574وتار

بۆ دەنگ بدەین؟

9/17/2021 3:17:00 PM
کامەران وریا قانع


لە كەشێكی ئاسایی و كاتێك هەڵبژاردن دور لە تەزویر و دزی دەنگ دەكرێت ‌ كەمینەیەك بەهۆی بەدەست هێنانی زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمان بەناوی هەموانە بریار دەدات.لەبەر هەموو جار كەمینەیەك پێش هەڵبژاردن ئەبنە زۆرینەیەك دوای هەڵبژاردن بە ناوی هەمووانە قسە دەكەن. لەدۆخێكی وەكو عێراق و كوردستان ئەم هاوكێشە سادەیە زۆر زیاتر و بەهێزتر ئامادە دەبێت كاتێك دەنگدەرێكی زۆر بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەن،  دەرفەتی زێرین پێشكەش ئەو كەمینەیە دەكەن كە فەرمویان لێ بكەن بۆ بوونە زۆرینە. بۆ نموونە حزبێكی وەكو پارتی كەمینەیەكە  لەپاڵ حزبەكانی تری كوردستان،بەڵام بەردەوام هەڵبژاردن و بایكۆت دەیكەنە زۆرینە لە پەرلەمان!. 

بۆ دەبێت دەنگ بدەین؟
1- پێش هەموو شتێك دەنگدان مافە، لیخۆشبوون لەو مافە ، لێخوشبوونی تر و پشتگوێخستنی تری  بەدوا دێت لە مافەكانی تری مرۆڤ . 
2- زۆربوونی دەنگدەر لە هەڵبژاردن رێژەی نوێنەرایەتی خەڵك لەناو پەرلەمان زیاتر دەكات.
3- هەموو هەڵبژاردنێك دەرەنجامێكی لێ دەكەوێتەوە، دەنگدەر بە بەشداری كردن ئەو توانایە پیشان ئەدات كە دروستكەری ئەو دەرەنجامەیە.
4-  زۆر جار ئەو چینەی كە ناتوانن دەنگ بدەن وەكو منداڵەكان یاخود بەرپرسیارەتیمان بەرامبەر هاورێكان و دایك و باوكەكانمان وامان لێدەكات كە هەست بكەین كۆمەڵگا پشتمان پێدەبەستێت و چاویان لە دەستی دەنگدەرە شتێكێان بۆ بكەن.
5-  ئەوەی لە هەڵبژاردن دەیباتەوە پێت خۆش بێت یاخود نا دەبێتە نوێنەرت،جا دەنگدەر دەبێت ئەوە بزانێت كێ نوێنەری باشە، چ حزب و لایەنێك نزیكە لە ئامانجەكانی.
6- ئەم مافی دەنگدانە سەردەمانێك خوێنی زۆر بۆ رژاوە، مرۆڤایەتی تا گەیشتوتە مافی دەنگدان بە چەندین سەدەی تاریكی و خەباتی دوردرێژی تێپەراندوە. بۆ نموونە لە ئەمریكا لە ساڵی 1920 ئافرەت مافی دەنگدانی وەرگرت رەش پێستەكان لە  ساڵی 1965.  
7- لە هەمووی گرنگتر دەنگدەر دەبێت یەك راستی سانا بزانێت مافی دەنگدان مافێكی هەمیشەیی نیە، رەنگە ئەمرۆ بتوانیت بە ئازادی دەنگ بدەیت، رۆژگارێك بێتە پێشەوە ئەو مافەشت نەمێنێت ، كاتێك دیكتاتۆریەك دەسەڵاتی گرتە دەست.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن