کارەسات.. پێنج ئەندامی یەک خێزان بەڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
01:22 - 07/11/2026
زەمەن_هەواڵ
له ڕوداوێكی سه‌ختی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌ركوك بۆ تكریت پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا و منداڵێكی كچیش به سه‌ختی بریندارە.
ئەمڕۆ شەممە، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ڕووداوێکی سەخت له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌ركوك بۆ تكریت له سنوری ناحیه‌ی ڕه‌شاد ڕویداوه، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی خێزانه‌كه له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره‌ی گواستنه‌وه‌ی چیمه‌نتۆ و ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی جۆری كیای بار توشی پێكدادانی سه‌خت بوون.
هاوکات، تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستیی كه‌ركوك ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه و كچه برینداره‌كه‌یان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌یاندوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی، هاوكات ته‌رمی پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌و خێزانه‌ش بۆ پشكنینی یاسایی ڕه‌وانه‌ی به‌شی پزیشكی دادوه‌ری له كه‌ركوك كراون.
فه‌رمانگه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی كه‌ركوك لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیی بۆ ئاشكراكردنی هۆكار و ورده‌كاریی ڕوداوه‌كه ده‌ستپێكردوه، به‌پێی ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كانیش پابه‌ندنه‌بوون به خێرایی دیاریكراو و به‌رته‌سكیی ڕێگه‌كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كییان له ڕوودانی ئه‌م پێكدادانه دڵته‌زێن و قورسه‌دا هه‌بووه.