به‌غداش بێ مانایه
9/23/2019 5:51:00 PM
کامەران وریا قانع
بودجه‌ى حكومه‌تى
عێراق بۆ ساڵى 2019 نزیكه‌ى 112 ملیار دۆلاره، رێژه‌ى 12.7% پشكى هه‌رێمه كه ده‌كاته نزیكه‌ى14 ملیار دۆلار، له‌م پشكه‌ى هه‌رێم
نزیكه‌ى 5 ملیارى لێده‌بڕێت به ناوى ( مصاریف سیاده والحاكمه)، نزیكه‌ى 9 ملیار
دۆلار ئه‌مێنێته‌وه، له‌م بڕه‌ى كه ماوه‌ته‌وه نزیكه‌ى مانگان 500 ملیار دینار
ئه‌نێترێت، كه مانگانه ده‌كاته نزیكه‌ى 416 ملیۆن دۆلار، بۆ سالێك ده‌كاته نزیكه‌ى
5 ملیار دۆلار( نرخى 1 دولار 1200 دینار دانراوه ) له‌و 9 ملیاره‌ى كه شایسته‌ى
هه‌رێمه. ئه‌گه‌ر رێژه‌ى ئه‌و پاره‌ى ده‌درێته هه‌رێم( 5 ملیارد) به‌راورد بكه‌ین
به بودجه‌ى گشتى عێراق (112 ) رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م ده‌رده‌چێت كه نزیكه‌ى %4
بودجه‌ى عێراق.
برایانى عه‌ره‌ب
به شیعه و سونه‌وه له‌و 96% ناپێچنه‌وه ته‌نها ئه‌و سه‌دا چواره‌ى هه‌رێمیان
كردوه به كێشه‌كه، گوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره نه‌نێرن بۆ هه‌رێم، عێراق ئه‌بێته
سویسرا!
له‌م رۆژانه له
خولیكى سێ رۆژى بووم، كه رێكخراوێكى ئه‌مریكى به یارمه‌تى وه‌زاره‌تى پلان
دانانى عێراقى رێكخستى بوو. وانه بیژه‌كان دوو فه‌رمانبه‌رى باڵا به‌رز بوون له
وه‌زاره‌تى پلان دانانى عێراق یه‌كێكیان یاسا ناس بوو ئه‌ویتریان ئه‌ندازیارێك بوو
،من به سروشتى خۆم حه‌زم كرد بكه‌ومه گفتوگۆ له‌گه‌لیان دۆخى پارێزگاكانى عێراقیان
لێ بپرسم جگه له هه‌رێم، هه‌ندێك وه‌ڵامم ده‌ستكه‌وت كه به‌راستى جۆرێك بوو له
شۆك. یاساناسه‌كه وتى:
له باشورى عێراق
سێ پارێزگا گرنگى پێدراوه( نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌سره) وه زۆربه‌ى ئه‌و پرۆژانه‌كه‌ش
كه ده‌كرێت حكومه‌تى عێراقى پاره‌كه‌ى دابین ناكات به‌ڵكو له داهاتى ( مه‌زاره
پیرۆزه‌گان) یاخود له بودجه‌ى مه‌رجه‌عه‌یه‌ت ئه‌كرێت ، وتى پاریزگاكانى تر جگه
له‌و سێ پارێزگایه وێرانه‌یه‌كن بۆ خۆیان.
به‌رده‌وام بوو
وتى : به‌راستى هه‌رێم له‌روى یاسایه‌وه زۆر پێشكه‌وتوتره له ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق،
هه‌ر له پاك و خاوێنى تاكو رێز گرتنى یاسا( دیاره ئه‌م براده‌ره له بوونى یاساكانى
هاتووچۆ به تایبه‌تى شارى سلێمانى كه تا ئاستێكى به‌رز یاساكانى هاتو چۆ باشه،
ته‌ماشاى هه‌موو یاساكانى تر ئه‌كات)، هه‌روه‌ها باسى ده‌كرد كه گه‌نده‌ڵى له‌زۆربه‌ى
فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت هۆبه یاخود به‌شێكى بۆ كراوه‌ته‌وه، كه بۆ هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك
ده‌بێـت سه‌ردانى بكه‌یت!!. ئه‌م جگه له بڵاو بوونه‌وه‌ى دیارده‌ى هیرۆین و حشیش
به شێوه‌یه‌كى زۆر بڵاو له شاره‌كانى تر‌ى عێراق. له كۆتایدا رسته‌یه‌كى جوانى
وت ( ئێوه چاوتان له‌سه‌ر بوه، پێیان ناخۆشه ئێوه شاره‌كانتان وا ئاوادانه هه‌ست
ده‌كه‌ن به پاره‌ى ئه‌وانه! به‌ڵام خۆشیان له شارى وێران ده‌ژین!)
به گشتى ئه‌وه‌ى
عه‌ره‌ب له‌سه‌ر بودجه ده‌یكاته شه‌ڕ ئه‌وه نیه پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى ده‌ده‌ن به
هه‌رێم ، چونكه ته‌نها نزیكه‌ى له‌سه‌دا چوارى بودجه‌یه، ئه‌و شه‌ره په‌یوه‌ندى
زۆرى به كێشه دروست كردن هه‌یه بۆ هه‌رێم، ره‌نگه شه‌ڕى ( ئێران و توركیا بێت به
وه‌كاله‌ت) ئه‌وه‌ى یارمه‌تى ئه‌م كێشانه ئه‌دات رۆژ به رۆژ كاریگه‌رتر و گه‌وره
بن ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم خۆیانن، كه تاكو ئێستا نه‌گه‌یشتونته ئاستى پیاوى ده‌وڵات،
ده‌سه‌لاتدارانى هه‌رێم ئێستا به دنیا بینى سه‌ده‌كانى ناوه‌راست و خێڵه‌كى ئه‌م
هه‌رێمه به‌رێوه ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر تۆزێك خاكیان خۆش بویستایه ئێستا ئێمه شتێكى
زۆر به‌هێز و معقول ئه‌بووین به گشتى .