پێگه‌ی ئاین له لای نه‌وشیروان مسته‌فا
5/20/2022 11:41:00 AM
480 جار خوێندراوەتەوە
مەجید ساڵح
مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئاین، بۆ كه‌سێكی سیاسه‌تمه‌دار
یاریكردنه له‌گه‌ڵ ئاگر. به تایبه‌تی سیاسه‌تمه‌دارێك كه پاشخانی كولتووریهكهی
چه‌پێكی شۆڕشگێڕ بووبێت. ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه له دوای روخانی بلۆكی رۆژهه‌ڵاتی و
پاشه‌كشه‌ی كۆمۆنیزم و ده‌ركه‌وتنی جوڵانه‌وه‌یه‌كی
به‌هێزی ئیسلامی سیاسی له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا، هێنده‌ی دیكه قورس و هه‌ستیار
بوو. هه‌ندێك له‌و سیاسیانه‌ی خۆیان به كۆمۆنیست و چه‌پ ده‌زانی، پێیان وابوو به
لێدان له بناغه و سه‌وابتی ئیسلام ده‌كرێت رێگه له ته‌شه‌نه سه‌ندنی ئیسلامی
سیاسی بگیرێت و هه‌ندێكی دیكه‌شیان تا راده‌ی شه‌ڕی خوێناوی له‌گه‌ڵیاندا چوونه پێشه‌وه
و هه‌ندێكیشیان بێ ده‌نگیان به باشترین چاره‌سه‌ر زانی، چونكه پێیان وابوو كۆتایی
حقبهی كۆمه‌نیزم و له‌مه‌ولا سه‌رده‌م سه‌رده‌می ئیسلامی سیاسییه.
دیدگای نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ پرسی رۆڵی ئاین
له كۆمه‌ڵگای كوردیدا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی جۆره‌ها
ره‌وت و ئاراسته و حیزب سیاسی ئیسلامی له كوردستاندا، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌ره‌تاكانی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان له كۆتایی حه‌فتاكان،
بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ناو كۆمه‌ڵه دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند
كتێبێكی ماركس و لینین و ماوتسی تۆنگ، به‌له‌سه بووبون و كه‌وتبوونه دژایه‌تی
كردنی ئاینی ئیسلام و به یه‌كێك له رێگرییه‌كانی به‌رده‌م روخانی ئیمپریالیزمی جیهانیان
ده‌زانی و پێیان وابوو كۆمه‌ڵگای كوردستان نابێته كۆمۆنیزم تا ئیسلامێك مابێ تێیدا.
كه‌چی له ئێستادا پاشه‌كشه‌یان كردوه و كه‌وتوونه‌ته مه‌رایی كردن بۆ ئیسلامی سیاسی
و خوا و قورعان و پێغه‌مبه‌ر به موقه‌ده‌س ده‌زانن!!
ساڵی ١٩٧٧ نه‌وشیروان مسته‌فا به دیدگایه‌كی
نوێوه گه‌ڕایه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ له كوردستان، دیدگایه‌ك ته‌واو جیاواز له سه‌ركرده‌كانی
پێش خۆی بۆ ماركسیزم، ئاین و كوردایه‌تی.
ساڵی ١٩٧٩ له ژماره سێی وه‌رزنامه‌ی (كۆمه‌ڵه)دا،
توێژینەوەیه‌كی نووسی به ناوی (بەرەو پێکهێنانی حیزبی پێشڕەوی کرێکاران و رەنجدەرانی
کوردستان). خاڵی هەرە گرنگی توێژینەوەکەی، باسکردنی رۆڵی ئاینه لە کۆمەڵگای
كوردستان و نووسیویه‌تی "لە کوردستاندا دین حورمەتێکی یەکجار زۆری هەیە لەلای
خەڵک، پیاوانی دین ئەتوانن دەوری گەورە بگێڕن لە راپەڕاندن و سازدانی کۆمەڵانی خەڵکدا
دژی زوڵم و زۆر و ستەم."
هه‌روه‌ها پێی وایه بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی
كوردستان "ئەبێت هەوڵ بدات بۆ هێنانە جۆش و خرۆش و راپەڕاندنی پیاوە ئاینییەکانی
کۆمەڵ، ئەبێت حورمەتی باوەڕی ئاینی خەڵک، حورمەتی ویژدان، حورمەتی بیروڕا و خوورەوشت
و نەریتی کۆمەڵایەتی خەڵک بگرێت."
له جێگه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڵێ: "ئەبێت هەموو
ئەو وزە و توانا گەورانە بتەقێنێتەوە بە قازانجی شۆڕش، بە قازانجی گۆڕینی کۆمەڵ، بە
قازانجی هەڵتەکاندنی بناغەکانی کۆمەڵی کۆن و دامەزراندنی کۆمەڵی نوێ، بە قازانجی گۆڕینی
پەیوەندی چەوسێنەرانەی بەرهەم هێنەران، بە قازانجی نەهێشتنی زوڵم و زۆر، نەهێشتنی
هەموو شێوەکانی چەسانەوەی نەتەوایەتی، چینایەتی، رەگەزایەتی، مەزهەبی، فەرهەنگی.."
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و
سه‌رده‌مه‌دا كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی له ناو هاوڕێ ماركسیهكانیدا دروست كرد و هه‌ندێكیان
وتاری توندیان له‌سه‌ر نووسی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كۆمه‌ڵگاكه‌ی
خۆی باش خوێندبووه و به خه‌یاڵ نه‌ده‌ژیا، رێچكه‌كه‌ی خۆی به‌رنه‌دا و هه‌رگیز
نه‌چووه به‌ره‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانویست ئاین له كۆمه‌ڵگادا فڕێده‌نه ده‌ره‌وه
و به‌ڵكو له هه‌موو قۆناغه‌كانی تێكۆشانیدا ویستویه‌تی رێبه‌ره‌كانی ئاینی ئیسلام
له كوردستاندا رۆڵی خۆیان بگێڕن له دژایه‌تی كردنی هه‌موو جۆره زوڵم و چه‌وسانه‌وه
و سته‌مێك، جا ئه‌و زوڵمه و زۆره داگیركه‌رێكی بێگانه بیكات یاخود سه‌رۆك و رێبه‌رێكی
كورد.
نه‌وشیروان مسته‌فا، گه‌ره‌كی بوو ئاین له ده‌ستی
سیاسیه‌كان ده‌ركات و رۆڵی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ببینێ، بۆیه له ساڵی
٢٠٠٩ پاش دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كاتی سه‌ردانی كردنی مزگه‌وتی گه‌وره،
به زانایانی ئاینی وت: "زانایانی ئاینی
به درێژایی تاریخی میلله‌ته‌كه‌مان هه‌میشه پێشه‌وای میلله‌ت بوون له زۆر شت‌دا یان
هه‌موو شتێك‌دا... ره‌نگه ئێوه له هه‌موو كه‌س زیاتر په‌یوه‌ندی و تهماستان له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكدا هه‌بێ. هه‌ریه‌كه له ئێوه رۆژانه سه‌دان كه‌س ده‌بینن یان دێن بۆ
لاتان و سكاڵای حاڵی خۆیان ده‌كه‌ن و پرسیاری شه‌رعی و پرسیاری تایبه‌تی خۆیان ئه‌كه‌ن
و موشكیله‌یان هه‌بێ موشكیلهكانتان بۆ باس ده‌كه‌ن. ره‌نگه ئێوه له هه‌مو كه‌س
زیاتر شاره‌زای ئه‌وه‌بن كه خه‌ڵك داخوازیه‌كانی چییه، موشكیلهكانی چییه گیروگرفته‌كانی
چییه و چۆن چاره‌سه‌ر ئه‌كرێ و عه‌یبه‌كان
له كوێدایه. من به‌شداری كاری سیاسیم كردوه، به‌ڵام دڵنیا بن له‌وه كه وه‌كو
چۆن ئێوه به هه‌موو تواناتانه‌وه كه خوا ئه‌مری پێكردون كه ئه‌بێ دژی مونافق
و دژی نیفاقی دینی بن، منیش له هه‌موو ته‌مه‌نما شانازی ئه‌كه‌م به‌وه‌ی دژی نیفاقی
سیاسی بووم. پێشم وایه نیفاقی دینی ره‌نگه بۆ شه‌خسه‌كه خۆی زه‌ره‌ری هه‌بێ بۆ
سه‌ر ئیمان و بۆ سه‌ر ئه‌خلاقی بۆ رۆژی قیامه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه مونافقی سیاسی
بێت و نیفاقی سیاسی بكا، زه‌ره‌ر له میلله‌ته‌كه وهدا، زه‌ره‌ری زۆر گه‌وره‌تره
له نیفاقی دینی.."
له ساڵی ٢٠١٣ كاتێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی
ئیسلامی‌دا هاوپه‌یمانیه‌كیان بۆ دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی دروست كرد، چه‌ند رۆشنبیرێك
له نامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌یان لێگرد چۆن ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كاندا هاوپه‌یمانی
ببه‌ستێ له كاتێكدا بزوتنه‌وه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دیموكراسی خوازه.
له وه‌ڵامدا پێی وتن "ئه‌و پاكێجه
چاكسازیانه‌ی كه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا داومانه به ده‌سه‌ڵات، هه‌موو باس له
دیموكراسی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كات و له هیچ خاڵێكیدا داوای دروست كردنی ده‌سه‌ڵاتێكی
ئیسلامی سیاسمان نه‌كردوه، ئه‌وه حیزبه ئیسلامییه سیاسیه‌كانن هاتونه‌ته سه‌ر
رێی ئێمه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه...
"
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ دروستكردنی كۆمارێكی
ئیسلامی كوردستانیدا نه‌بوو، به‌ڵام دژی ئه‌وه‌ش نه‌بوو كه ئاینه‌كان به گشتی و
ئاینی ئیسلامیش به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگادا رۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی خۆیان
بگێڕن..