پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كان
6/20/2020 4:11:00 PM
کامەران وریا قانع
بۆ نه‌وتمان فرۆشت؟ بۆ خۆمان خسته ناو بۆكسێكه‌وه كه هه‌موو چه‌قۆى تیژه؟ چى وایكرد له بارزانى له هه‌ره‌شه كردن كه كوردستان ده‌كات به گۆرستانى سوپاى تورك بۆ پشتكردنه به‌غداو روو له ئه‌نقه‌ره‌ى دۆزه‌خ بكات؟ تا 2014 هه‌رێم چ كێشه‌یه‌كى هه‌بوو له گه‌ڵ به‌غدا؟ ژیان له‌م هه‌رێمه زۆر به خێرایی گه‌شه‌ى ده‌كرد. بۆچى بارزانى له رێگاى برازاكه‌ى كه سه‌رۆك وه‌زیران بوو، كاغه‌زى سپى بۆئۆردوگان واژۆ كرد؟ بۆچى بارزانى به بێ هیچ فشارێك و هۆیه‌ك هه‌موو هێلكه‌كانى خسته سه‌به‌تى توركیاوه، بێ هیچ هۆیه‌ك نه‌وتى ته‌سلیمى توركه‌كان كرد، ئایا بارزانى له دوارۆژى سیاسى خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ترسا ، كاتێك له كوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌كى رادیكاڵى وه‌ك گۆران دروست بوو ، هه‌موو كاره چه‌وته‌كانى سیاسه‌كانى كوردى خسته به‌رده‌ستى خه‌ڵك ، رازى نه‌بوو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى بۆ درێژ بكاته‌وه ، كه بوه هۆى ئه‌وه‌ى بارزانى چاوه‌رانى شتى ترسناك تر بكات له دوارۆژ؟ ئایا خه‌ونى دروست كردنى هه‌رێمێكى سوونى و كردنى بارزانى به سه‌رۆكى ئه‌و هه‌رێمه له لایه‌ن توركیاوه ئه‌و خه‌ونه بوو كه نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردى كرده سووته‌مه‌نى؟ باشه بارزانى ئه‌زموونى شاى ئێرانى له بیر چوو؟ كاتێك متمانه‌یه‌كى كوێرانه به( شا ) كرا و له چه‌ند چركه‌یه هه‌موو شتێكى لێ‌كرد به ته‌پو تۆز. باشه ئه‌م متمانه زۆره به ئۆردوگان له چیه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتوه؟ كاتێك ئه‌م دیكتاتۆره‌ى توركیا به ئاشكرا له كه‌سایه‌تى بارزانى ده‌دات و ده‌ڵێت ( تۆ چیت ریفراندۆم ئه‌كه‌یت؟ تۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانت پێنادرێ ، داواى قه‌رزى دوو ملیارت له من كرد ، ده‌وڵه‌تى چى) . ئه‌م هه‌موو ترسه‌ى بارزانى له ناوخۆى هه‌رێم له كوێوه سه‌رچاوه‌ى گرتوه؟ له سیاسه‌تدا سیاسیه‌ك كاتێك پشت به هێزێكى ده‌ره‌كى ده‌به‌ستێت كاتێك له ناوخۆ هه‌موو بنه‌ماكانى مانه‌وه‌ى له‌ده‌ست دابێت، ئایا بارزانى گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ى كه متمانه‌ى به كۆمه‌ڵگاى كوردى له ژێر سفره‌وه بێت؟ ئایا ئه‌م سیاسه‌تى خۆ ته‌سلیم كردنه به توركیا دواجار وا ناكات هه‌رێم وه‌كو قه‌واره‌یه‌ك كه‌رنتینه بكرێت له دۆزه‌خی سه‌راكانى تورك، ئایا ئه‌مجاره هه‌رێم له‌ژێر پۆستاڵه‌كانى جه‌ندرمه‌و پاسدار به سه‌لامه‌تى هه‌ناسه ئه‌داته‌وه؟. ئه‌گه‌ر له نه‌خۆشى كۆرۆنا هاوڵاتى به پله‌ى یه‌ك به‌ریرسیاره له تووش بوونى په‌تاكه، به‌ڵام له دۆخى هه‌رێم وه‌ك ( قه‌واره‌یه‌ك ) كێ به‌رپرسیاره له كۆرۆناى تانك و فرۆكه‌كانى توركیا له كۆرۆناى برسیه‌تى و ئیفلاسى . بارزانى بۆ هه‌میشه گومانى خراپى له لایه‌نه كوردیه‌كان هه‌یه؟ ئه‌و شه‌وه‌ى داعش هێرشى كرده سه‌ر هه‌ولێر بارزانى سوپاسى هه‌موو دنیاى كرد له ئێران و ئه‌مریكا و وڵاتانى كه‌نداو ، ته‌نها سوپاسى هێزى پێشمه‌رگه‌كه‌ى خۆى نه‌كرد ، باشه تۆ كه له‌شكرێك له رۆژى ته‌نگانه به كه‌ڵكت نه‌یه‌ت ئیتر بۆچیته؟ زۆرترین داهاتى ئه‌م هه‌رێمه ئه‌و جه‌نه‌راڵانه ده‌یبه‌ن كه له ته‌قه‌ى خۆشى بێركابه‌رن. ئه‌م دۆخه‌ى ئه‌مرۆ پاشه‌رۆى ئه‌و رۆژه‌یه كه نه‌وتمان هه‌راج كرد بۆ توركیا، پاشه‌رۆى ئه‌و لێدوانانه‌یه كه سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو ده‌یوت ( توركیا ، توركیا ، توركیا) كاتێك پرسیارى لێكرا له نێوان توركیا و عێراق یه‌كێكیان هه‌ڵبژێریت. ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ى كه هه‌موو خه‌ونى ته‌مه‌نى ئه‌وه‌یه وه‌ك شێخه‌كانى خه‌لیج ده‌وڵه‌مه‌ند بێت ، گرنگ نیه به چ رێگایه‌ك بێت. ئه‌مرۆ پاشه‌رۆى ئه‌و لێدوانه‌ى كابرايى سه‌ر سپیه كه ده‌یوت ( به‌رمیلى نه‌وت ببێت به سه‌د دۆلاریش ، دۆخه‌كه چاك نابێت) ئه‌م لێدوانه كاتى خۆى زۆر قسه‌ى له‌سه‌ر نه‌كرا ( چ شه‌رمه‌زاریه‌ك و دۆراندنێكى گه‌وره له پشت ئه‌و لێدوانه‌وه هه‌یه)، ئه‌م لێدوانه جه‌هه‌نمێكى بۆ كوردستان داخست كه هه‌موومانى پێداخ كرا. ئه‌م دۆخه سیلاویه‌ى هه‌رێم به چه‌ند پرۆسه‌یه‌كى بچوكى چاكسازى نایه‌ته‌وه تایم، ئه‌وه‌ى پێویسته بكرێت شه‌ق دانه له له كۆمه‌ڵه شتێك كه پێده‌وترێت سه‌ره‌وه‌رى ، ده‌بێت دووباره دروست بكرێنه‌وه. سه‌ره‌وه‌رى حزب ، سه‌روه‌رى پێشمه‌رگه، سه‌روه‌رى ئابورى سه‌ربه‌خۆ. به بێ بچوككردنه‌وه حزب و ئاشبه‌تاڵى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دووباره دروست كردنه‌وه‌ى هیزێكى بچوكى كاریگه‌ر ، وه داخستنى مه‌له‌فى نه‌وت ، زه‌حمه‌ته به‌رگه‌ى ئه‌و هه‌موو فشاره بگرین، دواجار وه‌كو ساڵى برسیمه( ئه‌و ساڵه بوو 1878 كه به هۆى گرانى و قات قڕى خه‌ڵك له كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وتن له شه‌قامه‌كانى به‌غدا هاواریان ده‌كرد برسیمه ) هه‌موو به‌ره‌و به‌غدا به‌رێ كه‌وین.