37 کوردستان

(کوردستان)ی فەڵەستین تەمەنی بوو بە ساڵێک

01:06 - 10/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 کچێکی فەلەستینی کە لە دایک و باوکێکی عەرەب لەدایکبووە و لەلایەن باوکییەوە وەک ئاماژەیەک بۆ ڕێز و سوپاسگوزاری بەرامبەر بە هاوکارییەکانی گەلی کورد ناو نراوە  ( کوردستان) تەمەنی بوو بە ساڵێک.

 چیرۆکەکە بەم شێوەیەیە، گەنجێکی فەلەستینی بە ناوی محەمەد خالید لە هەنگاوێکی وەفاداری و پێزانیندا، ناوی کچە تازە لەدایکبووەکەی نا (کوردستان)، کە دوێنێ ساڵیادی لەدایکبوونی بوو و تەمەنی بووە بە ساڵێک.

باوکی منداڵەکە پێشتر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاندبوو کە هەڵبژاردنی ئەم ناوە دەربڕینی وەفاداری و پێزانینە بۆ گەلی کورد، کە لە ماوەی جەنگی سەختی غەززەدا لە ڕێگەی کەمپینی هاوکاریی مرۆیی و دابینکردنی خواردن و پێداویستییە سەرەتاییەکانەوە بە بەردەوامی پشتیوانیی خەڵکی لێقەوماوی غەززەیان کردووە.

محەمەد خالید وتیشی ناولێنانی کچەکەی بە ( کوردستان ) مانا و یادەوەرییەکی قووڵی هەیە وبچوكترین شتە کە بتوانن بەرامبەر ئەو پشتیوانییە مرۆییەی گەلی کورد لە قورسترین بارودۆخدا پێشکەشیان کردوون، پێشکەشی بکەن.
لە سەرهەڵدانی قەیران و جەنگی غەززەوە، چەندین ڕێکخراوی خێرخوازی و کەسایەتیی سەربەخۆ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کەمپینی بەرفراوانیان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتیی دارایی و دەرمان و خۆراک ڕاگەیاند، کە لە ڕێگەی دەزگا نێودەوڵەتییەکانەوە گەیەنرانە دەست لێقەوماوانی ناوچەکە.

لەلایەکی دیکەوە، محەمەد ئەبو جیاب، شارەزای ئابووریی فەلەستینی ئاماژەی بە ڕۆڵی هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، بەخشین و کەمپینە خێرخوازییەکانی ڕێکخراوەکانی کوردستان کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و گرنگیان لەسەر ژیانی هەزاران خێزانی فەلەستینی هەبووە، بەتایبەت لە بوارەکانی دابینکردنی خواردن، هاوکاریی دارایی و کەفالەتکردنی منداڵانی بێباوکدا..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن