ڕێڕه‌وی سعودیه
9/1/2025 9:56:00 PM
هەندرێن شێخ راغب
كورد دوو كیانی هه‌یه، له عێراق و سوریا. هه‌ردووكی
كاریگه‌ری و پشتیوانی ئه‌مریكای هه‌یه‌و نكۆڵی ناكرێت پاڵپشتی ئه‌مریكا هێجگار
گرنگه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بكشێته‌وه نازانرێت چاره‌نوسی كورد چی به‌سه‌ر دێت. له ئێستادا ئیداره‌ی تڕه‌مپ له كۆشكی سپی خاوه‌نی بڕیاره، سه‌رۆك
تڕه‌مپیش دوو شته پاره‌و شه‌ق. دنیا به‌مجۆره ئیداره ده‌دات یان ده‌بێت پاره‌ی
خۆت بده‌یت، یان شه‌ق ده‌خۆیت. شتێكی سه‌رنج راكێش هه‌یه لای دۆناڵد تڕه‌مپ ئه‌ویش
هه‌ر سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا كه یه‌كه‌م گه‌شت ده‌كات ده‌چێته به‌ریتانیا یان وڵاتی
دیكه‌ی ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌مجاره كه تڕه‌مپ گه‌یشته‌وه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی، یه‌كه‌م
گه‌شتی بۆ سعودیه بوو. له‌وێ رایگه‌یاند گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی بۆ ئه‌مریكا ده‌سته‌به‌ر
كردووه كه وه‌به‌رهێنانی سعودیه‌كان و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوه به نرخی یه‌ك
تریلیۆن دۆلار.
كه‌واته سعودیه سه‌رپه‌رشتی
پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات كه یه‌ك تریلیۆن دۆلاره بۆ ئه‌مریكا. ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی
رۆژانه ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌داته ئه‌مریكا. ئه‌مریكاش له عێراق پشتیوانی
كورد نیه‌و نیشانه‌كانی دیارن. له سوریاش هه‌موو رۆژێ له‌گه‌ڵ ئه‌حمد شه‌رع له
كۆبونه‌وه‌یه‌و نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ئاشكرا باسی مه‌ركه‌زیه‌تی سوریا‌و دژایه‌تی
فیدڕاڵیه‌تیش ده‌كات.
بۆیه كورد ده‌بێت ئه‌م
شوێن و ناوه‌نده بڕیار‌و كاریگه‌رانه بدۆزێته‌وه كه ده‌توانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر
ئیداره‌ی ئێستای كۆشكی سپی دروست بكه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سعودیه ناوه‌ندێكی هه‌ره
كاریگه‌ره.
له چه‌ند روانگه‌یه‌كه‌وه
سعودیه ده‌توانێت كۆمه‌كی كورد بكات:
-له عێراق شیعه حوكمڕانه، سعودیه‌كان زۆر
دژی هه‌ژمونی شیعه‌ن له عێراق و جه‌مسه‌رێكی گه‌وره‌ی سونه‌ن، بۆ گوشار دروست
كردن له‌سه‌ر شیعه‌كان ده‌كرێت كۆمه‌كی هه‌ندێك دۆسیه‌ی كوردیش بكات له‌گه‌ڵ سونه
له عێراق و قسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان بكات.(هه‌رچه‌نده من دژی ناكۆكی
كورد‌و شیعه‌م و پێم وایه نابێت رێككه‌وتنیان نه‌بێت به‌ڵام ئه‌مه بابه‌تێكی تره)
-سعودیه دژی هه‌ژمونی
ئێرانه، زۆر دژی رژێمی ئێستای ئێرانه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزبێت و
به‌رگه‌ی فشاره‌كانی ئێران بگرێت، ده‌شێ سعودیه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مریكا
دروست بكه‌ن.
-باس له‌وه ده‌كرێت له ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی
سوریا، سعودیه‌و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو چاوی زۆریان له‌سه‌ره‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت
كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سوریا دابنێن، بۆیه كورد هه‌وڵی خۆی بدات كه
پشكیان له‌م ئاوه‌دانیه هه‌بێت و شتێك نه‌كه‌ن زیانیان به‌ركه‌وێت له‌هیچ پڕۆژه‌یه‌كی
ناو سوریا كه پاره‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
-سعودیه له‌روی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نیه‌ت
تۆمارێكی باشی نیه، به‌ڵام ئێستا له ئیداره‌ی تڕه‌مپ ئه‌مانه یه‌ك فلس ناهێنن،
ته‌نها شه‌ق و پاره ده‌یخوات. بۆیه سعودیه‌كان كه پاره‌كه ده‌ده‌ن ده‌شتوانن
كاریگه‌ری له‌سه‌ر تڕه‌مپ بكه‌ن.
-سعودیه یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی رێككه‌وتنی
ئیبراهیمیه، كه ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیانه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، بۆیه
سعودیه‌كان له‌م رێگایه‌شه‌وه ده‌توانن رۆڵ ببینن كه ئیسرائیل خزمه‌ت به سه‌قامگیری
و داواكاریه‌كانی كورد بكات و دژایه‌تی كورد نه‌كات.
-سعودیه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌داته میدیای عه‌ره‌بی
و رای گشتی عه‌ره‌بی، راگه‌یاندنێكی زه‌به‌لاح له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به نهێنی
و به ئاشكرا به‌ڕێوه‌ده‌بات، بۆیه ده‌توانێت فشار له‌سه‌ر كورد كه‌م بكاته‌وه‌و
به پێچه‌وانه‌وه رای گشتی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر كورد ئه‌رێنی و باش بكات. به‌تایبه‌ت
له‌ناوخۆی سوریا‌و عێراق.
-سعودیه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و بێ
وێنه‌یان ده‌ست داوه‌تێ له رووی دروستكردنی ناوه‌ندی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی، ئابوری،
وه‌رزشی، بازرگانی، ئاوه‌دان كردنه‌وه، وه‌به‌رهێنان، ئه‌وه‌ی سعودیه ده‌یكات
زۆر فراوان و گه‌وره‌و كاریگه‌ره، بۆیه گرنگه كورد له‌م پڕۆژه تازانه‌ی سعودیه
تێبگات و هه‌وڵ بدات سودمه‌ند بێت له‌م روانگه‌یه‌وه.
-بەدیلێكی دیكەیە بۆ هەژمونی ئێران و
توركیا، كە كورد هەوڵ بدات ئەوەندە دابەش نەبێت بەسەر ئێران و توركیا, ئەمریكاش دژ
نیە، چونكە سعودیە ناڕاستەوخۆ واتە ئەمریكاو تەنانەت رەزامەندی ئیسرائیلیش؟. سعودیه یه‌ك تریلیۆن دۆلار بداته تڕه‌مپ، ئایا ده‌كرێت تڕه‌مپ گوێی
لێ نه‌گرێ؟ بۆیه سعودیه رێڕه‌وێكی زۆر گرنگی كێشه‌ی كورده له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
و ئه‌مریكا. ده‌كرێت هه‌وڵی ورد بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی سودمه‌ندبین له سعودیه.