بۆ وه‌زیرى دارایی هه‌رێم
3/27/2020 2:05:00 PM
کامەران وریا قانع
زۆر به كورتى هه‌ندێك سه‌رنج له‌سه‌ر لێدوانه‌كانى به‌رێزت ده‌خه‌مه روو
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له لێدوانه‌كانت:
1- پاره‌كه‌ى به‌غدا بگات مووچه خێراتر ده‌كه‌ین
2- پاره‌كه‌ى به‌غدا بگات ده‌ست به دابه‌شكردنه‌وه‌ى مووچه ده‌كه‌ینه‌وه
3- په‌تاى كۆرۆنا پرۆسه‌ى دابه‌ش كردنه‌كه‌ى هێواش كردوه
4- به‌ڵام له هه‌موویان كوفرتر ( پێویسته بیر له پێداچوونه‌وه‌ى موچه بكه‌ین).
سه‌رنج بده وه‌زیرى دارایی عێراق كه به هه‌زاران ئه‌وه‌نده‌ى به‌رێزت پاره‌ى له ژێر ده‌سته، سه‌دان كێشه‌ى گه‌وره‌ترى له به‌رێزتان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى به‌رێزت لێدوان نادات، هه‌رگیز پرسیارت له خۆت نه‌كردوه بۆچى روداو، كه‌ى 24 ئه‌وه‌نده لێدوان له تۆ و وه‌زیره‌كانى گۆڕان و پارێزگارى سلێمانى وه‌رده‌گرن؟ گه‌یشتمه ئه‌و بروایه‌ى ئه‌گه‌ر تیمى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان لێدوان نه‌ده‌ن بۆ ئه‌و دوو ده‌زگایه، زۆر بێ ئیش ئه‌بن!. ره‌نگه بۆ قۆزتنه‌وه‌و به‌لا رێبردنى لێدوانه‌كانت بێت له دوا جار .
هه‌رچى لێدوانى ژماره (1-2-3 ) سه‌ره‌وه‌يه كارى به‌رێزت نیه، ئه‌وه بچوكترین به‌رێوه‌به‌ر یان وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه ده‌توانێ ئه‌و لێدوانانه بدات.
به‌ڵام لێدوانى ژماره ( 4) كوفرێكى گه‌وره‌یه ئه‌زانى بۆ؟
چونكه به‌رێزت كه دڵنیا نه‌بیت له داهاتى حكومه‌ته‌كه‌ت و داهاتى نه‌وت هه‌ر به شاره‌وایی بێت له نێوان بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى، خاڵه سنوریه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه حزب ده‌ستى به‌سه‌را گرتبێـت وه‌ك ده‌یان راپۆرتى په‌رله‌مانتاره‌كان باسى ده‌كه‌ن ، ئیتر چۆن باسى پێداچوونه‌وه به مووچه ده‌كه‌یت؟
به‌رێزت ئه‌گه‌ر ژماره‌ى بندیوارى راسته‌قینه‌و ژماره‌ى پێشمه‌رگه‌ى راسته‌قینه و خانه‌نشینى نایاسایی راسته‌قینه نه‌زانیت چۆن باسى پێداچوونه‌وه‌ى مووچه ده‌كه‌یت؟
به‌رێزت تا ئێستا بودجه‌ى ساڵانه‌ت نیه ئیتر چۆن پێداچوونه‌وه به مووچه ده‌كه‌یت؟
باشه بۆ نه‌مان دی رۆژێك له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن به ژماره‌ى ورده‌وه باسى داهاته‌كان بكه‌یت؟
له كۆتایدا ئه‌گه‌ر هه‌ر رۆژێك نيازت هه‌بوو داتا و زانیارى دارایی ورد بخه‌یته به‌ر ده‌ستى هاولاتیان مافى خۆته لێدوان بده‌یت و كۆنفراسى رۆژنامه‌نووسى بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر له سنورى ( به ره‌ئی من ، ره‌نگه ، له‌وانه‌یه،..هتد ) قسه بكه‌یت باشتره ئه‌م لێدوانانه بۆ وته بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ت به‌جێبێلیت.