بینینى تونێلى tunnel vision
9/8/2019 8:32:00 PM
کامەران وریا قانع
له زانستى ده‌رونناسى
زاراوه‌یه‌ك هه‌یه پێده‌ڵێن ( بینینى تونێلى)،ئه‌م زاراوه‌یه به كه‌سانێك ده‌وترێت
به‌رده‌وام له وێنه گشتیه‌كه ته‌نها ئه‌و شتانه ده‌بینن كه خۆیان مه‌به‌ستیانه،یاخود
به شێوه‌یه‌كى زۆر ته‌سك و ئاسۆیی شته‌كان ده‌بینن،به‌ڵام هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ى
تر یاخود راستیانه‌ى تر نابینن كه له پاڵ ئه‌و وێنه هه‌یه كه ئه‌و كه‌سه ته‌ماشاى
ده‌كات.
ره‌نگه ئةم بینینه
تایبه‌ته بۆ كۆمه‌ڵگا و گروپه‌كانشى راست بن، كاتێك كۆمه‌ڵگایه‌ك زیاتر ئه‌و وێنانه
ده‌بینێت كه حكومه‌ت ناشرینه، به‌ڵام ئةو وێنه جوانانه نابینێت كه هه‌ر حكومه‌ت
خاوه‌نیه‌تى،رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به ئافره‌ت ته‌نها ئه‌و وێنه ناشرینانه ده‌بینن
كه رووداوێكى كاره‌ساتئامێز دروست ده‌كه‌ن له كوشتنى ئافره‌تێك،ئیتر كوردستان ده‌كه‌ن
به جه‌هه‌نمێك كه شایه‌نى ژیان نیه تێدا، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌دا ئه‌و هه‌موو
ده‌ستكه‌وته نابینن كه ئافره‌تانى كورد پێيگه‌یشتوون، هه‌ر له زۆر بوونى ژماره‌ى
ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه خۆیان خۆیان به خێو ده‌كه‌ن، بۆ زیاد بوونى رێژه‌ى خوێنده‌وارى
ئافره‌تان و بۆ زۆربوونى ئه‌و هه‌موو سه‌نته‌رانه‌ى جوانكارى و وه‌رزش و گروپى هه‌مه
جۆرى خانمان.هه‌ر بۆ نموونه له سه‌رژمێرى ساڵى 1947 ژماره‌ى دانیشتوانى ناوةندى
سلێمانى نزیكه‌ى( چله و چوارهه‌زاركه‌س بووه) نیوه‌ى ئافره‌ت بوه كه ده‌كاته
نزیكه‌ى بیست دوو هه‌زار ، ته‌نها حه‌وت سه‌د ئافره‌تى تواناى خوێندن و نووسى هه‌بوه
كه ده‌كاته رێژه‌ى نزیكه‌ى (3-4)% ژماره‌ى دانیشتوان. به‌ڵام ئه‌مرۆ رێژه‌ى خوێنده‌وارى
ئافره‌ت زۆر زیاتره له ناوه‌ندى سلێمانى.
به گشتى روانین به شێوه‌ى
تونێلى ، مرۆڤه‌كان له راستیه‌كان دور ئه‌خاته‌وه،به‌رده‌وام مرۆڤێكى جۆرێك له
توند ره‌و دروست ئه‌كات،كه ئاماده‌یه به‌رده‌وام یه‌ك زه‌ربى گه‌وره به‌سه‌ر هه‌موو
شته‌كان بێنێت. ئه‌مرۆ پێویستمان هه‌یه شته جوانه‌كانیش ببینین ئه‌گه‌ر له ناحه‌زه‌كانیشمان
بێت و سوودى لێوه‌رگرین( له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر جار نموونى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسین
باس ئه‌كرێت له روه جوانه‌كه‌ى كه بریتى بوو له سیستمى خوێندنێكى پێشكه‌وتوو،
سیسته‌مێكى كۆنترۆلى جۆرى باش بۆ كه‌ل وپه‌ل، ..هتد) . راسته هێزه‌كانى پارتى و یه‌كیه‌تى
ناشرینیان زۆره، به‌ڵام نابێت ئه‌و حكومه‌تانه‌ى ئه‌وان پێشتر دروستیان كردوه
كاره جوانیه‌كانیان نه‌بینین. وه‌كو وتم كه‌سێك خاوه‌نى بینینى تونێلى بێت حه‌ز
ناكات وێنه‌كانى تر ببینێ ته‌نها ئه‌و وێنه‌ى خۆى هه‌ڵيبژاردوه. بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤێكى
راستگۆمان لێده‌ربچێت پێویسته هه‌موو به‌شه‌كانى وێنه گه‌وره‌كه ببینین!