چۆن له‌م دۆخه ده‌ربچین؟ پێشنیارێك بۆ یه‌كێتی،
11/5/2026 4:03:00 PM
هەردی مێد
پارتی به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌مری واقعێكی نوێی سه‌پاندووه. له به‌رانبه‌ریدا، یه‌كێتی دوو بژارده دتوانێت تاقیبكاته‌وه:
بژارده‌ی یه‌كه‌م به ئامانجی ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌م واقعه‌یه تا تێكشكاندنی. ئه‌مه‌ش یان له ڕێگه‌ی دوو ئیداره‌ییه‌وه، یان په‌نا بردن بۆ دادگای فیدڕاڵی. به‌ڵام، ئاسه‌واری ئه‌م بژارده‌یه هه‌م بۆ سه‌ر یه‌كێتی، هه‌م بۆ سه‌ر هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی، زۆر زۆرن و عاقیبه‌تیان باش نابێت.
بژارده‌ی دووه‌م ده‌شێت به ئامانجی هه‌مواركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بێت هه‌تا تاراده‌یه‌ك به قازانجی یه‌كێتی، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی داواكردنی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بۆ دوو سالی یه‌كه‌م.
به‌ش به حاڵی خۆم، دانایی و زیره‌كی له بژارده‌ی دووه‌مدا ده‌بینم.