بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هەسەدە: تۆم باراک ئەندازیاری کۆمەڵکوژی کوردە لە سوریا
01:05 - 31/10/2026
زەمەن_هەواڵ
فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت: تۆم باراک جۆرێک لە دیپلۆماسیی پیس دەکات کە لەسەر بنەمای ڕەشەکوژی، مامەڵەی گوماناوی و سەپاندنی مەرج لە ڕێگەی هەڕەشەوە بونیاد نراوە.
دەشڵێت: ڕۆژێک دێت ڕاستییەکان لەسەر ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە لە هەڵگیرساندنی ململانێکان و ڕشتنی خوێن لە سووریا ئاشکرا دەبێت.
ئاماژە بەوەشدەدات، تا سوورییەکان زیاتر لە هەژموون و شێوازە مافیاییەکانی ئەم پیاوە دووربکەونەوە، زیاتر لە ئایندەیەکی پارێزراو و سەقامگیر نزیک دەبنەوە.