سێ نه‌ته‌وه‌كه‌ی تر!!!
4/6/2026 11:39:00 AM
هەندرێن شێخ راغب
سه‌د ساڵ پێش ئێستا له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان(1914-1918), سێ ئیمپراتۆر به سه‌ركردایه‌تی ئه‌ڵمانیا یه‌كیان گرت(ئیمپراتۆری عوسمانی، ئیمپراتۆری یابان، ئیمپراتۆری نه‌مسا), به‌ره‌ی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكاو هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكاو فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو روسیا ئه‌وانیش بوونه به‌ره‌یه‌ك.
له‌شه‌ڕه‌كه‌دا به‌ره‌ی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وت، ئه‌ڵمانیاو سێ ئیمپراتۆره‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له‌توپه‌تیان كرد، ئیمپراتۆری عوسمانیه‌كان نه‌ماو ویلایه‌ته‌كانیان بوونه ده‌وڵه‌ت و كوردستانیش بووه چوار پارچه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌ستكردانه. له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا له‌م جوگرافیا تازه‌یه سێ نه‌ته‌وه باڵاده‌ستن(عه‌ره‌ب، فارس، تورك), به‌ڵام بوونه‌ته به‌ڵا بۆ خۆیان و نه‌ته‌وه‌كانی تری پاشماوه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی كه ئێستا ناوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
پێش ئه‌م شه‌ڕه له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران چل هه‌زار كه‌س كوژرا به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، كه زۆرینه‌یان فارس بوون!! له‌ناو سوریا نۆ ملیۆن كه‌س ئاواره بوون كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌ب بوون. له‌وه‌ته‌ی توركیا هه‌یه میلله‌ته‌كه‌ی برسی و هه‌ژاره‌و ئێستاش كه‌س حه‌سودی به لیره‌و ئابوری توركیا نابات، له عێراقیش له‌وه‌ته‌ی هه‌یه كه‌س نه‌بوو بڵێ ئۆخه‌ی.. به‌رهه‌می سه‌د ساڵ له‌م ده‌وڵه‌تانه له‌بری زانست، رۆشنبیری، كو‌لتور، دیموكراسی, پێكه‌وه‌ژیان, دامه‌زراوه ئه‌وه‌بوو كه عێراق داهێنانه‌كه‌ی زیندانی ئه‌بوغرێب بوو، سوریا داهێنانه‌كه‌ی زیندانی سه‌ید نایه بوو، توركیا داهێنانه‌كه‌ی زیندانی ئامه‌د بوو، ئێران داهێنانه‌كه‌ی زیندانی ئه‌ڤین بوو. نه‌ك هه‌ر كورد به‌ڵكو هاوخوێن و هاونیشتمانه‌كه‌ی خۆشیان له‌وه‌ته‌ی هه‌ن ژێرده‌سته‌و برسی و ئاواره‌ی خودی سیسته‌می ده‌وڵه‌ته‌كانیانن. كه‌واته سایكس بیكۆو لۆزان و ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م جوگرافیا سیاسیه‌و ده‌وڵه‌تانه دۆزه‌خن بۆ ناوچه‌كه، هاوكات ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیش كه خاوه‌نی ملیار ملیار دۆلارن، جگه له سپۆنسه‌ركردنی گروپ و هێزو جه‌ماعه‌تی خوێنڕێژ‌و تیرۆریست داهێنانی چیان هه‌بووه! ئه‌وه‌ی له دوبه‌و خه‌لیج هه‌یه له بازرگانی و فڕۆكه‌وانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ژێرخانی شاره‌كان، به‌رهه‌می عه‌قڵی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه نیه به‌ڵكو به‌رهه‌می خودی رۆژئاواییه‌كانن!. كه‌واته جوگرافیای سیاسی به‌رده‌ستی ئه‌م سێ نه‌ته‌وه‌ییه(عه‌ره‌ب، تورك، فارس) جگه‌له كۆنه‌په‌رستی، كۆیله‌داری، مه‌زهه‌بگه‌رایی، نه‌ژادپه‌رستی، تیرۆر، خوێن رێژی هیچی دیكه‌ی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه، نه‌یانتوانیوه به‌شداری شارستانیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندوی جیهان بكه‌ن. ئیدی كه بڕیار‌و ده‌وڵه‌ت و دیزاین و هێز له‌به‌رده‌ستی ئێوه‌یه‌و ده‌توانن چیتان بوێت بیكه‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن..به‌هێزو پشتیوانی ئێوه كورد یه‌كێك له‌و نه‌ته‌وانه بێت ده‌شێ داهاتووی جوگرافیا تازه‌كه بێت، به روونی بڵێم ناكرێت جێگاگۆڕكێ بكه‌ن له‌بری (عه‌ره‌ب، تورك، فارس) ئیدی هه‌یمه‌نه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه بده‌نه (كورد، جوو، ئه‌رمه‌ن) با ئه‌وانیش سه‌د ساڵ تاقی بكرێنه‌وه؟؟. بۆ نمونه كورد ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تی ئیسلامی ناوچه‌كه بكات كه گه‌لێكی موسوڵمانی ره‌سه‌نه‌و دڵسۆزه. بۆ نمونه ئه‌رمه‌ن نوێنه‌رایه‌تی به‌هاكانی مه‌سیحییه‌تی ئه‌وروپی بكات، جووش هه‌م داده‌مركێ و هه‌م نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌كات و هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئێوه‌شه. مه‌به‌ستم نیه بڵێم كۆیلایه‌تی دووباره بكه‌نه‌وه و ئه‌مجاره سێ نه‌ته‌وه زاڵ بكه‌ن و ئه‌وانی تر ژێرده‌سته، به‌ڵام ده‌كرێت به هه‌ژمون و ده‌وڵه‌ت و جوگرافیا جێگۆڕكێ بكرێت. باشه ئه‌گه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌مسا قبوڵ بكرێت كه داوای كرد رۆژهه‌ڵاتی فورات بكرێته ده‌وڵه‌تێكی كوردی به‌ناوی كۆماری رۆژئاوا خراپیه‌كه‌ی چیه؟ چیتان ده‌ستكه‌وت له‌م هه‌موو جوگرافیا گه‌وره‌یه به‌خشیتان به ئێران و توركیا؟؟. ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر یه‌ك ده‌وڵه‌تانه جوگرافیای له 30% بدرێته كیانی كوردستانی و خاك و مافی گه‌لێكی كۆمه‌ڵكوژكراوی وه‌ك ئه‌رمه‌نیه‌كانیش بده‌نه‌وه، ئایا خراپیه‌كه‌ی چیه؟؟. چوار ده‌وڵه‌تی تازه‌و نه‌ته‌وه ره‌سه‌نه‌كانی ناوچه‌كه بناسن وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی دیزاینێكی تازه بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵی داهاتوو، ئه‌گه‌ر باشیان نه‌كرد ده‌توانن زۆر ئاسانتر بیانگۆڕن. ئێوه نه‌وت و غاز‌و جوگرافیا‌و نفوز‌و بازرگانیتان ده‌وێت بۆیه هه‌رگیز رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێ ناهێڵن، كه‌واته دیزاینه‌كه‌ی بگۆڕن كه له‌به‌رده‌ست خۆتانه.