سبەینێ هەینی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
12:47 - 11/06/2026
زەمەن - هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی
هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو راگەیاند و
ئاماژە بە گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما دەکات.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی
کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت، هاوکات خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و پلەکانی
گەرماش بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک تا دوو پلە بەرزتر دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمانی هەرێم لە نێوان
ساماڵ و پەڵە هەوردا بێت و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن و بە نزیکەی دوو
تا سێ پلە نزمتر دەبن لەوەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی