چی بكرێت؟
2/21/2021 2:12:00 AM
کامەران وریا قانع
كاتێك جۆن بایدن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكاى برده‌وه، زۆربه‌ى میرنشینه‌كانى كه‌نداو به سعودیه‌شه‌وه ترسێكى گه‌وره‌یان لێ نیشت، رۆژانه رۆژنامه‌كانى وڵاتانى كه‌نداو باسى دووباره بوونه‌وه‌ى سیناریۆى به‌هارى عه‌ره‌بی ئه‌كه‌ن كه له‌سه‌رده‌مى ئۆباما روویدا كاتێك بایدن جێگیرى بوو.
ئه‌م ترسه‌ش ره‌وایه‌تى خۆی هه‌یه ، چونكه به‌شێكى زۆرى ستافى بایدن هه‌مان ستافن كه له حكومرانى ئۆباما ده‌ست به‌كار بوون، دیموكراتیه‌كان زۆر ره‌شبینانه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ڕوانن كه سیخناخه به سیاسى نه‌زان و دیكتاتۆرى بچوك، ئۆباما گه‌یشتبوه بڕوایه‌ك لێگه‌رێن میلله‌تانى ناوچه‌كه بریارى خۆیان بده‌ن چ جۆره رژێمێكیان ده‌وێـت، ئه‌مه یه‌كێك بوو له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانى به‌هارى عه‌ربی له 2011.
به گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ ( ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤ) سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه ترامپ له ساڵى 2018 كشایه‌وه له‌و ئه‌نجومه‌نه، وزه‌یه‌كى زیاتر ئه‌دات به چالاكى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌و راپۆرته‌كانى كه زۆربه‌ى حكومه‌ته‌كانى دنیا ده‌خاته ژێر چاودێرى كردنى ئازادى راده‌ربڕین، ئازادى رۆژنامه‌نووسى، دۆخى زیندانیان..هتد. بێگومان كوردستان و عێراق یه‌كێك ده‌بێت له‌و وڵاتانه‌ى كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نى به باشى باسیان ناكات له راپۆرته‌كانى، به تایبه‌تى كه‌یسى رۆژنامه‌نووسانى ده‌ڤه‌رى بادینان و حوکمی دادگاكانى هه‌ولێر کە یه‌كێك ده‌بێت له په‌ڵه‌یه‌كى زۆر ناشرین ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێـته‌وه.
سه‌رۆكى حكومه‌ت و موسته‌شاره‌كانى ده‌بێت باش بزانن دیموكراتیه‌كان زۆر توند له‌گه‌ڵ ئازادییه‌كان وه‌كو ترامپى بازرگان نین. ئیداره‌ى بایده‌ن یه‌كێك له‌خێراترین بریاریان ده‌رهێنانى گروپى حوسیه‌كان بوو له یه‌مه‌ن له لیستى تیرۆر ، هه‌رچه‌نده ئه‌م گروپه له‌گه‌ڵ دۆسته هه‌ر نزیكه‌كه‌ى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن كه سعودیه‌كانن. سه‌ركردایه‌تى پارتىش نابێت دڵى به‌وه خۆش بێت كه چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له گه‌ڵ بایدن هه‌یه یاخود به هاورێ و دۆستى بزانن .
پارتى دیموكرات كه زۆرینه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى له ده‌ست دایه ، ده‌بێت له‌وه تێبگات كورد له ناوچه‌كه زۆر بچوكه ده‌ستبه‌ردارى بوونى ئه‌وه‌نده‌ى كێشه‌یه‌كى ئه‌خلاقیه بۆ ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده كێشه‌ى له ده‌ست دانى به‌رژه‌وه‌ندى زل نیه.
هه‌موو فشۆڵى دۆخه‌كه‌مان دیوه، له رووى ئابوریه‌وه داڕماوه، له رووى هێزى سه‌ربازیه‌وه نزیكه له سفر، له‌رووى یه‌كگرتووى ناوخۆ له ژێر سفره‌وه‌یه، كه‌واته ئه‌م دۆخه له‌ده‌ست دانى زۆر ئاسانتره له‌وه‌ى به‌رگرى لێبكه‌یت.
به كه‌للەره‌قى و عه‌قلیه‌تى پۆلیسى دۆخه كه زیاتر پاڵ پێوه‌ده‌نرێت به‌ره‌و رووخان، دواتر په‌شیمانیه‌كى له‌دوا ده‌بێت، كه به‌هه‌موو كورد فریاى چاره‌سه‌ر كردنى ناكه‌ون، دور نه‌رۆین له ڕیفراندۆم ئه‌نجامى كه‌للە ره‌قى، له ده‌ست دانى نیوه‌ى خاكى كوردستان و بێهز بوونى رۆڵى كورد بوو له ناوچه‌كه.