57 کوردستان

ئەم کچە کە دانیشتووی شاری سۆرانە بەهۆی وەستانی هەردوو گورچیلەی گیانی سپارد

12:53 - 07/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 کچێکی تەمەن 25 ساڵان بەناوی خوتەیما حاجی عەلی هەرکی، دانیشتوی قەزای ناوەندی سۆران بەهۆی وەستانی هەردوو گورچیلەی گیانی لە دەستدا.

 شەوی ڕابردوو ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦،  لە سۆران خوتەیمای تەمەن ٢٥ ساڵ دوای وەستانی هەردوو گورچیلەی کۆچی دواییکرد لەوبارەیەوە، کەس و کاری کۆچکردووە ڕایانگەیاند:  خوتەیما ماوەیەکە نەخۆشە بەڵام، دوێنێ لەگەڵ کەس و کاری بەسەردان چوونەتە ئاکرێ، لە پڕ تەندروستی تێکدەچێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

دەشڵێن:“ دکتۆرەکان پێیان راگەیاندووین کە هەردوو گورچیلەکانی لە ناکاو وەستاون و ئەوە هۆکاری مردنی بووە، شەوی رابردووش هەر لە سۆران تەرمەکەمان بەخاک سپارد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن