راستیه‌ك ده‌ركه‌وت
2/19/2020 5:25:00 PM
کامەران وریا قانع
له‌م راپۆرته‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق، شارى سلێمانى یه‌كه‌مه له ئاستى كه‌مى رێژه‌ى هه‌ژارى به‌راورد به هه‌موو پارێزگاكانى عێراق، به هه‌ولێرو دهۆكیشه‌وه، كه راگه‌یاندن له‌م ماوه‌یەدا هه‌ڵایه‌كى گه‌وره‌ى دروستكرد له به‌راوردى نێوان هه‌ولێرو سلێمانى، كه هه‌ولێرى گه‌یانده ریزى شاره‌كانى پاریس و رۆماو نیویۆرك، سلێمانیش له ریزى شاره‌كانى سۆماڵ و ئه‌فریقیا، ئه‌م به‌راورده‌ش له درۆیه‌كى گه‌وره زیاتر هیچى تر نیه.
گرنگترین ده‌رئه‌نجام له هه‌موو حكومڕانیه‌ك مرۆڤه‌كانه نه‌ك باڵەخانه‌ى به‌رزو شه‌قامى فراوان، چونكه نه باڵەخانه‌ى به‌رزو نه شه‌قامى فراوان و نه ئاهه‌نگى ئه‌فسانه‌ى ئه‌كته‌ره‌كان (كه هێنانى ئه‌م ئه‌كته‌رانه به پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى بووه‌ته دیارده‌یه‌ك له شارى هه‌ولێر) ناتوانێ سكى هه‌ژارێك یاخود دڵى گه‌نجێكى بێ ئیش خۆش بكات. كێشه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ولێر بريتيە له راكردن به‌ره‌و پێشه‌وه به هه‌ر نرخێك بێت. ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته به‌شێكى زۆرى پاره‌كه‌ى بۆ شه‌رعیه‌تدان به خۆى خه‌رج ده‌كات. شه‌رعیه‌تێك كه له‌ناو ئه‌ده‌بیات و گوتار‌و دنیابینى ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتداره نه‌ماوه یان زۆر كز بووه، به‌شێوه‌یه‌كى تر‌و له شوێنێكى تره‌وه قه‌ره‌بووى شه‌رعیه‌تى ده‌كاته‌وه. ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته به دواى شه‌رعیه‌تێك ده‌گه‌ڕێت كه له ده‌ره‌وه‌ى سنورى خۆى پێی بدرێت نه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵگا خۆیه‌وه، ئه‌و لاى گرنگه وڵاتێكى سه‌رمایه‌دارى رۆژئاوایی باسى موعجیزه‌ى نه‌وتى بكات، نه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵگاى خۆى چه‌ندین ره‌خنه‌ى جدى هه‌یه له‌سه‌ر مه‌له‌فه‌ى نه‌وت.
له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانى جیاوازیه‌كى گه‌وره هه‌یه ئه‌ویش ده‌ستكه‌وتنى داتایه، له سلێمانى به‌هۆى بوونى چه‌ندین هێزى سیاسى و باگراوندێكى درێژى ئه‌م شاره له میدیاى سه‌ربه‌خۆ وایكردووه داتاكانت به ئاسانترو بێ سزا ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌ولێر هه‌موو داتایه‌ك و وتنى راستیه‌ك باجى خۆى هه‌یه، تازه‌ترین نموونه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یەى كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گلەییان له دۆخى خراپى خۆى و هاوڕێكانى كردبوو یه‌كسه‌ر سزادرا، یاخود ئه‌و سه‌رۆك شارەوا‌نیه‌ى كه له فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه داتاى پێدانى زه‌وى به بێژه‌رێك دزه‌ى كردبوو، یه‌كسه‌ر لابرا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى.
دواجار ئه‌م داتا تازه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق راستیەكمان پێده‌ڵێت: كۆمه‌ڵگاكان به داتاى ورد به‌راورد ده‌كرێن نه‌ك وێنه‌ى گه‌وره‌ى فریوده‌ر، من زۆرجار له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر هه‌موو داتاكان ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندى به دابینكردنى ژیانێكى شایسته هه‌یه بۆ مرۆڤێكى ئاسایی له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانى بكرێت، دڵنیام سلێمانى له‌و داتا وردانه زۆر زیاتر مرۆڤدۆستترو شیاوترو له‌پێشه‌وه‌یه.
كێشه‌ى سه‌ره‌كى شارى سلێمانى ئاوەدانكردنه‌وه نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه لێره‌ش خێزانێك وه‌كو ده‌سه‌ڵاتى هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه‌یەكى شاره‌كه بگرێت. كۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌ر كراوه‌و شه‌فاف بوو، ئه‌گه‌ر میدیاى سه‌ربەخۆى كاریگه‌رى بوو، دروستكردنى شه‌قام و باڵەخانه‌ى به‌رز ته‌نها مه‌سه‌له‌ى كاته.