وتار

سەلامەتی گشتی لەپێش هەموو شتیکی ترەوەیە!

2/25/2020 4:40:00 PM 421 جار خوێندراوەتەوە
خالید ڕەزا

پەتای کرۆنا مەترسیەکی جدییە لەسەر سەلامەتی گشتی کوردستانیان. خۆپاراستن ئەگەر بۆ وڵاتە پیشکەوتوەکان کە سیستیمی تەندروستی تیاندا زۆرپیشکەوتوە، جارێک گرنگ بێ. ئەوا بۆ هەریمی کوردستان کە سیستمی تەندروستی تیایدا لە سیستمە حوکمرانیەکەی گشتیەکەی گەلێک خراپترە بێ ئەندازە زەرورە. بۆیە :

+ بریارەکەی ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی بە کاریکی ژیرانە ئەزانم و دەستیان خۆش بێ کە هەتا 24 مانگی داهاتو دەرگای خویندگاکان دا ئەخرین و تا ئەوکاتەش وەک ئەلێن پلەکانی گەرما بەرز ئەبێتەوە و، ڤایرەسەکەی تیا ناژی. بەلام ئەمە هەموشتیک نیە ئەبێ هاولتایان هەست بە مەترسی بکەن و بەشدارییەکی دەستەجەمعی لە خۆپاراستندا بکەن ئەمەش دەکرێ:

+  مزگەوتەکانیش هاوشانی قوتابخانەکان دابخرێن و ئەوانەی نوێژ و خوا پەرستی ئەکەن ئەتوانن لە ماڵەکانی خۆیاندا فەرزەکانیان جێ بەجێ بکەن. هەروەها:
+ خەلکی لە بۆنە خۆشی و ناخۆشیەکان سەرفینەزەر لەیەکتر بکەن بۆنە خۆشەکان دوا بخەن هەتا مەترسی ڤایرەسەکە کەم ئەبیتەوە یان نامینێ. هەروەها روداوە ناخۆشەکانیش کە مردن یەکیکە لەوانە و توانای ریگرتن لە رودانیان نیە، خاوەن پرسەکان، پرسە نەگیرن کەمترین کەسوکار بەشداری تیا بکەن. ئەمەش لەبەر سەلامەتی گشتی. 

+ خەلك ئەگەر زۆر زەرور نەبێ نەچیتە شوینە قەرەباڵغەکان و، تەنانەت بۆ سەرئیشەو پەنجە گەرم بونێک پێویست نەکات رو لە نەخۆشخانەکان بکەن مەگەر خوا نەخواستە گومانی توش بون یان نەخۆشیەکی ترسناکیان لێ بکرێ. ئەمەش دیسان لە پێناوی پاراستی خۆتان و سەلامەتی گشتی دا. بۆ چۆنێتی خوپاراستنیش ئەوە پزیشکان و تۆرە کۆمەلایەتیەکان زانیاری گرنگ یان بلاو کردۆتەوە و گرنگە روچاوبکرێ.

رەنگە هەندیک خەلک لە یاداشتکردنی ئەم چەند دێرەدا بە بەهانەی جیاجیا، سا ئیتر دینی بێ، یان کەلتوری عورفوعادەت یان هەر شتیکی تر لۆمە و سەرزەنشتم بکەن بەلام ئەمە رای تایبەتی خۆمە و تەنها هاندەریش لە نوسینی ئەم سەرنجانەدا  سەلامەتی خەلکی کوردستانە. 
لەخوای گەورە ئەپاڕیمەوە دوربین لە دەردو بەڵا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن