وتار

تیشکێک بۆسەر ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم !

5/28/2020 3:54:00 PM 918 جار خوێندراوەتەوە
خالید ڕەزا

بە ئاوردانەوەیەکی خێرا لە حوکمڕانی خۆماڵی، نیگەرانیەکی قوڵ سەرتاپای لەشمان دا ئەگرێ. ئەوەی ئەمرۆش روئەدات، ئەنجامی ئەو سیستمی حوکمڕانیە حیزبیە یە کە پارتی و یەکێتی دایان مەزراندوە. لیرەدا باسمان لە ژمارەی موچەخۆرانی هەریمی کوردستانە کە دیسان پەیوەندی بەو ململانێ نا دیمۆکراسیانەی ئەو دوحیزبەوە هەیە. هەر یەکەیان لە دژی ئەویان بەلیشاو خەلکیان لەسەر بودجەی گشتی بۆ کڕینی ویژدان و دەنگ لە هەلبژاردنەکاندا دامەزراندوە و، تەنانەت جوتیاریان لە کەسێکی بەرهەم هێنەوە کرد بە کاربەرو بە جۆرەها شێوە بەتاڵەی دەمامکداریان دروستکرد.
گرنگە بەرواردێک لەگەل ژمارەی  فەرمانبەرانی هەریم و هۆلەندا وەک نمونەیەک  بکەین بۆ ئەوەی بە داتا ئەو کیماسیە نیشان بدەین و، هەولیش ئەدەم ئەو ژمارەیەی فەرمانبەرانی هەریم بۆ حکومەت راستبکەمەوە کە هەمو جاریک لە راگەیاندە فەرمیەکانی خۆیاندا لە سەر زاری سەروەزیر و وەزیرو بەرپرسەکانەوە بڵاوی ئەکەنەوە.
بۆچی ئەو ژمارەی موچەخۆرانی هەریم زۆرە؟
# بەپێی ئاماری هەریم، ژمارەی دانیشتوانی هەریمی کوردستان 6033814 شەشملیۆن و سیوسێهەزارو هەشتسەدوچواردە کەسە. لەم ژمارەیە نزیکەی 2413526  دوملیۆن و چوارسەدوسیانزەهەزرا و پێنجسەدو بیستوشەش کەس تەمەنیان لە 18 سال کەمترە. کە دەکات ریژەی ٤٠٪ ی دانیشتوان. واتە هیشتا نەگەیشتونەتە تەمەنی دامەزراندن. کۆمەڵگەی کوردستانی کۆمەڵگەیەکی گەنجە. بەداخەوە لە جیاتی ئەم وزە گەنجە وەک سەرچاوەیەکی مرۆیی داهێنەرانە مامەڵەی لەگەلدا بکرێ، وڵاتیان پڕکردوە لە زانکۆی بی مەعریفە و بێ داهێنان و، هاوشێوەی بە موچەخۆرکردنی کۆمەڵگە مامەڵەیان لەگەل کردوەو، ئاستی زانکۆ پەیمانگاکانیشیان لە ململانێێ نا دیمۆکراسیانەی حیزبی دا، بێ بەها و بێ توانا کردوە.! 
#  بە پێێ ئاماری فەرمی هەریم، ریژەی بیکاری ٩٪ یە. کەواتە ژمارەی بیکاران بریتیە لە 325 هەزار و782 کەس لە کۆی 3 ملیۆن و 620 هەزار و 288 کەس.
325782-3620288= 3294462 کەس کە لەتەمەنی کار و خانە نشینی دان لەم ژمارەیەش بەپێێ ئاماری هەریم  1255272 کەسیان موچەخۆری حکومەتن. بە ڕەوا و نارەواوە !
# بەم پێیە ژمارەی موچەخۆران دابەشی ژمارەی دانیشتوان دانیشتوان (دوای لیدەرکردنی بیکار و ئەوانەی لە خوار ١٨ سالەوەن)ئەکەین بۆ زانینی ریژەی مۆچەخۆرانی حکومەت !
        3294462/1255272=38٪
کەواتە لەسەدا سیوهەشت ی ژمارەی دانیشتوانی حەقیقی هەریم موچە خۆرن!!! بەمانایەکی تر لە هەر 100 کەس 38 کەس موچەخۆری حکومەتن. لە هیچ شوینیکی دونیادا شتی وا ڕوی نەداوە و، هیچ بودجەیەکیش بەرگەی ئەم ڕێژە بەرزەی موچەخۆر ناگرێ. 
بۆیە ئەو رێژەیەی کە وەزارەتە پەیوەندی دارەکان تائیستە بلاویانکردۆتە کە گوایە ریژەی موچەخۆرانی هەریمی کوردستان ٢٠٪ دروست نیە. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە لە سەرەوە سەلماندومانە و لە ٣٨٪ ە.
+ نابێ ئەوەشمان لە بیر بچێ کە ژمارەیەک لە موچەخۆران (خانەنشینی، پاسپۆرت، بەنداوەکان و باسەوانانی سنور) لەسەر حکومەتی فیدراڵن کە ژمارەیان نزیک ئەبێتەوە لە 40 هەزار کەس. بەداخەوە هیچ داتایەکی دروستم دەست نەکەوت.
# ئەمە سەرباری ئەو بەهەدەردان و گەندەڵیەی کە لە فرە موچەیی کەسەکاندا کراوە.
++ رەنگە بۆ بەرچاوی رونی خوێنەر خراپ نەبێ ئەگەر باسی ژمارەی موچەخۆرانی هۆلەندا بکەین. ژمارەی دانیشتوانی هۆلەندا 17 ملیۆن و 400 هەزار کەسە. کۆمەلگەی هۆلەندی کۆمەڵگەیەکی گەنج نیە، واتە ریژەی گەنج تیایدا کەمە، بۆیە پێێ ئەڵێن کۆمەڵگەی خۆڵەمێشی (رەساسی). بۆیە تەمەنی خانەنشینی تیایدا بەرز کرایەوە بۆ 67 ساڵ و ٣ مانگ. بۆ ئەوەی زۆرتر کار بکەن چونکە ولاتەکە پێویستی بە دەستی کارە.
+ ژمارەی ئەوانەی کە تەمەنیان لە 0-18 ساڵن، 3 ملیۆن و 400 هەزار کەسن. واتە گەنج لە کۆمەڵگەی هۆلەندی دا 19.5٪ ە.
+ بەپیی تۆماری ئاماری هۆلەندا ریژەی بیکاری بریتی یە 3٪ لە سەدا سێ. کەواتە 17400000-3400000=14000000ملیۆن لەسەرو تەمەنی هەژدە سالیەوەن. لەم ژمارەیە لە ٣٪ یان بێکارن کە واتە ژمارەی بیکار بریتیە لە 420 هەزار. 
420000-14000000=13580000کەس ئەمێنێتەوە. لەم ژمارەیەش 815 هەزاریان موچەخۆری دەولەتن.
+ بەم پێیە ژمارەی موچەخۆرانی دەولەت دابەشی سەر ژمارەی دانیشتوان(دوای لێدەرکردنی ژمارەی بیکار و کەم تەمەنەکان)
ئەکاتە 13580000/815000=06٪ کەواتە لە هەر١٠٠ کەس  تەنها ٦ کەس موچەخۆری دەولەتن.
# گەلۆ بۆ پارتی و یەکێتی و خەڵکی کوردستانیش باشتر نەبو لەجیاتی ئەم بە موچەخۆرکردنەی کۆمەڵگەی کوردستانی و دروستکردنی کۆمەڵێکی بێ بەرهەم ، پلانی گەشەکردنی ئابوری، بوژاندنەوەی کشتوکاڵ بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، بوژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزار و پیشەسازی یان جی بەجێ بکردایە. لەجیاتی ئەو هەمو دامەزراندنە نایاساییانە پلانی سیستمی سۆسیال یان پێرەوبکردایە و، هەر هاوڵاتیەک لە کاتی بێ کاری یان نەخۆش کەوتن و پەککەوتن دا، لانی کەمی ژیانیان بە یاسا بۆ دابینکرایە؟ تۆ بڵێی دوای ئەم هەمو قەیرانە، ئەم هەمو برسێتی و ماڵویرانیە، هیشتا لەسەر هەوەس و هەڵەکانی رابردویان بەردەوام بن؟ هیچ کاتێک درەنگ نیە بۆ پەشیمان بونەوە و بە خۆدا چونەوە، بە مەرجێک بە بەریوە مابێ !!
بۆیە ئەگەر حکومەتی هەریم ئەیەوێ چاکسازی بکات و نە ڕوخێ ئەبێ لێبراوانە دەستبکات بە چاکسازی ڕآستەقینە، ئەبێ میلاکات بە هەمو جۆرەکانیەوە ریک بخاتەوە. داهات بە تایبەتی نەوت و سەرچآوەکانی تر، خەرجیەکان بە شەفافی بخاتە بەردەستی پارلەمان وڕای گشتی. هەرچی زوە بودجە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات. پارلەمانی کوردستانیش پێویستە ئەرکی چاودێریکردن  و لیپرسینەوە لە دەسەلاتی جێبەجێکردن، جێ بەجێبکات.




 
   

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن