بۆ وامان لێهات…؟!!
7/15/2020 11:39:00 PM
ئەرسەلان بایز
(97)
له كۆتایی ساڵه‌كانی
شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، كاتێ ته‌مه‌نم له نێوان (17-25) ساڵاندا
بوو. گه‌نجێكی خوێنگه‌رم و هه‌ڵسوڕاوو توندڕۆ بووم. هه‌ڵگری ئومێد‌و هیوای دواڕۆژێكی
خۆش و پرشنگدار بووم.
به‌پێی بیركردنه‌وه‌ی
ته‌مه‌ن و ئه‌و رۆژگاره، پێموابوو ئێمه‌ی گه‌نج ده‌توانین كوردستان له ژێر چه‌پۆكی
حكومه‌تی داگیركه‌ری عیراق رزگاربكه‌ین و گۆڕانكاریی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین. پێموابوو
به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موومان ده‌توانین حوكمڕانییه‌كی دیموكراتی
نموونه‌یی له نیشتمانه‌كه‌ماندا بنیاتبێنین، كه تیایدا دادپه‌روه‌ری و یاسا به‌رقه‌رار،
بێت.
هه‌زاران گه‌نجی
ئه‌و سه‌رده‌مه، له‌پێناوی ئه‌و خه‌ون و ئامانجه‌دا رێگای هات و نه‌هات، رێگای
مه‌رگمان گرته‌به‌ر. خه‌باتی نهێنی شاره‌كان، كه ئه‌وسا مرۆڤ له‌سه‌ر قه‌وانه
فیشه‌كێك له سێداره ده‌درا، كه‌چی بێباكانه كۆڵانه ته‌سكه‌كانی شار‌و توله‌ڕێ
سه‌خته‌كانی شاخمان گرته به‌ر. به كڵاشینكۆف و چه‌ند یه‌ده‌گێكه‌وه روبه‌ڕوی
نوێترین فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌و رۆژانه بووینه‌وه. ئه‌و ساڵانه مردن له پێناوی
شۆڕش و كوردستانێكی ئازاد‌دا شانازی بوو. (شه‌هیدبوونم شانازییه، دایه بۆ من مه‌كه‌ن
رۆڕۆ).
*به شه‌پۆلی رووبارێك خوێن به‌شێك له
كوردستان له داگیركه‌ر پاك كرایه‌وه. ئێمه‌ش به پێڵاوی ئه‌دیداس و جلێكی خاكی
و قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی سه‌وزی ئه‌مریكی گه‌ڕاینه‌وه شاره‌كان. شه‌قام و سه‌ره سوچ
و كۆڵانه‌كان به وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌كانی شۆڕش رازێنرابوونه‌وه. به
هه‌زاران كه‌س، ژن و منداڵ، پیرو گه‌نج ده‌ست له‌سه‌ر سنگ له پێشوازیی پێشمه‌رگه‌دا
بوون. دایكه شه‌هیده‌كان هه‌لهه‌له‌ی سه‌ركه‌وتنی شۆڕ‌شیان لێده‌داو خۆشیی خۆشیی
ئه‌وه‌یان بوو، كه ئیتر كورد حوكمڕانیی خۆی ده‌كات.
رۆژان هات و رۆیشت،
هه‌ڵبژاردن كرا‌و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم پێكهێنرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر
له‌ڕۆژی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن و حوكمڕانێتی (ته‌زویر)و ململانێی حزبایه‌تی و
پاوانخوازی خرایه سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و نیشتمان. ئیتر شه‌ڕی ناوخۆ‌و و
دابه‌شكردنی كوردستان به‌سه‌ر سه‌وز و زه‌رد. هه‌ندێ كاتیش (دار الاسلام). ماوه‌یه‌كیش
(مۆر) هه‌ڕه‌شه‌ی راماڵینی شوێنی (سه‌وز)ی ده‌كرد. هه‌موو ئه‌مانه زه‌مینه‌ی
بۆ ده‌زگا جاسوسییه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان خۆشكرد، تاكو ده‌ست بخه‌نه نێو
هه‌ناوی حزبه‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی و واقیعی كوردستان هه‌بێت.
ئیتر كوردستان به‌م رۆژه گه‌یشت.
*كاتێ سه‌دان كه‌س له كادیره ماندوو
و تێكۆشه‌ره‌كانی رۆژانی سه‌ختی خه‌باتی نهێنی شاره‌كان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
ده‌بینم، كاتێ كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو خانه‌نشینكراوه‌كان، فه‌رمانبه‌رو مامۆستایان
ده‌بینم خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و راشكاوانه دژی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان و حكومه‌تی
هه‌رێم دروشم ده‌ڵێنه‌وه. (به‌داخه‌وه) هه‌ندێكیشیان داواده‌كه‌ن مووچه‌كه‌یان
بچێته‌وه سه‌ر حكومه‌تی عیراق، دڵم ده‌بێ به‌یه‌ك پارچه خوێن.
رۆژانی خه‌بات
و قوربانی و ماندووبوونی ئه‌وانم دێته‌وه به‌رچاو، بۆیه له خۆم ده‌پرسم بۆ
وامان لێهات…؟ بۆچی وامان لێهات له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان ببین به دوو به‌ره..؟
ئایا میلله‌ته‌كه‌مان خراپه…؟!!! یان ره‌فتارو سیاسه‌تی سه‌ركرده‌كانی حزب و
حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه..؟ ئه‌و میلله‌ته‌ی دوێنێ به نامه‌و راسپارده‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی
حزب خۆیان به كوشت ده‌دا، بۆچی ئه‌مڕۆ ناڕازین و قسه به سه‌ركرده‌كان ده‌ڵێن..؟
وه‌ڵام: باڵاده‌ستی
حزب له‌سه‌ر حكومه‌ت، نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی، نه‌بوونی سه‌روه‌ریی یاسا… بۆته
هۆی برسێتیی خه‌ڵك… ده‌مێكیشه وتراوه (بڕینی گه‌ردن نه‌ك بڕینی نان).