35 کوردستان

پێوەری ئاو بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و گوندەکان دەبەسترێت

12:07 - 31/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، بەمیدیاکانی ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەسەر بنەمای مەتر دووجا و بەپێی رووبەری شووقە یان خانووەکە پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە، پارەکەیشیان بۆ خۆیان بردووە، بەڵام لەمەودوا ئەمە نامێنێت، خەریکین پێوەر بۆ هەموویان ببەستین و لەمەودوا بەپێی پێوەر پارە بۆ خەڵک دەگەڕێتەوە.

تەنیا لە هەولێر 80 هەزار هاوبەشی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون هەیە، پێشبینی دەکەین تاوەکو سەری ساڵ هەموویان بگوازینەوە، ئیتر لە سەرەتای ساڵی نوێوە بڕیارەکە جێبەجێ بکەین و پارە بۆ حکومەت بگەڕێتەوە. پێشتر ئەم پرۆسەیە لە سلێمانی و دهۆک کراوە و تەنیا هەولێر ماوە.

جگە لەمە لە قۆناغی داهاتوودا بڕیارە گوندەکانیش کە حکومەت ئاویان بۆ دابین دەکات و تۆڕی ئاوی بۆ داناون، پێوەریان بۆ ببەستێت و مانگانە بەپێی پێوەر پارەیان لێ وەربگرێت. بەڕێوەبەری گشتیی ئاو دەڵێت، سەرەتای ساڵی داهاتوو بڕیار لە جێبەجێکردنی دەدەین و سەرتاسەری هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، ئێستا مانگانە پێنج هەزار دینار لە هەر ماڵێک وەردەگرین، ئەمە نامێنێت و هی ئەوانیش دەبێتە پێوەر، چونکە هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ شارەکان، حکومەت ئاویان بۆ دابین دەکات و تۆڕی ئاوی بۆ ڕاکێشاون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن