ترامپ بۆ کورد: شەرمەزارییە چەکەکانتان برد و ئەوەم لەبیر دەمێنێت
08:40 - 11/06/2026
زهمهن – ههواڵ
سەرۆکی ئەمەریکا
جارێکی تر کوردی بە بردنی چەکی خۆپیشاندەرانی ئێران تۆمەتبار کرد و دوو جار لەسەر یەک
ڕایگەیاند "کوردەکان، ئەمەم لەبیر دەمێنێت."
دۆناڵد ترامپ ئهمڕۆ پێنجشەممە 11ی 6، ڕایگەیاند،
"ئێمە چەکمان بۆ خۆپیشاندەران نارد و زۆر بێ هیوابووین لە کوردەکان. کوردەکان
بێ هیوایان کردین."
ترامپ گوتی،
"من لەگەڵ بڕیاری ناردنی چەک لەڕێگەی ئەوانەوە نەبووم و پێم وا نەبوو چەکەکان
بدەنە دەستی خۆپیشاندەران و گوتم بۆ خۆیانی دەبەن."
ڕاشیگەیاند،
"ئەوە جێگەی شەرمەزارییە. کوردەکان، ئەمەم لە بیر دەمێنێت، ئەوەم لەبیر دەمێنێت."
لێدوانەکەی سەرۆکی
ئەمەریکا لە میانەی وتوێژێکی تەلەفۆنیدا بوو لەگەڵ تەلەفزیۆنی فۆکس نیوز.
ترامپ ڕایگەیاند
کوشتار و توندوتیژی هێزەکانی ئێران بووەتە هۆی کپکردنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییە
گشتییەکانی ناو ئەو وڵاتە.
ترامپ بەڵێنی بەردەوامی
هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکان لە ئێران دا و ڕایگەیاند ئەمشەو ئەمەریکا بە گەورەتر و بەهێزتر
بۆمباران دژی ئێران ئەنجام دەدات.
ترامپ جەختی لە
کاریگەری هێرشەکان بۆ سەر ئێران کردەوە و ڕایگەیاند " ئێمە هەموو بەرگرییەکانی
ئاسمانی ئەوانمان لەناو برد، هیچ بەرگرییەکیان نەماوە."
لە درێژەی قسەکاندا،
سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوە کرد ئەو ئارەزووی دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگ دەکات بەڵام
گەلی ئەمەریکا ڕەنگە ئارەزووی ئەمە نەکەن و دەیانەوێت شەڕەکە زۆر نەخایەنێت.
ترامپ وێڕای پیشاندانی
هاودڵی لەگەڵ خەڵکی ئێران وتی، "پەیامی من بۆ خەڵکی ئێران ئەوەیە کە ئێستا لە
ترسدان چونکە بێچەکن، لە کاتێکدا لایەنی بەرامبەر چەکدارە. کاتێکیش کۆدەبنەوە و خۆپیشاندان
ئەنجام دەدەن، دەکرێنە ئامانجی تەقەکردن."