وتار

پێش دەرکەوتنی لێرە بوە !

4/28/2020 10:16:00 AM 362 جار خوێندراوەتەوە
خالید ڕەزا

 بەپێی شیکردنەوەی داتاکانی توشبوانی کۆرۆنا لە هۆلەندا، کە لە لایەن پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی و ژینگە(RIVM) ی هۆلەندیەوە کراوە، گەیشتۆنەتە ئەو ئەنجامەی کە لە 81٪ ئەوانەی توش ئەبن، یان بەسوکی ئەیگرن یان هیچ نیشانە یەکیان تیا دەرناکەوێ.


ئەوانەی کە نیشانەکنایان تیا دەر ناکەوێ، سەرچاوەیەکی نادیار ئەبن بۆ بڵاوکردنەوەی ڤایرەسەکە، بەپێی زانیاریە زانستیەکان کە تا ئیستا بڵاوکراونەتەوە، ریژەیەکی کەم لە منال و مێرد منداڵ توش ئەبن و کەمترین یان لێ مردوە. ڤایرۆسەکە زیاتر زەفەر بەو کەسانە ئەبات کە نەخۆشی تریان هەیە وەک (نەخۆشیەکانی کۆ ئەندامی هەناسەدان، شیرپەنجە، شەکرە و نە خۆشیەکانی دڵ)هەر کەسێک یەکێ یان زیاتر لەم نەخۆشیانەی هەبێ و پەتاکە بگرێ(تەمەن رۆلی نامینی) ئەگەری (مردن)ی لە (مان ) ی زیاترە.


 هەر بەپێی داتاکان لە هۆلەندا، زۆرترین ئەوانەی کە مردون تەمەنیان لە 65+ هەتا 96 ساڵ بوە. لەم تەمەنانەش دا، دیسان نەخۆشیەکانی تر رۆڵی گەورەی هەبوە. کۆرۆنا بوەتە مۆتەکەی عومریان و کوشتونی! یەکەمین نەخۆش لە هۆلەندا 27/2/2020 دەستنیشآن کرا. بەڵام وەک (RIVM) بڵاویکردۆتەوە، ڤایرۆسەکە لە 15/2 وەوە لە هۆڵەندا بونی هەبوە. ئەو فەترەیەی پێویست بوە هەتا توانیویەتی لەناو لەشی مرۆڤەکاندا گەشەبکا و نیشانەکانی وەک : بەرزبونەوەی پلەی گەرمی، تەنگە نەفەسی، لوت تەڕبون و کۆکە و پژمین یان تیا دەر بکەوێ.


 بۆیە ئەگەر لە ناوچەیەک کە بۆ یەکەم جار نەخۆشێکی  تیا دەر ئەکەوێ بەمانای ئەوە دێ، کە ڤایرۆسەکە نزیکەی ٢ هەفتە لەوە و پێش بونی هەبوە، یان لە شوێنەکە، یان لە ناو لەشی مرۆڤەکەدا. کۆرۆنا هەرەشەیەکی ترسناکە و سەرتاسەری دنیای گرتۆتەوە. تا ئێستە هیچ وڵاتیک زاتی ئەوەی نەکردوە، سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا دا رابگەیەنێ، بە پێچەوانەوە زۆر بە حەزەرێکی ئەرێنی یانەوە هەندیک ولات دەستیان کردوە بە شلکردنەوەی رێوشوینەکان و، دلیان بەوە خۆشە بە گرتنە بەری ڕێوشوینەکانی خۆپاراستن توانیویانە بەربەست لەبەردەم خیرا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە دابنێن، هەتا بەتەواوی ژێرخانی تەندروستی وڵاتەکانیان (نەخۆشخانە، یەکەی چآودیری چر، کەرەسەکانی تێستکردن و توانای رۆژانەی تێست...) ئامادە ئەکەن.


هەمو لێکدانەوەکان بەو ئاڕاستەیەن کە ڤایرەسەکە خەڵکێکی زۆر توش ئەکات، بەشێک لەوانەش دژەتەن لە لەشیاندا دژ بە ڤایرۆسەکە دروست ئەبێ. هەتا ژمارەی ئەم کەسانەش زۆرتر بن، ئەگەر توشبونی خەلک کەمتر ئەبنەوە. هەمو ئەمانە لە پێناوی پاراستنی ژیانی مرۆڤەکاندا ئەکەن.کۆرۆنا گورزی گورچک بری لە ژیرخانی ئابوری و تەندروستی دنیا دا، ئەو زیانەی کۆرۆنا لەو چەند مانگەدا گەیاندویتی، چەند ساڵێکی ئەوێ هەتا ئاسەوارەکانی بەتایبەت لە ڕوی ئابوریەوە نەهێڵرێ.بێگومان خزمەتی ژینگە و کەمکردنەوەی قوربانیەکانی هاتوچۆشی کردوە لە ئەرز و ئاسمان و دەریاوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن