لە ساڵیادی نەوشیروان مستەفادا ئەوانەی ویستان و ئەوانەی دەیانەوێت لە نەوشیروان مستەفا بچن.
5/14/2026 2:14:00 PM
بەختیار نامیق
لەهەمو قۆناغەکاندا کاتێک نەوشیروان مستەفا بەرنامە و پلانێکی داناوە بوتە ڕێگاچارە بۆ دەربازبون و قۆناغی گواستنەوە لە قۆناغێکەوە بۆ بۆ قۆناغێکی تر ، هەر لە قۆناغی هەستانەوەی دوای ئاشبەتاڵ و قۆناغی دوای ئەنفالەکان و قۆناغی ڕاپەڕین و قۆناغی دەستور و عێراقی نوێ و قۆناغی ڕیفۆرمی هەرێم ، ئەم ڕاستیە نەک سەرکردەکانی شاخ و شار بەڵکو نەوەی هەردوو سەرکردەکە ( تاڵەبانی و بارزانی ) دەیزانن و دەشزانن کە پایەی سەرکی نەوشیروان مستەفا بوە بەڵام خۆیانی لێ گێل دەکەن و ئێستایان بۆ خۆیان داگیرکردوە و دەیانەوێ مێژوشی داگیر بکەن ، لە کاتی بونی خۆیدا لە شاخ و شاردا سێ سەرکردە هەبون ( مام جەلال ، نەوشیروان مستەفا ، مەسعود بارزانی) لەناو دوو مۆدێلدا ، مەسعود بارزانی بوە ڕابەری مۆدێلێکیان کە لە دوای ئاشبەتاڵەوە ڕۆڵێکی ئەوتۆیان نەبو ، لە دوای ڕاپەڕین و دوای ٣١ئاب بەهەر هۆیەکەوە بێت بە هاوکێشەی ناوچەیی توانیان دەستەڵاتێکی ڕەهایان ببێت ، لە ناو یەکێتیدا ئەم دوو سەرکردە وەک دوو پایەی سەرەکی هەر یەکێکیان بە ڕۆڵی خۆی توانیان دەستەڵاتیان لەهەموو کوردستاندا هەبێت ، بەڵام ڕۆڵی سەرەکی ناوخۆیی نەوشیروان مستەفا بوە ، هەر ئەو کاتیش زۆرێک دەیانویست لە نەوشیروان مستەفا بچن نەیانتوانی وەک مەلا بەختیار و سالار عەزیز و چەندینی تر ، ئەمەش بۆ لە (مام جەلال چون) هەر ڕاست بو ، دواتر لە قۆناغی شاردا دیسانەوە هەر لە کاکە حەمەی حاجی مەحمودەوە تا هەندێ سەرکردەی تر ویستان لە نەوشیروان مستەفا بچن و نەیان توانی.
دوای مەرگی هەردوو سەرکردە مام جەلال و کاک نەوشیروان لەناو بازنەی خێزانیدا بوە ململانێی کێ لەوان بچێت ، ئەڵبەت مەسعود بارزانی پێش نەمانی خۆی کوڕەگەورەکەی کردە ئەوەی لە خۆی بچێت و هەوڵەکانی تری ناوخێزانەکەی سفرکردوە یان بەیعەتی بە مەسرور بارزانی پێدان و تا ئاستێک سەرکەوتو بون توانیویانە لەچاو دوو خێزانەکەی تردا پتەو بن و دەستەڵات و حکومڕانی بەهەموو کەموکوڕییەکانیانەوە لای خۆیان بێت ، لەناو یەکێتیدا پێش قۆناغی بافڵ تاڵەبانی یەکێتی بوە دەیان کوتلە و گروپەوە دەیانویست لە تاڵەبانی بچن ، ماڵباتی تاڵەبانی پڕ بوو لە شەڕی ئامۆزاکان تا بافڵ شوێنی خۆی گرت ، وەهمی لەتاڵەبانی چون و لە بارزانی چون کۆتایی هات و لە بافڵ و مەسروردا چڕبویەوە ، لەم قۆناغانەدا زۆر سەکردەی ناوەند دەیویست لە نەوشیروان مستەفا بچێت لە پەنای دوو سەرکردەکەی تردا بەڵام نەیانتوانی.
لە ناو بازنەی نەوشیروان مستەفادا دوای خۆی زۆر کەس هەوڵیدا لەو بچێت بەڵام بەهەمان نەخۆشی ناو یەکێتی و پارتی سەرکردەکانی ناو گۆڕان نەک نەیانتوانی بونە دەیان کوتلەوە ، لە دەرەوەی گۆڕانیش لەناو حیزبە ئیسلامییەکان بە فۆرمێکی ترەوە ئەو هەوڵە هەبو بەڵام نەیانتوانی ، لەناو ماڵباتی نەوشیروان مستەفادا کوڕەکانی نەک تا ئێستا نەیانتوانیوە ببنە کوچکەیەک لەو سێکوچکەی حکومڕانیەی ئێستای هەرێم بەڵکو بێدەنگترین کەسن ، وەک کوڕی ماڵباتی ئیبراهیم ئەحمەد کە ناوی هەڵۆیە هێچی پێنەکرا ، خۆ ئەگەر کاری بۆ نەکرێت نەک کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا دەکوژێنەوە و دەپوکێنەوە بەڵکو دوو کوچکەی تری ماڵباتی بارزانی تاڵەبانی مێژوشیان داگیردەکەن ، لە ئێستا و لە دەرەوەی ماڵباتەکان لە غیابی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا هەندێ هەوڵ هەبو کە دەیوست لە سێبەری نەوشیروان مستەفا بچن بەڵام نەزۆک دەرچوو وەک شاسوار ، لە ئێستادا زۆر هەوڵ دەدرێت لە عەلی حەمەساڵحەوە تا هەندێ کارئەکتەری پاشماوەی گۆڕان کە لە سێبەری نەوشیروان مستەفا بچن ، ئەگەر چی عەلی حەمەساڵح و هاوڕێکانی تا ئاستێک وەک سەرەتا هەڵگری هەمان گوتارە بەڵام تا ئێستا لە چوارچێوەی ڕاگەیاندن دەرنەچوە و نەبوەتە پڕۆژەیەکی گشتگیر و زانستی ، ئەوەی ڕونە لە نەوشیروان مستەفا چون زۆر ئەستەمە کە هاوڕێکانی ئەوانەی مێژویان هەیە و ماون ناتوانن بەهەمان شێوە نەوە تازەکەش لە هەوڵدان و تا ئێستا نەیانتوانیوە ، بەڵام ماڵباتی بارزانی و تاڵەبانی بە ناچاری بۆ دەربازبون لە قەیرانی حیزبی و حکومڕانی کار لەسەر بەرنامەکانی نەوشیروان مستەفا دەکەن وەک پڕۆژەی ڕیفۆرمی گشتی بێ ئەوەی ناوی بهێنن.
نەوشیروان مستەفا دیدگا و خوێندنەوەی گشتگیری هەبوو بۆ هەموو قۆناغێک دنیایەک پلانی فیریادڕەسانەی پێ بوو بۆ ڕزگاربون لەو قۆناغە ، لە ئێستاشدا ماڵباتی بارزانی تاڵەبانی کار لەسەر بەرنامەکانی نەوشیروان مستەفا دەکەن ، بۆ ڕیفۆرمی هەم حکومەت و هەم حیزبەکانیان و هەم پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد ، چونکە نەوشیروان مستەفا نە کوڕەکانی نە هاوڕێکانی نەیانتوانی ببنە خۆی ، وا لەدەرەوە بەرنامە و مێژوەکەشی ورە وردە داگیر دەکرێت بێ ئەوەی ناوی بهێنن ، لە نیوەدێڕێکدا نەوشیروان مستەفا سەرکردەیەکی بێکەس بو.