و جوگرافی و سیاسی و دەستوری و بەرنامە بۆ کارکردن لەناو هەر چوار دەستەڵاتەکە و پاشان بەرنامەی تایبەت بە عێراق و پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و  پاشان سێکتەرەکانی وەک سامانی سروشتی و کشتوکاڵ و پەروەردە و کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریەکان و هتد ، بە کورتی پلاتفۆرمێکی گشتگیری هەبو ، بەڵام دوای نەوشیروان مستەفا ئەو گوتارەی کە نمایندەی بکات نەما، لێرەوە نەوشیروان مستەفا یەکێک لە کارەگرنگەکانی توانی دەستەڵاتی حیزب بگۆڕێت و پێچەوانەی بکاتەوە بنکە و دەنگەر سەنتەر بن نەک سەرکردایەتی و جڤاتەکان هەر بۆیە کاتێک لیدەر نامێنێ و گوتاری پلاتفۆرمەکەی غایب دەبێت ئەم لایەنگر و دەنگدەرە دەتوانێ سزای بدات و هەر واشی کرد گۆڕانی سفرکردەوە، دوای ئەم قۆناغە دەنگدەری گۆڕان بێ لیدەر و گوتاری هەقیقی مایەوە و جۆرێک لە سەرلێشێوان و چاوەڕوانی بۆ لیدەرێک لا دروست بو، هەر بۆیە لە ڕوی سایکۆلۆجیای کۆمەڵایەتیەوە کەوتە سەر ڕق، ( ڕق و لە داخا ) بۆیە دوای گۆڕان نەوەی نوێ تا ئاستێک بوە شوێنێک بۆ ئەم ڕقە و لە داخی ئەو پاشەکشەیەی گۆڕان دەنگیان دا بە نەوەی نوێ ، پاشان نەوەی نوێ بوە بەشێک لە بەرنامەیەکی دیزاین کراو و نەیان توانی نمایندەی گوتاری بەرنامەکانی کاک نەوشیروان بن ، بۆیە لە هەڵبژاردنەدا سزای نەوەی نوێش دەدرێت و دەنگ دەدەن بە لیستی هەڵوێست و پێ دەچێ بۆ هەڵبژاردنێکی تر نەوەی نوێ وەک گۆڕان سفربکاتەوە، لە ئێستادا دەنگدەری گۆڕان هەر گروپێک گوتارەکانی بۆنی گوتار و هەڵوێستەکانی کاک نەوشیروانی لێبێت دەنگی پێدەدات، جا ئیتر ئەم دەنگدەرە چوبێتە ناو هەر حیزبێک یان دانشتبێت و بێدەنگی هەڵبژاردبێت دڵی هەر لای ئەوەیە کەسانێک بێن و هیچ نەبێ هەڵوێست و گوتارەکانیان نزیک بێت لە نەوشیروان مستەفاوە نەک گۆڕان ، چونکە گۆڕان پاداشتی خۆی وەرگرت ، بۆیە دەبینین لە ئێستادا لیستی هەڵوێست و عەلی و هاوەڵەکانی بەشێکن لەم گوتارە و دەنگدەری گۆڕان ئەم هێزەش تاقیدەکاتەوە تا ئەو کاتەی بەردەوام دەبێت لەسەر ئەجێندای کارکردنی لەسەر بەرنامەکانی نەوشیروان مستەفا ، خۆ ئەگەر ئەمیش نەیتوانی بەردەوام بێت ، ئەوا هەمان چارەنوسی گۆڕان و نەوەی نوێ چاوەڕێیان دەکات ، دەبینین لیستی هەڵوێست چۆن لەناو هێزی چەکدار و ئەمنیدا دەنگ دەهێنێت و لە مەدەنیدا شۆک دروستدەکات چونکە بەشێکی گوتاری سەرەتایی بەرنامەکانی کاک نەوشیروانیان هەڵگرتوە ، وەک سەرەتای دەرکەوتنی گۆڕان ئەمە بەو مانایە دێت بەرنامەکانی نەوشیروان مستەفا وەک تاکە ڕێگا بۆ ڕیفۆرمی هەرێم لای دەنگدەرەکەی هەر جێگەی ئومێدە و لە چاوەڕوانی هێزێکدایە پێداگر بێت لەسەری و کاری بۆ بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن