یەکێتی و پارتی لە کەرکوک خەریکی چین!
7/16/2024 4:00:00 PM
د. مەجید ساڵح
(١)
هەواڵەکان لە کەرکوک خاس نایەژن، عەرەبەکان دەڵێن رێکەوتنمان لەگەڵ پارتی هەیە و پارێزگار بۆ ئێمە دەبێ و پارتیش بێ دەنگە و نە رەتی دەکاتەوە نە ئەرێی بۆ دەکات.تورکمان دەڵێن لەگەڵ یەکێتی لێک تێگەیشتنمان هەیە و یەکێتیش بێ دەنگە.
هەر بەڕاست لە کەرکوک چ باسە!؟
(٢)
کورت و کرمانج، گەر پارتی بێ یەکێتی بچێتە هاوپەیمانیەتیەکەوە کە کوردێک نەبێتە پارێزگار و لە جێگەیدا عەرەبێک حوکمڕانی پارێزگاکە بێت، ئەوا بێ دوو دڵی و گومان خیانەتە لە کورد و لە پارتی و لە خودی مستەفا بارزانی کە لە هیچ زەمانێک و لە ژێر هیچ گوشارێکدا دەست بەرداری کەرکوک نەبوو هەر دەیوت کەرکوک دڵی کوردستانە.
خۆ گەر یەکێتیش بێ پارتی مساوەمە لە سەر مافی کورد بکات و رازی بێت تورکمانێک دوو ساڵ بە دوو ساڵ، یان تەنانەت بۆ یەک رۆژ تورکمانێک یان عەرەبێک ببێتە پارێزگاری کەرکوک، ئەوا خیانەتە لە کورد و هەزاران شەهید و لە مام جەلال و دروشمەکەی کە دەیوت کەرکوک قودسی کوردستانە.
(٣)
ئەم شێوازی کارکردنەی یەکێتی و پارتی، بەداخەوە هاوکاتە لەگەڵ بێ دەنگی خەڵکی کوردستان و کەرکوک بە تایبەتی و میدیای لەغاوکراوی کوردی و کڕوکپی رۆشنبیران و سیاسەتمەداران و حزبەکانی دەرەوەی مەنزومەی پارتی و یەکێتی...!
بێدەنگییەک کە چارەنووسی نەتەوەکەمانی بردوەتە تونایتونێکی بێ کۆتایی و تونێلێکی بێ روناکی مەترسیدار....