دیدارى گۆڕان
2/2/2020 5:19:00 PM
کامەران وریا قانع
به‌شى یه‌كه‌م
یه‌كێك له كێشه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بریتیه له ناسنامه‌كه‌ى، واتا ج
جۆره بزووتنه‌وه‌یه‌كه؟
له دیدارى گۆڕان كه له 1-2-2020 ساز كرا، به گشتى تایبه‌ت بوو له‌سه‌ر
بنه‌مافكریه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه چه‌ندین پێناسه باس كرا، ئایا گۆڕان بزووتنةوه‌یه‌كى
جه‌ماوه‌رییه، یاخود بزووتنه‌وه‌یه‌كى ریفۆرم خوازه، یان بزووتنه‌وه‌یه‌كه‌ى گۆرانخواز،
كه ئه‌م سێ چه‌مه‌كه جیاوازى سه‌ره‌كى هه‌یه له نێوانیان. وه له سیاسه‌تدا پێناسه
كردنى حزبێكى سیاسى كارێكى ئاسان نیه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ حزبی سیاسى هه‌وڵ ده‌دات
باشترین بنه‌ما باشه‌كانى حزبه جیاوازه‌كان له‌خۆیدا كۆبكاته‌وه، واته له ساتێك‌دا
ریفۆرمخواز بێت له ساتێكى تر گۆرانخواز بێت، له پنتێك لیبراڵ بێـت و له پنتێكى
تر كۆنه‌پارێز بێـت..هتد .به‌ڵام به‌نده وه‌ك ئامده‌بوویه‌ك له‌و دیداره بۆچوونێكى
جیاوازم هه‌یه كه زیاتر بزووتنه‌وه‌كه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى كه‌سى ده‌بینم، به عه‌ره‌بى
پێده‌وترێت ( الحزب الشخصی).حزبی كه‌سى به‌و حزبه ده‌وترێت كه له ساتێكى مێژووى
كاریزمایه‌ك هه‌ڵده‌ستێت به دروست كردنى، هه‌ر خۆشى سه‌ركردایه‌تى ده‌كات و بنه‌ماسه‌ره‌كیه‌كانى
ئیش كردنى حزبه‌كه ئاراسته ده‌كات بریاره‌كانیش ده‌دات ، وه دروست بوونى كاریزماش
زۆر جار پێویستى به مێژوویه‌ك هه‌یه پێش ساتى دامه‌زرادنى حزبێكى تازه.
هه‌ندێك جاریش كاریزما مه‌رج نیه به پرۆسه‌یه‌كى درێژى مێژووى بروات بۆ
دروست بوون، وه‌كو ( ماكرۆنى فه‌ره‌نسى و ترامپى ئه‌مریكى) هه‌رچه‌نده شاره‌زایانى
بوارى هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن ده‌رچونى كارێزماى خێرا په‌یوه‌ندى به بێژار بوونى هاوڵاتیه
له هێزه سیاسیه ته‌قلیدیه‌كان، وه ئه‌م دیارده‌یه به یارییه ئاگرینه‌كانى
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كان ده‌شوبهێنن زوو ده‌ر ده‌كه‌وێت و زوو نامنێت.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌توانى بڵێـت
بزووتنه‌وه‌ى كه‌سى كاك نه‌وشیروان بوو، بێگومان به یارمه‌تى رۆشنبیران و هاورێ كۆنه‌كانى
و جه‌ماوه‌رێكى توڕه له پارتى و یه‌كیه‌تى. به‌ڵام ئه‌وه‌ى زیاتر ئه‌م بزووتنه‌وه‌ى
كرد به شه‌خسى كردنى كاك نه‌وشیروان، دوو گروپ بووون، رۆشنبیران و هاورێ كۆنه‌كانى
كه بۆ هه‌موو بچوك و گه‌وره‌یه‌ك پرسیان به‌وه ده‌كرد، هه‌موو چاویان له قسه‌كان
و هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌و بوو، ئه‌م دوو گروپه هه‌موو مه‌سج و په‌یامه‌كانى خۆیان به
رێگاى مه‌سجى كه‌سى ده‌گایه‌نده كاك نه‌وشیروان، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش زیاتر كاریزماى
كاك نه‌وشیروان رۆژ دواى رۆژ له بزووتنه‌وه‌كه گه‌وره‌تر ده‌كرد. بۆ نموونه تا
كاك نه‌وشیروان له ژیان مابوو،له هیچ گروپێك فشارێكى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر نه‌بوو له
دروست كردنى خانه‌ى راپه‌راندن، كه یه‌كێكه له ده‌زگا گرنگه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه،
ئه‌گه‌ر فشارى له‌سه‌ر هه‌بوایه ره‌نگه به قسه‌ى نه‌كردنایه و هیچ له دۆخه‌كه
نه‌ده‌گۆرا.
كاتێك كاك نه‌وشیروان كۆچ ده‌كات، ئاساییه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه تووشى شڵه‌قانێكى
گه‌وره بێت،هه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كان كورسیه‌كانى كه‌م بكات،هه‌م به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى
واز بێنن و هه‌م جه‌ماوه‌ریش سارد بێته‌وه له ژیانى سیاسى و به‌شدارى نه‌كردن له
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن. ئه‌م دیارده‌یه له زۆربه‌ى حزبه سیاسه‌كان روویان داوه كه
له‌سه‌ر بنه‌ماى كاریزماى كه‌سى دروست بون.
ئه‌م دۆخه له ناو یه‌كیه‌تیش
دواى كۆچى تاڵه‌بانى روویدا ،به‌ڵام به جیاوازیه‌كى گه‌وره‌وه، له ناو یه‌كیه‌تى
كه‌س وازى نه‌هێنا چونكه هه‌ر به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌و حزبه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى
ئابورى بۆ خۆى دروست كردبوو،كه زه‌حمه‌ت بوو وازى لێبێت له‌به‌ر ئه‌وه له ناو یه‌كیه‌تى
مایه‌وه‌و خه‌ریكى كه‌سابه‌تى خۆى بوو، ئه‌گینا ئه‌و سه‌ركردانه‌ى ئه‌مرۆى یه‌كیه‌تى
ئه‌وه‌ى به یه‌كیان ده‌به‌ستێته‌وه هه‌موو شتێك بێت ته‌نها خه‌باتى یه‌كیه‌تى و
خزمه‌ت كردنى حزبه‌كه نیه .
ئه‌م دۆخه بۆ هێزكى وه‌ك پارتیش چاوه‌روانكراوه كه روو بدات دواى كۆچى
دواى بارزانى باوك