22 کوردستان

بەپەلە.. نەژادپەرستەکان پەلاماری کوردیان داو بریندارهەیە

12:58 - 11/06/2026

زەمەن - هەواڵ

بۆ جاری دووەم لە بەشە ناوخۆیی جەبەجی زانكۆی ئەنكەرە، "گورگە بۆرەكان" هێرشیان كردە سەر قوتابیانی كورد و سێ قوتابیان بریندار كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی میدیای باكوری كوردستان بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە، گرووپێكی نەژادپەرستی تورك پەلاماری بەشە ناوخۆیی جەبەجی زانكۆی ئەنكەرەیان داوە، ئامانجیشیان لێدانی ئەو قوتابییە كوردانەیە كە لەو بەشە ناوخۆییەدا ماونەتەوە.

ئەو گرووپە نەژادپەرستە لە هەشتـی حوزەیراندا لە بەشە ناوخۆیی جەبەجی زانكۆی ئەنكەرە، جارێكی تر پەلاماری قوتابییە كوردەكانیان دابوو.

دەگوترێت، ئەو قوتابیانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هێرشەكە بوونەتەوە، سێ قوتابی لە كۆلێژی یاسا بوون، تا ئێستە بەشێك لە نەژادپەرستەكان هەوڵ دەدەن بە زۆر بچنە ناو باڵەخانەكانی ترەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن