ڕێبەر ئەحمەد هۆشداری دەدات بە عێراق و تورکیا
02:44 - 27/10/2026
زەمەن_هەواڵ
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناخۆی هەرێم ڕایگەیاند: ئەوەی لە شەنگال روویدا لە دەرەوەی رێککەوتنی شەنگالە، ئێمە بەشێک نین لە رێککەوتنی عێراق و تورکیا بۆ چۆڵکردنی سەربازگەی زێلکان.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم هۆشداری دا بە عێراق و تورکیا و دەڵێت: هیچ هەنگاوێک لە شەنگال بە بێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم سەرکەوتوو نابێت و بەغدا باوەڕی بە سیستمی فیدڕاڵی نییە و ئەوە کێشە گەورەکەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، عێراق پێیوایە د١عـش کۆتایی هاتووە و چیتر هەڕەشە نییە، بەڵام لەراستی ئەو رێکخراوە تائێستاش هەڕەشەیەکی گەورەیە