وتار

پوتین و ئۆلیگارەکانی ڕوسیا!

3/29/2022 1:31:00 PM 246 جار خوێندراوەتەوە
خالید ڕەزا

نویسینی: Mick van loon
لە هۆڵەندی یەوە بۆ کوردی
خالید ڕەزا ئەمین


سێ جۆر لە ئۆلیگارەکان: ئەمانە کێن و بۆچی ناتوانن بەم زوانە کۆتایی بە پوتین بهێنن!.

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و سەرۆکی وڵاتانی تری دنیا، سەری ڕمەکانیان ئاراستەی ئۆلیگارەکانی ڕوسیا کردوە، تا لەم ڕێگەوە سزای ڤلادیمیر پوتین بدەن سەبارەت بەو شەڕەی کە دژی ئۆکراینا بەرپای کردوە. بەڵام ئەم ئۆلیگارانە کێن، پەیوەندیان لەگەڵ پوتین دا چیە؟ لەمە گرنگتر، ئاخۆ بەهۆی لێدان و بنکۆڵکردنی سامانەکانیان  دەتوانن شتێک بکەن بۆ کۆتایی هێنان بەم جەنگە؟
بایدن لە قسەکانیدا بە دیاریکراوی ڕوی کردە ئۆلیگارەکان و بەڵێنی دا کە دەست بگرێ بەسەر" پاپۆرە نایاب، خانوبەرە و شتە کەسیەکانیان دا" و  وڵاتەکانی تریش هەمان کار ئەکەن.

 

بەڵام ئەمانە کێن؟ لە کۆنتیکستی ڕوسیدا، ئۆلیگارەکان گروپێک بازرگانی لە ڕادەبەدەر دەوڵەمەندن لەگەڵ هێزێکی سیاسی نا هاوسەنگ. ئەمانە لە دوو قۆناغ و دوو شەپۆلی جیاوازدا دەرکەوتن.
 # شەپۆلی یەکەمی ئەم گروپە لە بە شەخسیکردن- تایبەتکردن (privatisering) دا، دەرکەوتن، بەتایبەت لەدوای سالی ١٩٩٥ولە کردەی فرۆشتنی کۆمپانیا گەورەکانی دەوڵەت بە پارەی مۆڵ (کاش) بە کەرتی تایبەت، ئەم پرۆسەیەش گەندەڵی گەورەی تیادا کرا، " دانی قەرز بەرامبەر بە پشک" بو بە ڕێسا و بەدناوی و گەندەڵی گەیشتە لوتکە. لەم کەین و بەینەدا پشکەکانی حکومەت لە ١٢ دوانزە گەورە کۆمپانیای دەوڵەتی لە سێکتەری بەرهەمە نەوتیەکان و ووزە و کەرەستەخاوەکان (فۆسیل)ی تر دران بە کەرتی تایبەت لەبەرامبەر دانی قەرز بە حکومەت بۆ پڕ کردنەوەی کورتهێنانی بودجەی فیدراڵێ.

 

# لەدوای ئەوەی پوتین دەسەڵاتی گرتە دەست: شەپۆلی دووەمی ئۆلیگارەکان دێت.

 

حکومەت بە ئەنقەست قەرزەکانی نەدانەوە، مافیان دابە قەرزدەرە ئۆلیگارەکان کە بەشەکانی خۆیان لە مەزادی ئاشکرادا بە کۆمپانیا گەورەکانی وەکو Yukos، Lukoil و Norilsk Nickel بفرۆشنەوە، زۆرجار بە خۆشیان. بەشێوەیەکی گشتی حکومەتەکەی بۆریس یەڵتسن گروپێکی بچوکی سەرمایەداری دروستکرد، ئەویش بە فرۆشتنی  پشکە ئابوریەکانی یەکێتیی سۆڤیەت بە نرخێکی داشکاو وهەرزان پێیان.

لەدوای ساڵی ٢٠٠٠وە کە پوتین دەسەڵاتی وەرگرت، کارئاسانی زیاتری بۆ شەپۆلی دووەم کرد بە پێدانی کۆنتراکت (عەقد)ی دەوڵەتی. وەکالەتی شەخسی لە زۆر سێکتەر(بوارد)دا پێ دان، وەکو ژێرخانی ئابوری و بەرگری و تەندروستی، حکومەت بە نرخی چەند قات لەنرخی بازاڕ بۆی حساب دەکردن، بەرتیل یشیان ئەدا بە بەرپرسەکانی ئەو سێکتەرانە و کارەکانیان بە زویی بۆ جێبەجێ دەکردن. بەم جۆرە پوتین لەشکرێک لە ئۆلیگارشی گەورەی دروست کرد کە هەموویان ئەوپەڕی سوپاس گوزاری ئەون.

# چۆن ئۆلیگارەکان کۆنترۆڵیان لەدەستدا بەڵام سەرمایەکانیان پاراست!

 

لە نەوەدەکاندا ئۆلیگارشیەکان دەستێکی باڵایان لەناو کرملین و  لە رەسمکردنی  سیاسەتدا هەبوو. لەسەردەمی بۆریس یەڵتسن دا زۆر لە ئۆلیگاریەکان بەرپرسیارێتی فەرمیان لە حکومەت دا هەبوو، پارەی زۆر گەورەیان ئەدا بە کرملین بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان.

 

بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٠وە پوتین ئەم ڕێگەیەی لێگرتن. لەجیاتی ئەوە پێشنیاریکرد: ئۆلیگارەکان لە دەرەوەی سیاسەت بن، کرملین یش دەست نەخاتە کاروباریانەوە،خۆیان ئیشوکاری خۆیان بکەن.

سەرباری ئەمەش ئەو نائومێدیەی خەڵک کە لە نەوەدەکاندا بەهۆی بە کەرتی تایبەت کردنی  موڵک وماڵی دەوڵەت سەری هەڵدابوو، بەشێکی لە دوو هەزارەکاندا قابیلی وەرگرتنەوەی بوو. کرملین ی پوتین فشارێکی گەورەی پیشەسازی ستراتیژی  لە ئۆلیگارەکانکرد بۆ نمونە لێسەندەوە ی ڕاگەیاندن و سەرچاوەسروشتیەکان گەڕاندنەوەیان بۆ بەرژەوەندی دەوڵەت. هەروەها هەندێک یاسای لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی سەر بەدەوڵەت(کەرتی گشتی) دەرکرد. ئەم کارانە زامنی ئەوەیکرد کە کرملین هەم کۆنترۆڵی ئابوری و هەم هی ئۆلیگارەکان بکات.  

 

# ئێستا ئەو ڕۆژەیە کە ئۆلیگارەکان  سێ جۆرن

 

+ لە ئێستەدا بەپێی دوور و نزیکیان لە دەسەڵاتەوە ئۆلیگارەکان سێجۆرن. لە پلەی یەکەمدا هاوڕێکانی پوتین دێن، کە بە شەخسی پەیوەندیان بە سەرۆکەوە هەیە. زۆر لە هاورێ نزیکەکانی پوتین بەتایبەت ئەوانەن کە لە سینت پەیتەرسبورگ(لینین گراد) و ڕۆژانی کەی جی بی (KGB) پێکەوە بون و بە شێوەیەکی زۆر خێرا و لە ڕادەبەدەر دەوڵەمەند بوون. لە هاورێ ئۆلیگارە هەرە نزیکەکانی پوتین کە  سینت-پەیتەرسبورگ ین لەوانە: یوری کۆڤاڵچوک (Yuri Kovalchuk)، زۆر جار بە بانکی شەخسی پوتین ناوی دەبەن؛ گێننادی تیمچینکۆ (Gennady Timchenko) گرنگترین سەرمایەی ئەم کۆمپانیای وزە (Gunvor)ە. وە براکەی ئەرکادی (Arkady) و بۆریس ڕۆتنبورگ (Boris Rotenberg) خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی ئێس جی ئیم(SGM-groep)، گەورەترین کۆمپانیای بینا سازی و لولەکێشی گاز و لولەکێشی وزەن  لە ڕوسیادا، هەروەها خاوەنی بانکی (SMP)ن.

 

+ گروپی دووەمی ئۆلیگارەکان سەربە بەرپرسە ئەمنی و پۆلیسی و سەربازیەکانن کە بە سیلۆفیکی " siloviki " ناسراون و تۆڕەکانی خۆیان بۆ ئەوە بەکار دەهێنن کە پارەیەکی بێ شومار بۆ خۆیان کۆبکەنەوە. هەندێک لەوانەی کە سیلۆفارچن(silovarchen) یان پێ دەوترێ کۆنە ئەندامی  کەی جی بی (KGB) و سەربەدەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕوسی(FSB) ئێستەن، ئەفسەری دەزگای ئاسایشن  کە ئیرەیی (حەسودی) بە ئۆلیگارەکانی سەردەمی یەڵتسن دەبەن و لە سەردەمی دەسەڵاتی پوتین دا هەلی دەوڵەمەندبونیان بۆ رەخساوە. ئەوەی کە بە نافەرمی وەک سەرۆکی سیلۆڤیکی ناسراوە ئیگۆر سیچین(Igor Sechin) سەرۆکی گەورە کۆمپانیا ی رۆسنەفت(Rosneft) ە، ئەو بە شێوەیەکی گشتی وەکو کەسی یەکەم لە دوای بەدەسەڵاترین پیاوی ڕوسیا، سەیر دەکرێت.

 

+ سێیەم گروپ، گەورەترین و زۆرترینی ئۆلیگارە ڕوسەکانن، ئەوانەی دەرەوەی ڕوسیان و هیچ پەیوەندییەکی شەخسیان بە پوتین، سوپا و دەزگای ئاسایشی فیدراڵیەوە نیە. هەندێکیان لەوانەن کە لە نەوەدەکانا ڕزگاریان بوە. پوتین کاتێک دەسەڵاتی گرتە دەست بە شێوەی هەڵاوێردن (تلقائی) بە توندی لە هەندێک لە ئۆلیگارەکانی دا کە ببونە سەرئێشەی سیاسی بۆی، هەوڵی نەدا سیستماتیکانە ئەو چینە لە ئۆلیگارەکان نەهێلێ وەکو لە یەکەم هەڵمەتی هەڵبژاردنا بەڵێنی دابوو. بۆ نمونە لەوانە وەکو ڤلادیمیر پۆتانین (Vladimir Potanin) و ئۆلیگ دیریپاسکا (Oleg Deripaska)، کە ئەمانە لە نەوەدەکاندا سامانێکی زۆریان کۆکردبوەودەوڵەمەند بوبون، کە ئەمڕۆ لە سەری سەرەوەی لیستی دەوڵەمەندەکانی ڕوس دان.

# بارمتەکانی پوتین

بەهەڵەدا نەچی: بێ لەبەرچاوگرتنی جۆر و جیاوازی و  شێوەی ئۆلیگارەکان، هەر هەموویان بەبێ جیاوازی سیاسی و ئابورییان یارمەتی مانەوەی پوتین یانداوە لە دەسەڵاتدا بەو هەموو پشتیوانیەی کە لەناخۆی وڵاتەکەدا بە کرملین ی دەکەن. هەروەها زۆر نمونەی ترمان هەیە کە لە دەرەوە  ئۆلیگارەکان سەرمایەکانی خۆیان بەقازانجی ئەجێندای سیاسی کرملین بەکار دەهێنن.

 

وەکو ئەوەی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٤ ی سەرۆکایەتی فەرەنسادا بانکی روسیای فیدراڵ (FCRB) بڕی ٩نۆ ملیۆن و ٤چوارسەدهەزاریۆرۆی بەقەرز داوە بە بە سیاسەت مەداری پۆپۆلیست  مارینە لو پێن(Marine Le Pen) کە دژە یەکێتی ئەوروپایە و ئەمەش دەبێتە قەرزێکی سیاسی لەسەری بەرامبەر بە ڕوسیا. وە لە ساڵی ٢٠١٦ دا لوکئۆیڵ (Lukoil) کە دووەم گەورە کۆمپانیای نەوتی ڕوسییە، غەرامەیەکی حکومی بە بڕی یەک ١ میۆن و چوار ٤سەدهەزار یۆری دا بە مارتین نێجدلی (Martin Nejedly) کە یەکێک بوو لە ڕاوێژکارە گرنگ و کاریگەرەکانی سەرۆکی چیک لە ساڵی ٢٠١٦ دا، بۆئەوەی لە بەرژەوەندی مانەوەی لە پۆستەگرنگەکەیدا بیخاتە گەڕو بیهێڵێتەوە. ئەمەش یارمەتی مانەوەی سەرۆکی چیک میلۆس زێما (Milos Zema) " دا  کە یەکێک بوو لە سەرۆکەکانی وڵاتانی ئەوروپا کە هاوسۆزییەکی زۆری لەگەڵ کرملین هەبوو".

 

ئەمەش دەمانبات بۆ لای پرسیارێکی زۆر گرنگ کە زۆر کەسی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردوە: ئاخۆ ئەگەر ئەم گەمارۆ ئابوریانەی سەر ئۆلیگارەکان وایان لێ دەکات لە پوتین دوور بکەونەوە و بەتەنها جێی بهێڵن و ئاراستەی جەنگەکە دەگۆڕن؟

 

هەندێک لە ئۆلیگارەکان دژی جەنگ قسەئەکەن، وەکو سەرۆکی ئەلفا گروپ میکایڵ فریدمان(Mikhail Fridman) و ئۆلیگ دریپاسکا(Oleg Deripaska) خاوەنی پیشەسازی ئەلەمنێۆم، کە هەردوکیان لەلایەن رۆژئاواوە سزادراون. هەروەها لوکئۆیڵ (Lukoil) داوای وەستاندنی شەڕ دەکات. ئەمانەوێ دەنگی ناڕەزایەتی زیاتری ئۆلیگارەکان بەرامبەر جەنگ ببینین. لانیکەم  پشتیوانیان بۆ سیاسەتە قێزەونەکانی کرملین بە رامبەر ڕۆژئاوا واز لێ بێنن و کاریگەرییان لەسەر سیاسەتی رۆژئاوا بۆ بەرژەوەندی کرملین بەتەواوی نەمێنێ.
# دوو فاکتەری گرنگی ئۆلیگارەکان کە ئەشێ کاریگەریان لەسەر هەڵسوکەوتی پوتین هەبێ.

 

لێرەدا دوو فاکتەری گرنگ هەیە کە ئەتوانن  کاریگەریان لەسەر هەڵسوکەوتی پوتین هەبێ. سەرەتا ڕوونە ئۆلیگارەکان بە باشی کار بەیەکەوە ناکەن هەماهەنگ نین. لە سەرمایە داری پیرانهای روسیادا (Russische piranha-kapitalisme) دا ملیاردێرەکان بۆ بەدەستهێنانی متمانەی دەوڵەت هەموو هەوڵێک ئەدەن بەسەر ڕکەبەرەکانیاندا سەربکەون. مۆدێلی ئۆلیگارەکان هەوڵدانی فەردانیەتە بۆ مانەوەی خۆیان لەبەرامبەر ئەو ڕێوشوێنانەی کە رەنگە کرملین بەرامبەریان بیگرێتەبەر، ئامانجێکی هاوبەشیان نیە بۆنمونە نەهێشتنی گەمارۆ لەسەریان. لای خۆیەوە کرملین بەڵێنی قەرەبوو کردنەوەی داوە بەو کۆمپانیانەی گەمارۆیان خراوەتە سەر بەتایبەت سێکتەری بانک.

 

لەوەش گرنگتر ئەوەیە: کە ئەوە چەکە، نەک پارە، ئەمڕۆ بەدەنگی بەرز لە کرملین قسە دەکات. هەتاوەکو پوتین کۆنترۆڵی ئۆلیگارەکانی سیلۆڤیکی (siloviki) ئەفسەرانی سوپا و دەزگای هەواڵگری کۆن و نوێێ  کردبێ و لێی نزیک بن ئۆلیگارەکانی تر وەک بارمتەی رژێمەکەی پوتین دەمێننەوە.

 



پوتین مەدالیای ئەلێکسەندەر نێفسکی (Alexander Nevsky) ئەدات بە هاورێى سەردەمی سێنت-پەیتەرسبۆرگی (Bories Gotenberg ) کە خاوەن و لەهەمان کاتدا ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی (SMP)بانک، لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی بە ڕوسیای کردوە. (گۆتنبێرگ یەکێکە لە ئۆلیگارە ناودارەکانی گروپی یەکەم و هاورێی گیانی بە گیانی پوتین-وەرگێر)





سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن