هه‌ڵبژاردنى كاك عومەرى سه‌ید عەلی
9/20/2019 2:06:00 PM
کامەران وریا قانع
هه‌ڵبژاردن چییه؟
جگه له رێكه‌وتنى گروپه‌كانى ناو حزب بۆ سه‌رخستنى كاندیده‌كانیان، ئه‌مه ئه‌لف
و باى هه‌ڵبژاردنه، له دنیادا هه‌ڵبژاردن ماناى نییه ئه‌گه‌ر كوتله‌ى تیا نه‌بێت،
به‌ڵام شوره‌ییه‌كه ئه‌وه‌یه له دووره‌وە تانه‌ى لێ بده‌یت بڵێیت هه‌مووشتێك
پێشتر بڕاوه‌ته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر كاك
قادریش خۆى كاندید بكردایه بۆ رێكخه‌رهه‌ر ده‌بوایه كار بۆ دروستكردنى كوتله‌یه‌ك
بكات كه سه‌رى بخات.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ڵبژاردنى كرد، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش نه كه‌سى ده‌ره‌وه‌ى
جڤات ده‌نگى دا، نه ته‌زویر كرا، نه به‌په‌له خه‌ڵك سه‌رخرا بۆ جڤات له به‌رژه‌وه‌ندى
لایه‌ك وه‌كو له حزبى كوردى ئه‌مه زۆر باوه. ئه‌گه‌ر سه‌رنجى ده‌نگى رێكخه‌ر
بده‌ین له 44 ئه‌ندامى جڤات 28 ده‌نگى هێناوه، كه ده‌كاته نزیكه‌ى 63% له ده‌نگه‌كان،
ئه‌م رێژه‌یه له هیچ حزبێكى كوردى بۆ كه‌سى یه‌كه‌م وجودى نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ى
حزبه كوردیه‌كان به پارتى و یه‌كیه‌تى و ئیسلامى و حزبه تازه‌كانیشه‌وه بێ
بوونى ركابه‌رو به چه‌پڵه رێزان كه‌سه یه‌كه‌مه‌كان دادەنرێنه‌وه. ئه‌وه‌ى ئه‌م
راستیه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌بینێت دیاره پێویسته دووباره به ویژدانى
خۆى بچێته‌وه. ئه‌م رێژه‌یەى كاك عومەر له شكست نزیكه نه‌ك سه‌ركه‌وتن و پێشتر
بڕیارى لێدرابێت. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌رده‌وام
جێگاى مشتومڕى ناوخۆیه، كه ئه‌مه‌ش دۆخه ته‌ندروسته‌كه‌یه. هه‌رچى ئه‌ندامانى
خانه‌ى راپه‌ڕاندنن رێژه‌كان خۆیان قسه له‌سه‌ر خۆیان ده‌كه‌ن كه هه‌موویان به
ده‌نگێك یان زیاتر سه‌ركه‌وتوون.
گله‌یی هه‌یه له‌سه‌ر
ماوه‌ى به‌سه‌رچووى جڤاته‌كه، ئه‌وه قسه‌یه‌كى راسته، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و به‌هانه‌یە
ناداته نه‌یاره‌كانى كه بڵێن هه‌ڵبژاردنێكى شكڵى بوو. زۆر كه‌س ره‌خنه له
سیاسه‌تى بزووتنه‌وه‌كه ده‌گرن گوایه ده‌رفه‌ته‌كانى دواى ریفراندۆم و رووداوه‌كانى
16ی ئۆكتۆبه‌ریان نه‌قۆزتۆته‌وه، گوایە كاك عومەر هیچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه، به‌ڵام
كه‌سیان عه‌زیه‌ت ناكێشن پێمان بڵێن بزووتنه‌وەكه چى بكردایه؟ ئایا (نه‌فیر
عامى) رابگه‌یاندایه؟ ئایا په‌ناى بۆ چه‌ك ببردایه؟ ئایا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى تر‌ى
ئۆپۆزسیۆن چیان پێده‌كرا، له دۆخێكى پڕ دۆڕان و رق و ژاوه‌ژاو ده‌كرا چى بكرایه؟
ئایا ئه‌و كاته ده‌ستى پارتى و یه‌كیه‌تى زیاتر واڵا نه‌ده‌بوو بۆ خوێن ڕشتن به
بیانووى خه‌نجه‌ر له‌پشته‌وه به‌كارهاتووه؟ قسه‌یه‌كى كورده‌وارى هه‌یه ده‌ڵێت
(ورچى بریندار دڕنده‌تره). بڕوا ناكه‌م ئه‌و قسه‌یه‌ش راست بێت كه ئه‌مریكیه‌كان
چاوه‌ڕێی هێزى ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ ئه‌وه‌ى ببنه به‌دیلى پارتى و یه‌كێتى!