سبەی بەشەخۆراکی حەتەم دابەشدەکرێ و برنجیشی لەگەڵدایە
01:31 - 31/10/2026
زەمەن_هەواڵ
بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی هەرێم ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە، (١ی١١) بەشە خۆرەکی حەوتەم دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: لە وەزارەتی بازرگانیی فیدڕاڵەوە فەرمانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەمی ئەمساڵمان بۆ هاتووە، بڕیارە لە سبەی ١ی ١١وە دەست بە دابەشكردنی لیست بكرێت و پارە لە بریکارەکان وەربگیرێت، پاشان بە چەند ڕۆژێ دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی حەوتەم دەكرێت و دەگاتە دەستی هاووڵاتییان.
بەشی حەوتەمی خۆراک پێکهاتووە لە:
*سێ کیلۆ برنج
*یەک کیلۆ شەکر
*400 گرام دۆشاو
*نیوکیلۆ نیسک
*نیوکیلۆ ئاری نۆک
*یەک لیتر زەیت
هاوکات، نەوزاد شێخ کامیل ڕوونی کردەوە، بەشەخۆراکی شەشەم گەیشتووەتە لای هەموو بریکارەکان، تەنیا برنج و دۆشاوی تەماتەی لەگەڵ نەبووە، ئەویش ڕۆژانە بەشێک دەگات و دەدرێته بریکارەکان.