2322 کوردستان

پەرلەمانتارێکی پارتی: بەبێ یەکێتی حکومەت پێکناهێنین

10:42 - 06/11/2026

زه‌مه‌ن – هه‌واڵ

 پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە "هەنگاوێکی مێژوویی و پێویست" وەسف دەکات و جەخت دەکاتەوە کە پرۆسەکە بە تەواوی یاسایی بووە.
هاوکات دەڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان دەرگای گفتوگۆی دانەخستووە و نایەوێت بەبێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت.

د. شەهرام عەلی کەژۆ، به‌ كه‌ناڵی رووداوی راگەیاند: دۆخی هەستیاری ناوچەکە رێگە نادات دامەزراوەیەکی گرنگی وەکو پەرلەمان داخراو بێت و دەڵێت: "پێویست بوو پەرلەمان کارا بکرێتەوە و هیچ خاڵێکی نایاساییش لە دانیشتنەکەدا نەبووە، تەنانەت دادگەی فیدراڵیی عێراقیش ناتوانێت هیچ کەموکوڕییەکی یاسایی لە پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بدۆزێتەوە.".

لەبارەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش گوتی: "پارتی هیچ کات یەکێتی نادیدە ناگرێت و نایەوێت بەبێ ئەو حیزبە حکومەت پێکبهێنێت، تەنانەت لە خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانیش دەمانتوانی بەبێ یەکێتی حکومەت پێکبهێنین، بەڵام نەمانکرد."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن