وتار

هەڵبژاردنی ئەمریکا

10/30/2020 1:54:00 PM 83 جار خوێندراوەتەوە
موسلیح هەمزە نوری

 


-ئیسرائیل تاکە وڵاتە پێش هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەبێت، بەڵام دوای هەڵبژاردن، ئەمریکا کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەیە ئیسرائیل نەبێت ،چونکە ئیسرائیل پێشتر هەموو مەلەفەکانی خۆی یەکلا ئەکاتەوە و دوای هەڵبژاردن تەنها بۆ پیرۆزبایی سەردانی ئەمریکا ئەکەن.

کاریگەری ئیسرائیل دوو لایەنی هەیە ، پێگەی جیو سیاسی دەوڵەتی ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوەم کاریگەری لۆبی یهودی لەئەمریکا، هەم گەورەترینە لەروی ژمارەوە هەم کاریگەرترین لەناوەندەکانی بڕیاردان.

- ترمپ لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا زۆر شتی بۆ ئیسرائیل کرد وەکو گواستنەوەی سفارەت بۆ قودس، داننان بە بەرزایەکانی جۆلان،  رێکخستنی رێککەوتنی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ ئیسرائیل، دوای ئەوەی رێگەی بەئێران دا، حەشدی شەعبی لەسەر سنورەکانی سعودیە هێز بڵاوە پێبکەن و دورترین خاڵی عەرەبستانی سعودی موشەک باران بکات لەرێگەی حوسیەکانەوە، بۆ ئەوەی عەرەب  خۆیان داوای رێکەوتن بکەن لەگەڵ ئیسرائیل، لەگەڵ هەموو ئەوانە ترامپ یەک کار ماوە  بیکات، نەهێشتنی مەترسی  ئێران لەسەر ئیسرائیل، وەکو لە هەڵبژاردنی رابردوو.

تره‌مپ بانگەشەی بۆ ئەکرد، لەگەڵ ئەوەی تارادەیەکی زۆر ئێران بێهێز کراوە، بەڵام بەتەواوی ئەم ئامانجەی نەهاتۆتەدی، هەرچەندە  ئەو بارە ئابوری و تەندروستیەی کۆرۆنا بەدوای خۆیدا هێنا لە ئەمریکا، کاریگەری زۆری دروست کردوە ، لەسەر ترامپ، بەڵام بارودۆخی شێواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمنی ئیسرائیل پێویستی بەوەهەیە  ئەم خولەش ترامپ لەسەر کورسی سەرۆکایەتی دانیشێتەوە.

هەر چەندە ئیمزاکردنی رێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا  بۆ پاراستنی باڵادەستی سەربازی ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، تەنها هەفتەیەک پێش هەڵبژاردنەکان،  دەر خەری ئەوەیە، تره‌مپ و ئیسرائیل هەست بەمەترسی جدی ئەکەن لەهەڵبژاردن ، و پێم وایە ئەوە ئاماژەیەک بێت بۆ ئەگەری دەرچونی پیرە بایدنی بێهێز و خەڵەفاو  وەک ترمپ دەڵێ .

- کاریگەری هەریەکەیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست  
ئێرانیەکان لەگەڵ ئەوەی لەژێر فشارێکی زۆری ئابوریدان ، و خەریکە ژێرخانی پیشەسازی و ئابوری ئيران هەڵدەتەکێنێ و رۆژانە سەدان کارگەو کۆمپانیا مایەپوج ئەبن و دائەخرێن، بەڵام زۆر زیرەکانە، توانیان درێژە بەسیاسەتی نەشەڕ نەئاشتی بدەن لەگەڵ ئەمریکا تا هەڵبژاردن، سیاسەتی ئێران لە ساڵی ٢٠١٧ وە ئەوەبوو ، هەرچۆنێک بێت خۆیان بگەیەننە هەڵبژاردنی داهاتو، ئەگەر دیموکراتەکان بیبەنەوە، ئەوە ئەتوانن خۆیان رزگاربکەن، هەرچەندە لەوەدا سەرکەوتوو بون، بەڵام نازانین ئەنجامی هەڵبژاردن یاوەریان دەبێت یان رەنجەکەیان بەبا ئەدا.

ئەگەر ترمپ بمێنێتەوە بارودۆخی ئێران خراپتر ئەبێت و عێراق باشتر و تورکیاش بەردەوام ئەبێت لەداڕوخانی هێواشی  ئابوری، تا نەمانی ئەردۆگان لەدەسەڵات، ئەو شێوازە سیاسەتە نەرمەی هاوپێچ لەگەڵ ئابلوقەی دیموکراتەکان بەرامبەر ئێران بەکاریان دەهێنا، تره‌مپ بەرامبەر تورکیا وایە و  لەنێوان راگرتنی پەیوەندی و سزادانی هێواش پەیڕەوی دەکات، چونکە کێشەی تورکیا بەنسبەت رۆژئاوا تەنها سەری نیزامەکەیە، کە ئەردۆگانە ئەویش بەهەڵبژاردن ئایخ  ئەکرێت .

بەڵام لەئێراندا پێچەوانەیە کۆی نیزامەکە ئامانجەو ئەبێت گۆڕانی تێدا بکرێت ئەگەر نیزام نەڕوخێنرێت.

ئەگەر بایدن بیباتەوە 
پێم وایە عێراق کێشەیەکی لاوەکی ئەبێت بەلایەوە و لەپێناو وەرگرتنی ئمتیاز لەرێکەوتنی نێودەوڵەتی ، جلەوی ناوچەیی بۆئێران شل ئەکات، هەرچەندە ئابلوقە ئابوریەکان وەکو خۆیان ئەمێننەوە، بەشێوەی فەرمی، بەڵام دەرفەت بەئێران ئەدات، دەورپێچی ئابڵوقەکان بکات و سود لەسنورەکانی وەرگرێت، لەوانەیە لەسەرەتاوە تارادەیەک تمەنی ئێرانی جۆرێک نرخی بۆ بگەرێتەوە بەهێز بێت بەڵام لەدرێژ خایەندا دوبارە بەهاکەی لەدەست ئەداتەوە، ئەگەر رێکەوتن نەکرێت، بایدن بەرامبەر تورکیا  توندتر ئەبێت ، چونکە بەپێی بانگەشەکانی بێت پەرۆشی  پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی ئەمریکایە،  بەتایبەتی لەگەڵ ئەوروپا بۆ  رێکخستنەوەی ئەوە پێویستە  ئەردۆگان بخاتە ژێر فشارەوە.

دیموکراتەکان  لە ساڵانی نەوەدەکان  سیاسەتی (احتواء  مزدوج ) یان پەیرەو ئەکرد  واتە ،( ڕام کردنی دوانە) کە لەیەک کاتدا هەردوولا ئابڵوقە درابون، بەڵام یەکیان. بەسوکی ئەوەی تر بە ئابڵوقەی تەواو  بەرامبەر هەر یەک لەعێراقی سەدام و  ئێران، بەمەبەستی گۆڕینی رەفتاریان، دورنیە بایدن هەمان سیاسەت لە گەڵ ئێران و تورکیا پەیڕەو بکات ئەگەر ئەوەبکات ئێرانیش هەناسەیەکی بەبەردا دێتەوە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement