31 کوردستان

مەسرور بارزانی دوای هاتنەوەی لە بەغدا: ئێستا پەرلەمانێكی كارمان هەیە و دەرگامان بۆ یەكێتی كراوەیە بۆ گفتوگۆ

12:33 - 10/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: دەرگایان كراوەیە بۆ گفتوگۆ و ئێستا پەرلەمانێكی كارا هەیە كە شوێنی گفتوگۆیە بۆ هەموو لایەنە سیاسیەكان.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دوای گەڕانەوەی لە بەغداد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەمریكا پشتیوانی هەرێمێكی بەهێزو یەكگرتووە دەكات كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیری عێراقیش، داوادەكەین هەر لایەنێكی سیاسی خەمخۆری خەڵكی كوردستان بێت و بیانەوێت بێن گفتوگۆ بكەن درەگا كراوەیە بۆیان.

ئاماژەی بەوەشدا، هەموو هەوڵێكیان ئەوەیە بابەتی بودجە لەگەڵ بەغداد بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكرێت؛ بەڵێنی بەردەوامی مووچەیان پێداوین هيوادارم پابەندی بەڵێنەكەیان بن.

لەبارەی بۆچوونی ئەمریکا بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی وتی: لەگەڵ لایەنەكانی ئەمریكا و تۆم باراكیش قسەم كردووە، ئەوان لەگەڵ ئەوەن هەرێمێكی خۆڕاگرو بەهێز هەبێت كە ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیری عێراقیش.
لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر سەرۆکی حکومەت باسی لەوەکرد، لەگەڵ لایەنی فەرمی بەغداد قسەی كردووە، نابێت ئەم جۆرە هێرشانە دووبارە ببنەوە و لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێنراوەو دوێنێ‌ چوونەتە شوێنەكە بۆ دەستكردن بە لێكۆڵینەوەو دۆزینەوەی بكەرانی، داوای ئێمە لێپرسینەوەیە لە بكەرانی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن