له یادى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
7/26/2020 2:46:00 PM
کامەران وریا قانع
له یادى
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆمه‌ڵه پرسیارێكى راسته‌قینه پێویسته رووبه‌رووى بزووتنه‌وه‌كه
بكرێته‌وه، بۆ خوێندنەوەی دۆخی ئێستای.
یه‌كه‌م: سه‌ره‌تا
ئه‌وانه‌ى ره‌خنه له بزووتنه‌وه‌كه ده‌گرن گوایا كوره‌كانى كاك نه‌وشیروان دوا
بریارده‌رى سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى بزووتنه‌وه‌كه‌ن به‌شێكى زۆر راستى تێدایه، به‌ڵام
ئه‌مه كێشه نیه، چونكه له‌سه‌رده‌مى كاك نه‌وشیروانیش ئه‌و هه‌ر خۆى بریاده‌رى
ئه‌وه‌ڵ و ئاخیر بوو، بۆ ئه‌و كات ده‌نگه‌كان ئه‌وه‌نده به‌رز نه‌بوون به‌رامبه‌رى؟
به پێچه‌وانه‌وه له سه‌رده‌مى كوره‌كانى كاك نه‌وشیروان بزووتنه‌وه‌كه زیاتر
كارى گروپى و ده‌سته‌جه‌معی پێوه دیاره (به حكومى ئه‌وه‌ى ئه‌وان كه‌م ئه‌زموون
بوون له سیاسه‌ت و خوێندنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى، مروڤیش له كارێك كه تازه بێت
زۆترین راوێژ ده‌كات)، هه‌ر دامه‌زراندنى خانه‌ى راپه‌راندن بۆ خۆى یه‌كێكه له
نموونه‌ى كاركردن به گروپ. به بۆچونى من باشترین كار كوره‌كانى كاك نه‌وشیروان
بیكه‌ن به فه‌رمى بێنه ناو بزووتنه‌وه‌كه‌و چى تر له پشت په‌رده‌وه ئیش نه‌كه‌ن.
دووه‌م : دواى كۆچى
كاك نه‌وشیروان كێشه‌ى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌كه مانه‌وه بوو له گۆره‌پانه‌كه،
چونكه هه‌ردوو لایه‌ن پارتى و یه‌كیه‌تى به‌رده‌وام كارى سه‌ره‌كیان ئه‌وه بوو
چون ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بچوك بكه‌نه‌وه، پارتى له رێگاى ده‌سته‌مۆ كردنى و یه‌كیه‌تیش
له ریگاى په‌لامار و كرینه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى، به جۆرێك كه‌م نه‌بوون ئه‌و لێدوانانه
كه دزه‌ى ده‌كرده ناو خه‌ڵك كه سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبه ده‌سه‌لاتدارانه ده‌یانكرد
كه چى تر رێگا به گۆران ناده‌ن كارى سیاسى خۆى بكات.
سێیه‌م : سیاسه‌ت
كردن له جیهان به گشتى و كوردستان به تایبه‌تى به چه‌ك و پاره ده‌كرێت، له‌م
رووه‌وه گۆڕان هه‌ژاره، ئه‌وه‌ى گۆران پشتى پێده‌به‌ست له هه‌ڵیژاردنه‌كان كاریزماى
كاك نه‌وشیروان و هێزى خه‌ڵك بوو، ئێستا ئه‌م دوو هۆكاره نه‌ماون، كاك نه‌وشیروان
كۆچى كرد، خه‌ڵكیش له ناو ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه قورسانه‌ى كۆمه‌ڵگا تاقه‌تى سیاسه‌تى
كه‌متر بوه‌ته‌وه، به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى گۆڕان چه‌ندین به‌ڵێنى گه‌وره‌ى
دابوو كه له تواناى نه‌بوو جێبه‌جێبكات ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كى ستراتیجى بزووتنه‌وه‌كه
بوو. ئه‌وانه‌ى سامانى بزووتنه‌وه‌كه له سوپه‌رماركێتێك و گردێكى ره‌مزى و پشكێكى
بچوك له كارگه‌ى چیمه‌نتۆ ئه‌ژمار ده‌كه‌ن، له بیریان چوه سه‌دان كه‌س هه‌یه
له‌م كوردستانه له‌و پشكانه‌ى زۆر زیاتر هه‌یه و سیاسه‌تیشى پێناكرێت.
چواره‌م : بێماناترین
قسه ئه‌وه‌یه بڵێت گۆران خاوه‌نى هیچ ئایدۆلۆژیایه‌ك نیه، له دنیاى ئه‌مرۆ مرۆڤه‌كان
ئه‌وه‌نده‌ى پێویستیان به كردارى راسته‌قینه هه‌یه ئه‌وه‌نده پێویستیان به ئایدۆلۆژیا
نیه، زۆربه‌ى حزبه‌كانى جیهان ئه‌وه‌نده له یه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه له‌روى بیر
كردنه‌وه زه‌حمه‌ته له یه‌كتریان جیا بكه‌یته‌وه، ئه‌وه‌ى جیایان ده‌كاته‌وه
ته‌نها كاردانه‌وه‌یانه به‌رامبه‌ر كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگاكان، له‌م روه‌وه بزووتنه‌وه‌ى
گۆران كێشه نیه باسى نه‌كردبێت ، هه‌ر له په‌لاماردانى وڵاتانى دراوسێ بۆ خاكى
كوردستان، بۆ قۆرخ كردنى بازار و گه‌نده‌ڵى گه‌وره‌ى ئه‌و دوو حزبه ، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى
هه‌رێم و به‌غدا شایه‌تى ده‌ده‌ن. گۆران ئایدۆلۆژیاى نیه زیاتر بزوتنه‌وه‌یه‌كى (
بۆچونه- رأى) به‌ڵام كۆمه‌ڵه پرنسیبێكى هه‌یه كه به‌داخه‌وه ده‌بوایه له ده‌ستوره‌كه‌ى
ئاماژه‌ى پێبكردایه.
پێنجه‌م : ئه‌مرۆ
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بوه‌ته ( بیضه القبان) (هیلكه‌ى ته‌رازوو) له نێوان پارتى
و یه‌كیه‌تى، هه‌ر كاتێك ئه‌م دوو هێزه ناكۆك بن له گۆران نزیك ده‌بنه‌وه بۆ
فشار خستنه سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ى تر، به‌ڵام ئه‌مه كێشه‌ى گۆران نیه چونكه گۆران
كۆمه‌ڵه داواكاریه‌كى هه‌یه كێ جێبه‌جێبكات پشتگیرى ده‌كات. بۆ نموونه له
چاكسازى له‌گه‌ڵ پارتیه‌وه له به‌رێوه‌بردنى (لامركزى) له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیه و له
ئیدانه كردنى هێرشى توركیا و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم له‌گه‌ڵ كه‌سیان نیه.
شه‌شه‌م: یه‌كێك
له‌و هه‌ڵانه‌ى كه گۆڕان ده‌یكات ئه‌وه‌یه ، ناتوانێ به ئاشكرا بڵێت بۆ له‌گه‌ڵ
پارتى رێكه‌وتوه و بۆ چوه‌ته ناو حكومه‌ته‌وه، هه‌ندێك رسته‌ى لاستیكى به‌كار
ده‌هێنێت دادى نادات .
سه‌ره‌تا شه‌رم
كردن له ده‌ربڕینى خواسته‌كانى خۆت و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌كه هیچ
پاساوێكى بۆ نیه ، ئاساییه گۆڕان بڵێت بۆیه رێك كه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى چونكه:
1- له‌م قۆناغه‌دا بڕوامان به‌وه نه‌ماوه به
بوونه ئۆپۆسزیۆن دۆخى بزووتنه‌وه‌كه‌مان باش ده‌كات یاخود كاریگه‌ریمان ببێت.
2-باوه‌رێكى زۆرمان به ده‌زگاى په‌رله‌مان نه‌ماوه
تاكو هه‌ڵبژاردنێكى بێ ته‌زویر له كوردستان روو نه‌دات.
3-ژماره‌یه‌كى زۆرى هه‌ڵسوارو ئه‌ندامه‌كانمان
داواى چونه ناو حكومه‌ت ده‌كه‌ن، له‌وێوشه‌وه داواى پۆستمان لێده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش
دیارده‌یه‌كى ئاساییه، له‌م دۆخه بزوتنه‌وه‌كه زۆرترین گله‌یی و گازانده روو
به‌رووى ده‌بێته‌وه چ له لایه‌ن ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌كه یا خود
له ناوه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌كه ، كه بێگومان ئه‌م دۆخه دیارده‌یه‌كى سروشتیه، به‌شێكى
سیاسه‌ت كردن حه‌زى شه‌خسیه. هه‌ر بۆ نموونه كاتێك عێراق وتى وه‌زیره‌كان به سى
ڤی دائه‌نێین نزیكه‌ى 18 هه‌زار سی ڤی پێشكه‌ش كرابوو.
5- بزووتنه‌وه‌ى گۆران باش ده‌زانێت كه حزبێكى
وه‌ك پارتى ئاماده نیه مه‌له‌فى نه‌وت ته‌سلیم به په‌رله‌مان یاخود حكومه‌ت
بكات. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م مه‌له‌فه په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نابێت وه‌كو كار
كردن له حكومه‌ت ( كێ تانكه‌رو بۆرى نه‌وتى هه‌یه با ئه‌و قسه بكات)، به‌ڵام له
هه‌ركوێیه‌ك داتایه‌كى راستیمان له دۆسێى نه‌وت و خاڵه سنوریه‌كان ده‌ست كه‌وت
ئاشكراى ده‌كه‌ین، تا ئه‌م ساته‌ش په‌رله‌مانتاره‌كانى گۆران باشترین رۆڵیان بینوه.
7- هه‌رچى هێزێكى وه‌ك یه‌كیتیه، هیچ جدى نه‌بوه
بۆ رێكه‌وتن یاخود به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش. ناكرێت هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازى یه‌كیه‌تى
له دۆخێكى نه‌خوازراو ، په‌لامارى گرده‌كه بدات دواتر بڵێت ئه‌مه سیاسه‌تى حزب
نیه به‌ڵكو رقێكى شه‌خسى بوه، بزووتنەوەکە بۆ زیاتر خۆپاراستن داوا له هێزێكى
وه‌ك پارتى ده‌كه‌ن كه فشار بخاته سه‌ر یه‌كیه‌تى واز له‌و جۆره كردارانه بهێنێت.
هه‌رچه‌نده پارتى له ناوچه‌ى سلێمانى حزبێكى خوازراو نیه، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كیه‌تى
بوو پاڵى به‌گۆرانه‌وه نا زیاتر له پارتى نزیك بێته‌وه، پێویست ناكات رووداوه‌كان
هه‌مووى ریز بكه‌ین.
چه‌ندین خاڵى تر
كه ده‌كرێت باس بكرێت ، به‌ڵام له هه‌مووى گرنگتر راستیه‌كان بوترێت باشتره . زۆر
جار هاوڵاتى له راستیه‌كان ده‌گات ده‌توانى قبوڵیان بكات، به‌ڵام شاردنه‌وه‌ى
راستیه‌كان باجه‌كه‌ى زۆر قورس‌تر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ى گۆران
ده‌توانێ بیكات هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه به‌رده‌وام خه‌بات مه‌ده‌نى خۆى بكات و به‌رده‌وام
راستیه‌كان به خه‌ڵك بڵێته‌وه، تیمى حكومه‌تى گه‌نده‌ڵى نه‌كه‌ن و به ئاشكرا سیاسه‌تى
حزب رابگه‌ینن له پرسه نیشتمانیه‌كان و پێویست به را رایی ناكات.