وه‌همى زۆرى فه‌رمانبه‌ر
2/7/2021 5:38:00 PM
کامەران وریا قانع
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم
كه تاكو ئێستا پروپاگه‌نده‌ى بۆ ده‌كات، گوایا ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم
زۆره, به‌ڵام له راستیه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ناڵێنێت به‌هۆى كه‌مى فه‌رمانبه‌ره‌وه،
هه‌ر به گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسه‌كان خۆیان. بۆ نموونه كاك خالد شوانى وه‌زیرى
هه‌رێم له لێدوانێكى ده‌ڵێت ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ر نزیكه‌ى 750 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره
به هێزه سه‌ربازيیه‌كانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه هێزه سه‌ربازیه‌كانى
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆی لێده‌ربكه‌ین رێژه‌یه‌كى كه‌مى فه‌رمانبه‌رى
شارستانى (مدنى ) ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ى لێدوانى به‌رێز جه‌بار یاوه‌ر
نزیكه‌ى (117 ) هه‌زار هێزى چه‌كداریان هه‌یه، كه هه‌موو ئاماژه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م
ژماره راست نیه به‌ڵكو زۆر له‌وه زیاتره، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌میش
وه‌زاره‌تێكى سه‌ربازییه، داتاكانى به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ونن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
به هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه نزیكه‌ى 400 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریان هه‌بێ به ناوى ( پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه(
واته سه‌دا 53ى ئه‌و 750 هه‌زارفه‌رمانبه‌ره له هێزى سه‌ربازییه، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كى
یه‌كجار زۆره له وڵاته دیكتاتۆر و پۆلیسیه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌م رێژه‌یه ئه‌وه‌نده
به‌رزبێت.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ى لێدوانى به‌رێز په‌رله‌مانتار
على حه‌مه صالح ( سه‌دا 52 ) مووچه بۆ هێزى سه‌ربازى ده‌روات!. كه‌واته ئه‌وه‌ى ده‌مێنێـه‌وه نزیكه‌ى (350
) هه‌زار فه‌رمانبه‌رى مه‌ده‌نیه كه له فه‌رمانگه‌كان ده‌وام ئه‌كه‌ن ئه‌م رێژه‌یه‌ش
دابه‌ش دانیشتوانى كوردستان بكه‌ین كه نزیكه‌ى (5.5) پێنچ ملیون و نیو كه‌س بێت،
ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى نزیكه‌ى سه‌دا (6.3 )ه، واتا له سه‌د كه‌س له هه‌رێم
(6) كه‌سیان فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌م رێژه‌یه زۆره به‌راورد
به ستانداردى جیهانى كه رێژه‌ى 1.8 له‌سه‌دایه بۆ ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ر بۆ ژماره‌ى
دانیشتوان، واته له هه‌ر سه‌د كه‌سێك نزیكه‌ى دووكه‌س فه‌رمانبه‌ره. به‌ڵام دۆخى
كوردستان به پرۆسه‌یه‌كى گه‌وره‌ى وماڵوێران و راگواستن تێپه‌ریوه له‌به‌ر ئه‌وه
رێژه‌كه‌ى هه‌رێم سه‌دا (6) قبوڵكراوه.
هه‌روه‌ها له لێدوانێكى په‌رله‌مانتارى پارتى
به‌رێز سه‌وسه‌ن گه‌ردى سه‌رۆكى لیژنه‌ى شه‌هیدان ده‌ڵێت ( رێكخستنه‌وه‌ى لیستى شه‌هیدان
زۆر به خاوى ده‌روات، چونكه فه‌رمانگه‌كان فه‌رمانبه‌رى پێویستیان نیه بۆ راییكردنى
مامه‌ڵه‌كان ).
ئێستا هه‌ندێك فه‌رمانگه هه‌یه له هه‌رێم
به‌هۆى نه‌بوونى فه‌رمانبه‌ره‌وه به‌غدا ساڵانه فه‌رمانبه‌ر له هه‌موو پارێزگاكانى
عێراق ده‌نێرێت بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانى ( وه‌كو بنكه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران له كه‌لار و سیروان)، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام رۆژانه
زۆربه‌ى ده‌زگاكان یاخود وه‌زراره‌ته‌كان به نوسراوى فه‌رمى داواى پسپۆرى ده‌كه‌ن
كه پیًویستیان پێیه‌تى ، ئه‌نجومه‌نى وەزیرانیش ئاسانكارى ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى
راژه‌كانیان له وه‌زاره‌تێكه‌وه بۆ وه‌زاره‌تێكى تر.
حكومه‌ت ریگایه‌كى كه‌م مه‌سرفى دۆزیوه‌ته‌وه
كه قه‌ره‌بووى فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یی بكات ئه‌ویش فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌سته،
ئه‌م جۆره فه‌رمانبه‌ره زۆر له‌سه‌ر حكومه‌ت ناكه‌وێت چونكه له زۆربه‌ى مافه
سه‌ره‌تایه‌كانى فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌ى بێبه‌شن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش رۆژانه
له ده‌زگاكانى حكومه‌ت كار ده‌كه‌ن كه هیچ به‌رپرسیارتیه‌ك نیه به‌رامبه‌ریان
له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه .
به هه‌موو پێوه‌رێك زۆر بوونى فه‌رمانبه‌رى مه‌ده‌نى
له فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت درۆیه‌كى گه‌وره‌یه. ئه‌وه‌ى حكومه‌ت به ده‌ست بندیوار
و فه‌رمانبه‌رى زیاد ده‌ناڵێنێـت سه‌رچاوه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ته‌نها دوو
وه‌زراته پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ، ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته رێكبخرێته‌وه پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى ده‌گه‌رێته‌وه خه‌زێنه‌ى
حكومه‌ت.