ئایا ئابورى هه‌رێم ره‌یعیه؟
4/23/2020 9:32:00 PM
کامەران وریا قانع
كۆرۆنا ورده ورده ماڵئاوایی ئه‌كات، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ڤایرۆسێك هه‌ڵسو كه‌وت ده‌كه‌ین، شه‌وانه به قات و بۆینباغه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و باسى كوردستانێكى به‌هێزو هه‌لى كارمان بۆ ده‌كه‌ن .
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ئه‌وه‌یه پێناسه‌ى هه‌رێم بكه‌یت به هه‌رێمكى (ره‌یعی ) واته ته‌نها پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت بۆدابین كردنى سه‌رچاوه‌ى داراییه‌كه‌ى. له چ ولاتێكى ره‌یعى به دابه‌زینێكى نرخى نه‌وت بۆ چه‌ند رۆژێك یه‌كسه‌ر هه‌موو كه‌رته‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ون و پاره له بانكه‌كان نامێنێت؟ وڵاتانى كه‌نداو هه‌موو ده‌ڵه‌وتى ره‌یعین، به‌ڵام حكومه‌ته‌كانیان هیچیان قه‌رزارى فه‌رمانبه‌ره‌كانى نین؟ هیچ حكومه‌تێكى ره‌یعى له ناوچه‌كه به شیوه‌یه‌ك قه‌رزار نیه كه نه‌وه‌كانى داهاتووش نه‌توانن بیدەنه‌وه.
ده‌وڵه‌تى ره‌یعى هه‌ندیك پرنسیبی تایبه‌تى خۆى هه‌یه كه له‌م هه‌رێمدا بوونى نیه، له ده‌وڵه‌تى ره‌یعى زۆر جار ده‌وڵه‌ت بڕى باج له سفر نزیك ده‌كاته‌وه، یاخود هه‌ندێك خزمه‌توگوزارى پێشكه‌ش ده‌كات كه زیاتر شێوه‌ى ( خۆرایی free ) یه. وه‌كو پێدانى قه‌رزى هه‌مه‌جۆر به هاولاتى، ئاسانكارى بۆ جوتیار له بوارى كشتوكاڵ، دابین كردنى ته‌ندروستى بۆ هه‌مووان ، خوێندن به خۆرایی، بوونى ده‌زگایه‌كى به‌هێزى كۆنترۆڵێكى جۆرى كه به‌رگرى له هاوڵاتیانى ده‌وڵه‌ته‌كه بكات له رووى دره‌مان و كه‌لوپه‌لى رۆژانه( له كوردستان هه‌ر كه‌لوپه‌لیك مواسه‌فاتى خه‌لیجی بێت گران به‌هایه)، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م جۆره ئاسانكاریانه له هه‌ریم یان نیه یان زۆر زۆر كه‌م بوه.به گشتى له هه‌رێم ده‌ره‌نجامه‌كانى ئابورى ره‌یعى هه‌یه وه‌كو باڵاده‌ست بوونى گه‌نده‌ڵى و خزمایه‌تى خوێن ، كۆنترۆڵ كردنى ده‌زگاكانى راگایه‌ند و دادگاكان و هێزى سه‌ربازى له لایه‌ن خێزانێكه‌وه، زه‌لیل بوون به‌رامبه‌ر وڵاتانى ده‌ره‌وه و دكیتاتۆر به‌رامبه‌ر ناوه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام پرنسیب و ئامانجه‌كانى ئه‌م ئابورییه ره‌یعیه نیه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى پێدراوه.
خاڵێكى تر له گرفته‌كانى كیشه‌ى نه‌وت له هه‌ریم ئه‌وه‌یه ، نه‌وت له هه‌رێم له‌وه كه‌وتوه كاڵایه‌كى ئابورى بێت بۆ پێشخستنى كۆمه‌ڵگا ، به‌ڵكو زیاتر به‌هایه‌كى سیاسى هه‌یه ، نه‌وت له هه‌رێم بۆ هه‌رێم خۆى به‌رهه‌م نایه‌ت، بۆ شوێنێكى دورتر به‌رهه‌م دێت كه به‌ها ئابوریه‌كى بۆ خه‌ڵكى هه‌رێم نیه ( به جۆرێك داهاتى ناوخۆ به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه نزیكه له داهاتى نه‌وته‌وه له هه‌رێم دواى بڕینى برێكى زۆرى داهاتى نه‌وت له ژێر ناوى سه‌یر، كه ئه‌مه‌ش له هیچ ولاتێكى ره‌یعى بوونى نیه) .
هه‌روه‌ها هه‌رێم سنورێكى یاساى دانپیانراوى نیه له لایه‌ن ولاتانى تره‌وه،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بوونى نه‌وت له‌ژیر ده‌ستى ده‌سه‌لاتدارانى ئه‌م ناوچه‌یه وه‌كو هه‌لێك بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بووونى بنه‌ماله‌كان و كاڵایه‌ك بێت كه مامه‌ڵه‌ى پێوه بكه‌ن بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر حكوم نه‌ك هیچ مه‌به‌ستێكى تر. به كورتى كه‌رتى نه‌وت له هه‌رێم له ماڵى جاڵجالۆكه ناسكتره به پژمینێكى مێشووله هه‌موو پایه كاغه‌زیه‌كانى ده‌كه‌وێت.
دزیه‌كى گه‌وره‌یه هه‌یه له نه‌وتى هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانى عه‌قل و لۆژیكه ! . ماناى نیه دواى 9 مانگ له دروست بوونى حكومه‌ت تاكو ئێستا وه‌زیرى سامانى سروشتى دیارى نه‌كرابێت، به گوێره‌ى هه‌ندێك راپۆرتى بڕوا پێكراو، ماناى نیه توركیا له هه‌رێمى زیاتر ده‌ست بكه‌وێت له داهاتى نه‌وتى هه‌رێم؟ . ئێستا كاتى ئه‌و پرسیاره‌یه بۆ كوێمان ده‌به‌ن ماڵباتى بارزانى و تاڵه‌بانى؟ به‌م هه‌موو قه‌یرانه‌وه ئێستاش ریزى تانكه‌ره نه‌وته قاچاغه‌كانتان سه‌رێكى له هه‌رێمه‌وه و سه‌ره‌كه‌ى تر‌ى له باخه‌ڵى ئۆردوگان و ئایه‌توڵاكان ده‌ردێنێـت.ئێوه به دروست كردنى سیناریۆى منداڵانه له كوێره به‌رزاییه‌ك به ناو زه‌ینى وه‌رتێ ده‌تانه‌وێت وا پیشانده‌ن كه جیاوازن ؟ هه‌موو توره‌بوونێكى ئێوه له یه‌كترى و كۆكردنه‌وه‌ى هێز به‌رامیه‌ر یه‌كترى له پێڵاوه‌كانى شارلى شابڵن پێكه‌ناویتره!. ئیوه ته‌نها یه‌ك هه‌ڵبژاردنتان به خه‌ڵك داوه له نێوان مردن و مردن كامیان هه‌ڵده‌بژێرن ئازادن.
ته‌نها یه‌ك شت جیگاى دل خۆشه‌یه له‌هه‌مووته‌مه‌نى چیرۆكى ده‌سه‌ڵاتى كوردى له دواى 1991 وه، شتێك نیه شانازى پێوه بكه‌ن ، به‌رده‌وام له بۆشایی و خیانه‌تدا ژیاون.