فه‌له‌ستین و نه‌وتى هه‌رێم
12/16/2019 4:19:00 PM
کامەران وریا قانع
سه‌رده‌مانێك ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌ب كۆمه‌ڵگاكانى خۆیان به كێشه‌ى فه‌له‌ستینه‌وه خه‌ریك كردبوو، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه هه‌موو پرۆژه‌یه‌كى نوێ بوونه‌ى كۆمه‌ڵگاو دروست كردنى ژیانێكى شیاو ئاسوده بۆ هاوڵاتانیان دوا ئه‌خست گوایا ئه‌وان خه‌ریكى رزگار كردنى فه‌له‌ستینن، سوپایان به‌هێز ئه‌كرد بۆ مانه‌وه‌ى خۆیان ده‌یانوت بۆ شه‌رى ئیسرائیلمان كردوه، سه‌رى زمان و بنى زمانى له راگه‌یاندنه‌كان له‌ناو بردنى ئیسرائیل و رزگار كردنى قودس بوو، به‌رده‌وام له ناو كه‌شێكى شۆرشێگرى رۆژه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌برد پڕ له سرودى نیشتمانى درۆ،په‌یمانى بێ مانا، تا له ئه‌نجام ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه تیاچوون و ئیسرائیلش رۆژ به رۆژ به‌هێزتر و فه‌له‌ستنیش هه‌ر رزگار نه‌كرا!.ئه‌وه‌ى باجی دا هاوڵاتى داماوى عه‌ره‌بی بوو، كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه دوا كه‌وت له نوێبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاكانیان . جاران ئه‌م ده‌سڵاتدارانه له سوریا و لیبیا و عێراق و میسر و یه‌مه‌ن به‌رجه‌سته بوون ئێستا ئه‌وه‌ى ئه‌م رۆڵه ده‌بینێت ده‌وڵه‌تى ئێرانه. ئه‌مرۆ له كوردستانیش لێكچونێك هه‌یه له نێوان كۆمه‌ڵه ده‌نگێك و پرۆسه‌ى چاكسازى له كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى. كه من هه‌مان لۆژیك و بیر كردنه‌وه ده‌بینم هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو به‌راورده له‌یه‌ك ناچن ،به‌ڵام بیر كردنه‌وه له پشت دیارده‌كان هه‌مان لۆژیكه.
بۆچوونێك پێى وایه تا داهاتى نه‌وت و گومرگ شه‌فاف نه‌بێت برواى به هیچ هه‌نگاوێكى تر نیه، هه‌موو هه‌ولێكى چاكسازى به فشه دائه‌نێن، چونكه نه‌وت شه‌فاف نیه ،كه ئه‌مه‌ش باشترین رێگایه بۆ فرۆشتنه‌وه‌ى نیشتمانپه‌روه‌ریه‌كى به‌تاڵ به كۆمه‌ڵگاى كوردى ،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى ده‌توانێ چاكسازى بكات با چاوه‌روانى هیچ نه‌كات و ده‌ست پێبكات له هه‌ر جومگه‌یه‌ك بێت. كاتێك پرۆژه‌یه‌ك پێشه‌كه‌ش ده‌كه‌یت بۆ یه‌كخستنى خانه‌نشینى هه‌موو كوردستان،ئه‌م لایانانه وه‌ڵامی حازر به‌ده‌ستیان هه‌یه : فشه‌یه مادام نه‌وت شه‌فاف نیه،كاتێك ده‌ڵێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین چه‌ندین مووچه نه‌مێنێـ ،یه‌كسه‌ر و‌ڵامیان : فشه‌یه مادام داهاتى نه‌وت شه‌فاف نیه. ئه‌وه راسته داهاتى نه‌وت شه‌فاف نیه ئازیزم،به‌ڵام رێگا له چاكسازى تر ناگیرێت! تۆ ئه‌م به‌هانه‌ى به‌كار ده‌هێنیت وه‌كو هه‌مان پاساوى عه‌ره‌به‌كان بوو بۆ فه‌له‌ستین بۆ هیچ نه‌كردن.
ئه‌مرۆ له كۆمه‌ڵگاى كوردى كاركردن به جۆرێكه وه‌كو ئه‌وه‌ى پێده‌ڵێن ( لانى كه‌م چى ده‌توانى بكه‌یت) ئه‌م هێزانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كیه‌تى چى ده‌توانن بكه‌ن؟ ئێستا ئه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان برواى پێ هه‌یه بریتیه له (لانى كه‌م ) له‌م دۆخه چ جۆره چاكسازیه‌ك ده‌كرێت،ئه‌مه‌یه جیاوازى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و هێزه‌كانى تر ، كه بۆ خۆ دزینه‌وه له‌هه‌ر به‌رپرسیاره‌تییه‌ك به‌رده‌وام ئه‌و رسته‌یه ئاماده‌یه : خۆ داهاتى نه‌وت شه‌فاف نیه! ئیتر ئێمه بۆ خۆمان به‌شتى بچوكه‌وه خه‌ریك بكه‌ین.