په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی و پارتی به‌ره‌و كوێ؟
8/6/2020 1:09:00 PM
ئەرسەلان بایز
له‌و چه‌ند رۆژانه‌ی رابردوودا یه‌كێك له‌و
(بۆكس فایل)انه‌م هاته‌وه به‌رچاو، كه ره‌شنووسی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان
مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك و پارتیم تێدا تۆماركردووه. مێژووی یه‌كێك له‌و كۆبوونه‌وانه
بۆ 18/4/2010 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵی كاك (نێچیرڤان بارزانی)
له هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه. به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه:
*ئالیه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌وری هه‌ردوو
(مه‌كته‌بی سیاسی)
*حكومه‌ت و په‌رله‌مان (ئه‌و ساڵانه د.به‌رهه‌م
ساڵح سه‌رۆك وه‌زیران و د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو)
*چاره‌سه‌ركردنی ده‌رهاویشته خراپه‌كانی شه‌ڕی
ناوخۆ.
*چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی راگه‌یاندن (راگه‌یاندنی
حزبی، راگه‌یاندنی سێبه‌ری حزبه‌كان، راگه‌یاندنی غه‌یره حزب).
*وه‌زعی به‌غدا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كاك (نێچیرڤان)
وتی: (هاوپه‌یمانیی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام
ده‌بێت، ئێستا هه‌ندێ ته‌گه‌ره‌ی تێكه‌وتووه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و
ته‌گه‌رانه، با راشكاوانه دڵی خۆمان بۆ یه‌كتر بكه‌ینه‌وه. با لیژنه‌یه‌كیش دیراسه‌ی
ئه‌و رۆژنامه سێبه‌رانه بكات تاكو بزانین له كوێ پشتیوانیان لێ ده‌كرێت. له‌ناو
خودی (ی.ن.ك) و پارتی، ده‌ست هه‌یه بۆ ئیستفزازكردن و تێكدانی په‌یوه‌ندیی نێوان
هه‌ردوو حزب). مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)یش پشتیوانی له هه‌موو قسه‌كانی كاك (نێچیرڤان)
كرد.
بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه:
*مانگانه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وریی هه‌ردوو مه‌كته‌بی
سیاسی بكرێت.
*دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڤاڵ عه‌دنان
موفتی (ی.ن.ك) و هه‌ڤاڵ مه‌حمود محه‌مه‌د له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان
راسپێردران به‌دواداچوون بۆ بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن.
*به سه‌رپه‌رشتی دوو هه‌ڤاڵ له ئه‌ندامانی
مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وریی به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی
هه‌ردوو حزب بكرێت.
*هه‌ردوو حزب واز له سایت و رۆژنامه‌ی سێبه‌ر
بێنن و زانیاری‌یان نه‌ده‌نێ.
*سزای ئه‌و رۆژنامه‌نووسه حزبیانه بدرێت،
كه له سیاسه‌تی ئیعلامی هه‌ردوولا ده‌چنه ده‌ره‌وه. هه‌رگیز نابێ ڕێگا به‌وه
بده‌ین راگه‌یاندن تووشی شه‌ڕمان بكات.
#ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه پوخته‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
هاوبه‌شی هه‌ردوو (مه‌كته‌بی سیاسی) بوو.
پرسیار
ئایا له ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌ی رابردوودا
چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره‌مان كردووه..؟ چه‌ندان له‌و بڕیارانه جێبه‌جێكراون…؟
ئایا به‌ره‌وپێشه‌وه‌چووین یان به‌ره‌و دواوه…؟ ئایا په‌یوه‌ندیی هه‌ردوو حزب
خراپتر نه‌بووه…؟ ئایا هه‌ندێ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ردوو حزب له سایت و چات
و فه‌یسبووك ره‌چاوی په‌یوه‌ندیی هه‌ردوو حزب ده‌كه‌ن…؟ ئایا پێش قسه‌كردنیان به
باشی، بیر له قسه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، چونكه هه‌روه‌كو ده‌ڵێن (دارتاشی باش
حه‌وت جار بیرده‌كاته‌وه، ئینجا جارێك داره‌كه ده‌بڕێ). یان شه‌ڕی مه‌غلوبه به‌ری
ئاسمانی كوردستانی گرتووه…؟ ئایا ده‌كرێ هه‌موو رۆژێ گرفتێك دروست ببێت و به
هه‌زارا ناری عه‌لی، چاره‌سه‌ربكرێت؟
با نه‌ختێ دڵمان به میلله‌ته‌كه‌مان بسووتێ،
با وه‌فاداری خوێنی شه‌هیدان و رێبازه‌كه‌یان بین، رێگای دیالۆگ بگرینه‌به‌رو
سنوورێك بۆ شه‌ڕه‌جنێو دابنێین.