ساڵى كۆرۆناكه!
3/25/2020 8:05:00 PM
کامەران وریا قانع
ئه‌م په‌تاى كۆرۆنایه له كه‌سێكه‌وه له شارى وهان ده‌ستى پێكرد، بێگومان له كه‌سێكیش كۆتایی دێت له سوچێكى ئه‌م زه‌مینه،به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه وه‌كو بێڵ گێست له ساڵێ 2015 پێمان ده‌ڵێت ( په‌تاى داهاتوو زۆر كاریگه‌رتر ئه‌بێت له سارس و ئیبۆلا، به‌شێوه‌یه‌ك رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى په‌تاى داهاتوو به‌م جۆره سیسته‌مه ته‌ندروستیه كه ئێستا له جیهان هه‌یه كارێكى قورس ده‌بێت) ، بێل گێتس له‌و دیبه‌یته پێشنیارێك باس ده‌كات بۆ سیسته‌مێكى ته‌ندروستى داهاتوو كه ده‌بێت سیسته‌مێكى جیهانى بێت و ده‌ڵێت( چۆن ئه‌وروپاو ئه‌مریكا هاوپه‌یمانى ناتۆیان هه‌یه بۆ بوارى سه‌ربارزى، فریاى یه‌كترى ده‌كه‌ون له كاتى هێرشێك بۆ سه‌ر ئه‌ندامێكى ئه‌و هاوپه‌یمانیه ،به هه‌مووان سه‌ربازه‌كان و چه‌كه قورسه ره‌وانه ده‌كه‌ن بۆ گۆره‌پانى جه‌نگه‌كه، یاخود سه‌ربازانى سه‌ر به ناتۆ له زۆر شوێنى جیهان مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌كه‌ن كه لاوزان له زانستى سه‌ربازى ( وه‌كو عێراق و هه‌رێمى كوردستان ) . به‌هه‌مان شێوه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى په‌تا قورسه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى جیهان ئه‌م جۆره سیسته‌مه پێویسته. هه‌ر ئه‌م مانگه شاره‌زا له بوارى ئاسایشى ته‌ندروستى جیهانى خاتو ( ئالانه شێخ) له دیبه‌تێك ده‌ڵێت(ئه‌م په‌تاى كۆرۆنایه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ هاتنى شه‌پۆلى زۆر به‌هێزتر له ڤایرۆسه‌كان له داهاتوو ) ئه‌م خانمه زیاتر ده‌ڵێت( هه‌لبژاردنه‌كانى مرۆڤ بۆ چۆنیه‌تى به‌رده‌وامى شارستانیه‌كه‌ى په‌تاى زۆر به‌هێزتر له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هینێت ، ئه‌م به‌رده‌وامیه پێویستى به نزیك بوونه‌وه هه‌یه له ژیانى كێوییه‌كان( wild life ) و داگیر كردنى رووبه‌ره‌كانیان ،وه‌كو دارستانه‌كان و راو كردنى ئاژه‌ل و باڵداره‌كان ،له‌م دۆخه سروشت ناچاره وه‌ڵامى مرۆڤایه‌تى بداته‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له نزیك بوونه‌وه به چه‌ندین ڤایرۆسى كوشنده‌ى له قوڵایی دارستانه‌كان و له ناو لاشه‌ى ئاژه‌ڵه كێویه‌كان) ئه‌م خانمه ده‌ڵێت مرۆڤایه‌تى به‌خته‌وه‌ره كه په‌تاكه له ولاتێكى ده‌وڵه‌مه‌ندو پێشكه‌وتووى وه‌كو چین بلاو بوه‌وه، چى ده‌بوو ئه‌گه‌ر له ولاتیكى ئه‌فریقیا یاخو ولاتانى رۆژهه‌لات سه‌رى هه‌ڵدایه؟. به گشتى ره‌نگه ئه‌م په‌تایه نامه‌ى سروشت بێت بۆ مرۆڤه‌كان كه پێداچوونه‌وه به ژیانى و شارستانیه‌كه‌ى . ئه‌م په‌تایه له رووى ئه‌خلاقیه‌شه‌وه پرسیارى گه‌وره‌ى بێ وه‌لامى به‌جیهێشتوه كه مرۆڤایه‌تى ده‌بێت وه‌لامى بداته‌وه . بۆ نموونه ئیتالیه‌كان به نیازى بریارێكن كه كه‌سانى سه‌رو 70 ساڵى و ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه وازیان لێبهێنرێت و قه‌ره‌ویڵه‌ى خه‌سته‌خانه‌كان داگیر نه‌كه‌ن، خۆیان رووبه‌رووى چاره‌نوسى په‌تاكه ببنه‌وه( ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى كه ئیتالیاى به‌م پێشكه‌وتنه‌و ئاست به‌رزه‌یی ئێستا گه‌یاند). ئه‌مریكا داواى له‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه كردوه كه بانگشه‌ى دروست كردنى ڤاكسینى كۆرۆناى دۆزیوه‌ته‌وه ،بێت یه‌كه‌مجار له سه‌ر خه‌لكى ئه‌مریكا تاقى بكاته‌وه‌و سه‌ره‌تاش یه‌ك ملیار دۆلارى پێشكه‌شى كۆمپانیاكه ده‌كه‌ن!، یاخود هه‌ر له ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م په‌تایه زۆرترین رێژه‌ى چه‌كى كه‌سى فرۆشراوه له كۆگاكان كه زیاتر له 62 ساڵه ئه‌مریكا ئه‌م دۆخه‌ى به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه،ئه‌مه‌ش له ترسى بلاو بوونه‌وه‌ى فه‌وزاو نه‌مانى حكومه‌ت .حكومه‌تى چیك ده‌ستى به‌سه‌ر نیوه‌ى ئه‌و ماسك و ئامێره پزیشكیانه گرت كه چین ناردبووى بۆ ئه‌لمانیا وه‌كو یارمه‌تى ،چیكیه‌كان ده‌یانوت ئێمه‌ش ئه‌وروپین! یاخود ولاتى سلۆڤینیا بۆ یه‌كه‌مجار وتى یه‌كیه‌تى ئه‌وروپا درویه‌كى گه‌وره‌یه كه‌س ئاور له كه‌س ناداته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه پشت به چین ده‌به‌ستین. زۆربه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى دنیا ئیستا له‌ناو كه‌شتیه‌كانیان له ناوه‌راستى ده‌ریاكان ژیان به‌سه‌ر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى دوور بن له ڤایرۆسه‌كه و قه‌ره‌بالغی، ئه‌م كه‌شتیانه‌ش پێداویستى تاكو شه‌ش مانگى تێدایه. به گشتى كۆرۆنا له‌گه‌ڵ خۆیدا مرۆڤایه‌تى ناچار ده‌كات دووباره به چه‌مكى ئه‌خلاق بچێته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌م دنیا بێوژدانه‌ى ئێستا زه‌حمه‌ته بتوانێت به‌رده‌وام بێت، زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاكانى جیهان ئه‌گه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا نه‌یانكوژێت ،ڤایرۆسى بێ ئیشى و برسیه‌تى ده‌یانكوژێت ئه‌گه‌ر گۆرانكارى رادیكاڵ نه‌كه‌ن له هه‌موو بواره‌كان.
له كۆتایی لاى خۆشمان ، تازه به تازه ده‌سه‌ڵات رۆژنامه‌نووسێك ده‌گرێت گوایه باسى ئه‌وه‌ى كردوه مووچه دوا كه‌وتوه! ره‌نگه ئه‌م جۆره ده‌سه‌لاتدارانى خۆمان دوا ڤێرژنى ڤایرۆسى كۆرۆنا بن كه هێشتا مرۆڤایه‌تى پێی نه‌زانیون!