بافڵ تاڵەبانی و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز و ڕێککەوتننامەی ستراتیژی نوێ.
4/18/2026 12:07:00 PM
بەختیار نامیق
پارتی و یەکێتی دوای ڕاپەڕین و ئازادی عێراق بونە جێبەجێکارێکی ناچاری نەخشەی دابەشکاری وڵاتە زلهێزە ناوچەییەکان ، دوای گەڕی شەڕی براکوژی ، هەرێم لە هەموو ڕوەکانی سیاسی و کارگێڕی و ئابورییەوە بوە دوو زۆن و دوو ئیدارەیی ، دوای براکوژی ڕێککەوتنکرا و ناونرا (ڕێککەوتنامەی ستراتیژی ) کە دابەشکاری پەنجا بە پەنجای نێوان پارتی و یەکێتی بو لە هەموو پۆستەکانی عێراق و هەرێمدا بە گڵۆپی سەوزی نێوان تورکیا و ئێرانەوە ، ئەم حاڵەتە تا ئێستاش بەردەوامە ئەگەر چی حکومەتێکمان هەیە بەڵام تەنها لە فۆرمدا یەک حکومەتە بەڵام لە ناوەڕۆکدا هەر دوو ئیدارەییە ،لەم نێوەندەدا ئەوەی دەیویست دەستکاری ڕەسمی ئەم ڕێککەوتنە بکات نەوشیروان مستەفا بوو بەڵام نەیتوانی دژایەتی تورکیا و ئێران بکات و بە ناچاری بۆ هاوسەنگی هێز گەڕایەوە بۆ ڕێککەوتننامەی دەباشان و دوای خۆشی نە هاوەڵەکانی نە کوڕەکانی وەک کوڕانی بارزانی و تاڵەبانی نەیانتوانی تەواوکاری کارەکانی نەوشیروان مستەفابن و پێگە و کاریگەرییان هەبێت و ڕێککەوتننامەی دەباشان جێبەجێ بکەن وەک سێکوچەی حکومڕانی لە هەرێمدا ، دوای نەمانی مام جەلال و کاک نەوشیروان بەتەواوی ئەم هاوسەنگییە تێک چوو هەژمونی پارتی بەسەر کۆی سێکتەرەکانی حکومڕانییەوە دەرکەوت.
لێرەوە زۆنی سەوز و بەتایبەتر یەکێتی توشی پەرتەوازەیی بو ، لەئاستی ناوخۆدا لەبەر ئەوەی لەگەڵ گۆڕان نەگەیشتنە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی دەباشان و یەکێتی بوە دەیان باڵ و سەدان تەکەتول و نەمانی یەکێتی ناوەکی و لەبەرامبەردا پارتی توانی سود لەم پەرتەوازییە وەربگرێت و هەژمونی فراوانتر بێت ، خۆئەگەر ئێران نەبوایە ئەوا تەواو وێران دەبوو ، لەم کاتەدا یەکێتی لە بۆشایی سەرکردەیەکدا بوو ، کە بتوانێ هەم ناوخۆ ڕێکبخاتەوە و هەم هاوسەنگی هێز بگێڕێتەوە ، دەرکەوتنی بافڵ و قوباد وەک میراتگیری مام جەلال و خوێنی یەکەم سەرەتای گەڕانەوە بو بۆ هاوسەنگی هێز بە پشتیوانی ئێران وەک جێ هەژمونی خۆی ، لێرەوە بافڵ تاڵەبانی ناوخۆی خۆی ڕێکخستەوە و توانی هەموو گروپ و تەکەتولەکان بخاتە ژێر یەک چەترەوە بە تایبەت دوای ئاوتکردنی لاهور ، لە دەرەوەی یەکێتیش کاری لەسەر هاوسەنگی هێز و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ستراتیژی کرد و لەسەر ئاستی ناوچەیی توانی ببێتەوە بە ژمارەیەکی کاریگەر ، بە تایبەت دوای بچوککردنەوەی ١١کورسی کۆتاکان سەرەتای ئەم هاوسەنگییە دەرکەوت ، لە ئێستادا لەسەرۆک کۆماری عێراقەوە بۆ ئەم گەڕەی تر سەرەتای داڕشتنەوەی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی نوێ دەرکەوتوە و بافڵ توانی هاوسەنگی هێز و یەکێتی ناوەکی بگێڕێتەوە ، بۆ هەرێمیش هەر لە پەرلەمان و حکومەت و وەزارەتەکانەوە لە ئێستەوە ئامادەیە بە تایبەت دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ نەوەی نوێ ، مادام ئێران و تورکیا ماون و بەشێکی گرنگن لەم دابەشکارییە و ئێران لەم جەنگەدا نەکەوت کەواتە هەمان ڕەسم ئامادەیە ، لێرەوە بافڵ لە بەغداوە بۆ کەرکوک و بۆ موسڵ و پاشان بۆ هەرێم ئامادەیە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز.