لە پڕ هات و لە ناکاوچوو!!
2/17/2021 9:23:00 PM
د. مەجید ساڵح
رەجەب تەیب ئەردۆغان
هەمیشە دەڵێ "شەوێک لە پڕێکدا دێین..." هەموو ئەو لە پڕ هاتنانەشی بۆ سەر
کوردستان بووە!! و بۆ هەر هاتنێکیشی لە پێشدا رای گشتی تورک دەوروژێنێت بە ئاراستەی
خۆشکردنی هەلگیرسانی ئاگری رق و قینی جەماوەر تورک کە سەرکێشە لە هەر چییە کە ناوی
کوردە.. لەوەدا دوو سود دەبینی:
١. زەمینەسازی بۆ سازش کردن بۆ وڵاتێکی دیکە
و دور خستنەوەی چاوی خەڵک لەو سازشە.
2. ئامادە سازی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئایندە
کە ئێستا دۆخی حزبەکەی لەوپەڕی خراپیدایە.
ئەم جارەش لە پڕ
سوپاکەی نارد بۆ چیای گارا.. بۆ دوو شت:
یەکەم: بەتەمای سەرکەوتنێکی نەوعی بوو بۆ وەدەست هێنانەوەی دەنگە لە
دەست چووەکانی لە ناو شەقامی ناسیۆنالیستە فاشییەکانی تورک (گورگە بۆرەکان)..
دووەم: بۆ
دوورخستنی چاوی شەقامی ئیسلامی لەسەر ئەو هەنگاوە خێرایانەی بە ئاراستەی تەتبیع
کردن لەگەل ئیسرائیل دا دەینێ..
بەڵام کە لە
گارا توشی شکست هات، خۆی و دەوڵەت باخچەلی هاوبیر و هاوپەیمانی، کەسیان نەدۆزییەوە
شکستی سوپاکەیانی پێ پەردەپۆش بکەن، سێ رۆژە دەوڵەتی تورک، تەنانەت ئۆپۆزسیۆنەکانی
دژ بە ئەردۆغانیش، ئەم پۆرت شکانەی سوپا لە گارا دەخەنە گەردنی HDP و دەستیان کردوە بە رەش بگیریەکی کەم وێنە لە
ناو کادر و هەوادارانی ئەو حزبە.. گوایە بەو کارە ریشەی تیرۆر لە بن دەر دێنن، ئەتاتۆرک
بەم خەونی ریشەکێش کردنەوە چوە گۆڕەوە و لە دوای ئەویش چەندین جنرال و سیاسەتمەداری
تری تورک هاتن و هەمان خەویان بینی، لە پڕ هاتن و لە ناکاو بەرەو (اسفل السافلین)
چوون...