39 کوردستان

ئەم هەفتەیە نەوتەکەی عێراق دەگات و دابەشدەکرێت

02:01 - 31/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بڕیارە سبەی دابەشكردنی نەوت لە عێراق دەست پێ‌ بكات، بڕیاریشە لەم هەفتەیە عێراق دەست بە هەناردەكردنی نەوت بۆ هەرێمی كوردستان بكات، نرخەكەشی ئێستە لە بازاڕدا گرانە.

ئەمڕۆ شەممە، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق ، ‎لە رۆژی یەكشەممە (١ی١١) دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگاكانی عێراق دەكرێت؛ پشكی هەر خێزانێك بڕی ١٠٠ لیتر دەبێت و پرۆسەی دابەشكردنەكەش بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

لەبارەی ڕەوانەكردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستانیش، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی پێشتریدا وتی: حكوومەتی عێراق ڕەزامەندیی داوە لەسەر ڕەوانەكردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵێنیان داوە لە سەرەتای مانگی ١١ـی ئەمساڵدا نەوت ڕەوانە بكەن.

هاوكات ئەوەش زانراوە عێراق ئێستە رەزامەندیی لەسەر ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوت كردووە بۆ كوردستان، بەڵام پێداویستیی ناوخۆی كوردسان ٢٨٠ ملیۆن لیتر نەوتە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن