دابەزینی رێژەی کورد لە ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکاندا : ناوچه‌ی شوان بە نمونە :
9/28/2026 1:38:00 PM
د. محەمەد شوانی
ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین و توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر گەشەکردنی دانیشتوان لە هەر یەکەیەکی کارگێڕی ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکان بکەین ، دوو راستی حاشاهەڵنەگرمان بۆ روون دەبێتەوە: -یەکەمیان لە هەموو ئەو یەکە کارگێریانەی تێکەڵن ، واتە هەر لە چل و پەنجاکانەوە لە سەدا سەد کورد نەبوون ، وەکو مەندەلی و خانەقین و خۆرماتو و قەزای ناوەندی کەرکوک و دوبز و ئەمانە ، ژمارەی دانیشتوان زیادی کردووە ،بەڵام رێژەی کورد ساڵ بە ساڵ کەمتر بووەتەوە ..
دووەمیان :لە هەموو ئەو یەکە کارگێڕیانەی لە سەدا سەد یان زیاتر لە سەدا نەوەدی کوردبوون وەکو قادر کەرەم و شوان و مەخمورو دیبەگە و ئەمانە ، لە چلەکانی سەدەی رابردووەو تا ئیستا ژمارەی دانیشتوان یان زیادی نەکردووە یان بە رێژەیەکی زۆر کەم زیادی کردووە ، زۆر جیاوازە لە گەشەکردنی ناوچە عەرەبیەکان بۆ نمونە ئەگەر بەراوردیان بکەین بە گەشەکردنی دانیشتوان لە قەزایەکی وەکو حەویجە ..
ئەگەر لەم نوسینە وەکو نمونەیەک باسی گەشەکردنی دانیشتوان بکەین لە ناوچەی شوان ،کە یەکێکە لە ناحیە هەرە دێرینەکانی سەردەمی عوسمانی سەنجەقی کەرکوک و لیوای کەرکوکی سەردەمی پادشایەتی و پارێزگای کەرکوکی دووای شەستەکان ، لە رووی شوێنەوە، بە دووری (٣٠)کیلۆمەترێک دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی قەزای ناوەندی کەرکوکەوە..
ئەگەرچی لە رووی مێژووییەوە ،ژمارەی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بۆ خۆی تا رادەیەک گرفت ئامێزە، چونکە سەرچاوە کۆنەکان کە باسی ژمارەی دانیشتوانیان کردووە ، باسیان لە خێڵی شوان کردووە نەک ناحیەی شوان وەکو یەکەیەکی کارگێڕی، دوواتریش کە بە فەرمی سەرژمێری ناوچەکە کراوە، وەکو یەکەیەکی کارگێڕی لە چوراچێوەی سنورێکی دیارکراودا سەرژمێری کراوە، لە حاڵەتی یەکەم خێڵی شوان تەنیا لەو سنورە کارگێڕیە نەبووە کە پێی گوتراوە ناحیەی شوان، لە حاڵەتی دووەمیش سنوری ناحیەکەو گوندەکانی تەنیا لە خێڵی شوان پێک نەهاتووە ، بۆیە لەگەل ئەوەی لەم نوسینەدا ئاماژە بەسەرچاوە کۆنەکان دەکەین بەڵام بۆ روون کردنەوەی کەمبوونەوەی دانیشتوان پشت بە سەرژمێریەکانی ناوچەکە دەبەستین:
هه‌موو ئه‌و خه‌مڵاندن‌و مه‌زه‌نده‌كارییانه‌ى له نووسینى گه‌ڕیده‌و رۆژهه‌ڵاتناس و كوردناسه‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌ون، له‌سه‌ر شوان وه‌كو خێڵ نووسراون ، ئه‌دمۆندز به یانزه هه‌زار كه‌س‌و مێجه‌ر سۆن به پانزه هه‌زار كه‌س ، بەڵام مه‌ردۆخى‌و محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی خێڵى شوانیان به‌دوو هه‌زار خێزان مه‌زه‌نده كردووه، لێرە خێزانیان بەکارهێناوە نەک کەس، دیاره ئه‌مه‌ش هه‌مان رێژه‌ى ئه‌دمۆندزو سۆن ده‌كات ئه‌گه‌ر ناوه‌ندى هه‌ر خێزانێك به‌پێنج تا شه‌ش كه‌س دابنێین ،له‌و دوو هه‌زار خێزانه‌دا نزیكه‌ی دووازده هه‌زار كه‌سێك ده‌بێت ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه سه‌رژمێرییه‌كانى عیراق له بیسته‌كانه‌وه تا هه‌شتاكان له شوان‌دا وه‌كو ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو‌و سه‌نته‌ری چه‌ند گوندێك به پێی باری سیاسی وجوگرافی و نزیكی له گوندی رێداره‌وه ئه‌نجامدراون، نه‌ك وه‌كو خێڵ،جگه له‌وه‌ی له رووی خێڵایه‌تیه‌وه ناوچه‌كه چه‌ند گوندێكی خێڵی شیخ بزێنی گرتووه‌ته‌وه گونده‌كانی خێڵی شوانیشی دابه‌شكردووه به‌سه‌ر قه‌ره‌هه‌نجیرو چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ڵاسێوكه‌و ته‌قته‌ق و پردێ و دووبزو و قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوكدا ، به‌ڵام دواى تێپه‌ڕبوونى چل تا په‌نجا ساڵ وه‌كو ناوچه‌یه‌كی كارگێڕی له سایه‌ی حكومه‌تی ئێراقیدا دانیشتوانه‌كه‌ى له‌م سه‌رژمێریانه‌دا نه‌ك هه‌ر زیادى نه‌كردووه، به‌ڵكو كه‌میش بووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م سه‌رژمێرییه‌كى فه‌رمیم ده‌ستكه‌وتبێت له‌سه‌ر ناوچه‌ى شوان بریتییه له‌و سه‌رژمێرییه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى گه‌ل (مجلس الشعب) له ساڵى 1946دا ئاماده‌كراوه به‌شوان‌و پردێ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا دووه‌م ناوچه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكده‌هێنن، دوو كه‌س بۆ ئه‌و پۆسته كاندید وده‌ستنیشانكراوه ئه‌وانیش بریتى بوون له (سه‌ید حوسه‌ینی خانه‌قاو ئه‌مین قیردار كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێیان گوتووه ئه‌مین قه‌ردار ) ده‌بوو یه‌كێكیان به‌پێی زۆرینه‌ى ده‌نگ ببێته نوێنه‌رى ناوچه‌كه، ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له‌و ده‌نگدانه‌دا كردبوو ،ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی ده‌نگیان بۆ سه‌ید حوسه‌ینی خانه‌قا دا به‌ڵام ئه‌مین قیردار ده‌رچووه ،له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نیا نێرینه‌و ته‌مه‌ن سه‌رووى هه‌ژده ساڵ بۆیان هه‌بووه ده‌نگ بده‌ن، كۆى گشتییان (7073) كه‌س بووه، كه‌چی له سه‌رژمێرى ساڵى 1947دا سه‌رجه‌م دانیشتوانی ناوچه‌كه (11200) كه‌س بووه،ئه‌مه به‌به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1946گومان له‌وه‌دا نیه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆری تیایه چونكه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لادێی و پشت به‌ستوو به كاری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری و له چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ژیا بێت و كاریگه‌ری ئاین له‌سه‌ری به‌هێزو له سه‌رده‌مێكدا هێشتا به‌رنامه‌كانی رێكخستنی خێزان وبه‌ده‌ر كه‌وتنی خێزانی ناوكی تیایدا نه‌هاتبێته ئاراوه له ده‌نگدانێكدا (7073)نێرینه‌ی ته‌مه‌ن سه‌روی هه‌ژده ساڵی ده‌نگی دابێت ده‌بێ بپرسین چه‌ند كه‌سیش به‌شداری ده‌نگدانی نه‌كردووه‌و ژماره‌ی ئافره‌تانی چه‌ند بووه‌و رێژه‌ی ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده ساڵ چه‌ند بووه؟؟؟ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بوو سه‌رژمێری ناوچه‌ی شوان له ساڵی 1947دا نزیكه‌ی بیست هه‌زار كه‌س بێت كه‌چی له سه‌رژمێرى ساڵى 1957یشدا (13302) كه‌س بووه ،كه به‌سه‌ر (76)حه‌فتاوشه‌ش گوندا دابه‌شبوون له سه‌رژمێریه‌كه‌دا به پێی ره‌گه‌زی (نێر‌و مێ) به‌م شێوه‌ی خواره‌وه تۆمار كراون :
زناوی گوندنێرمێكۆی گشتیژ.خیزان ١٩٨٧٢٠٢٢
1رێدار218205423
2جه‌وه‌جه‌وه383573
3قولی به‌گ11784201
4تۆراغ8189170
5دوبزنی423981
6قادرزه‌مه6569134
7كارێز وه‌تخر6863131
8حه‌سار ته‌ها5461115
9بیراڵك111102213
10توڵكی235233468
11قه‌ره‌سالم سه‌رو136121257
12قه‌ره‌سالم خوارو7066136
13ئالی به‌یان187197384
14كاوله‌سوار434689
15شه‌وگێڕ9397190
16په‌ڵكانه9485179
17ده‌رماناو8165146
18عه‌مدۆن160150310
19مه‌رزیخه‌ی خوارو156153309
20مه‌رزیخه‌ی سه‌رو129132261
21حه‌سه‌ن قه‌باغ5858116
22كانی ره‌ش5652108
23جگیله7385158
24قه‌ره‌ناو319273592
25سماقه109114223
26كه‌په‌نك96105201
27دارئه‌ختیار118117235
28ئیلنجاغ83168251
29ئۆمه‌رمه‌ندان10995204
30توركمان باغ111113224
31كارێزه‌ی خاڵخاڵان227178405
32ته‌ره‌قه323466
33دووشیوان7369142
34نێبه‌سه‌ره6264126
35ناروجه‌ی حاجی جه‌رجیس296392
36ناروجه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب242852
37ناروجه‌ی حه‌مه بله137123260
38ته‌په‌كوره‌ی سه‌روو454792
39ته‌په‌كوره‌ی خواروو463682
40مه‌مان61218
41قادر عه‌لی8816
42ئۆمه‌ر به‌گ4954103
43پاپیلان (چه‌ڵتوكه)155132287
44حاجی به‌یخانی سه‌روو7475149
45ئیسماعیل به‌گی133111244
46قه‌ره‌بڵاغ221840
47قه‌مبه‌ر6450114
48گه‌نیاك383876
49جانقزی سه‌روو6877145
50جانقزی خواروو6944113
51مام ره‌ش201200401
52مۆرد242246
53خدر شیرین9595190
54توڕكه4860108
55ئیبراهیم زانا101424
56جولحان 9393186
57حاجی بێخانی خواروو6944113
58گورگان434386
59تۆمار117101218
60عه‌لی مو‌سا323567
61گورزه‌یی101020
62كه‌ڵاوقوت184171355
63گوڵمكه‌وه255218473
64ره‌حیماوه101323
65فه‌قێ میرزا125100225
66په‌ڵكه ره‌ش10080180
67یه‌خته خان6969138
68عه‌لی مكایل231538
69ئاوباریك494291
70گۆران8673159
71ده‌لۆ11394207
72پیریجان564399
73سوره‌دێی سه‌روو7655131
74قه‌فار158156314
75داربه‌سه‌ره201636
76ناسرومیسر443377
77داربیله494491
كۆی گشتی6830647213302
دوواتر چه‌ند گوندێكی لێ دابڕاوه بۆیه له سه‌رژمێرى ساڵى 1965دا گه‌یشتووه‌ته (15279) كه‌س‌و له ئاماری ساڵانه‌ى 1970شدا ژماره‌ى دانیشتوانى ناوچه‌كه (16345) كه‌س بووه، دواى حه‌وت ساڵى تر له سه‌رژمێرى ساڵى 1977دا بووه به (16902) كه‌س، ئه‌مه دوا سه‌رژمێرى گشتى ناوچه‌كه بووه كه له‌لایه‌ن ده‌زگه فه‌رمى‌و حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه ئه‌نجامدرابێت، بێحگه له‌و لیژنه‌یه‌ى بۆ نه‌خشه‌دانان‌و پلاندانانى په‌ره‌پێدانى لادێكان دروستكرا له عیراقدا، له ساڵى 1982 بۆ كۆكردنه‌وه‌ى گونده‌كانى شوان توێژینه‌وه‌یه‌كیان پێشكه‌شكردو، تێكڕاى ناوچه‌كه‌یان كه ئه‌و كاته له (63)گوند پێكهاتبوو به (2116) خێزان وبه (12799) كه‌س له قه‌ڵه‌مداوه، واتە دووای بست و پێتج ساڵ لە سەر ژمێری ساڵی ١٩٥٧ کە بە قەولی (مالتۆس) دەبوو ژمارەی دانیشتوان دوو بەرامبەر بێت لە ماوەی بیست وپێنج ساڵدا کەچی ژمارەی دانیشتوانی ناحیە شوان لە ساڵی ١٩٥٧ەوە بۆ ١٩٨٢ پێنجسەدو دوو (٥٠٢) کەس کەمی کردووە ، واتە ئەگەر راگواستن و کۆچپێکردنی زۆرەملێش نەبووایە ،سیاسەتی رەگەزپەرستی ناوەند بە بەرنامە کاری دەکرد بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کورد ، تا دوواتر لە مانگی چواری ١٩٨٧ بریاری چۆڵکردن و وێران کردن و راگواستنی دانیشتوانی ناحیەی شوان درا بۆ هەولێر و لە کۆمەڵگاکانی بنەسڵاوەو دارەتو و کەورکۆسک و جدیدەو تۆبزاوە نیشتەجێکران..
دووای ٢٠٠٣ و ئاوەدانکردنەوەی ناحیەکەو گوندەکانی ، سەرەرای گەراندنەوەی تۆمار‌و رەگەزنامەی باری کەسی و پسوڵەی خۆراک و مامەڵەی فەرمی وەکو دانیشتوانی رەسەنی ناوچەکە دووای حەفتاو حەوت ساڵ کە لەسەر ژمێری ساڵی ١٩٤٧ شوان (١١٢٠٠)کەس بووە ، نزیکەی پەنجا ساڵە سەرژمێری لەم ناوچەیە نەکراوە، تا لە ساڵی ٢٠٢٤ ژمارەی دانیشتوانی گەیشتوەتە (١٦٣٥٢)کەس ..تەنیا پێنج هەزارو سەدو پەنجاو دوو کەس زیادی کردووە ؟! لە هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٤٦دا (٧٠٧٣)کەس تەنیا نێرینە دەنگیداوە، ئەگەر ژنانیش بە هەمان رێژە بەشداریان بکردایە (١٤١٤٦)کەس دەنگیان دەدا ، دووای نزیکەی هەشتا ساڵ لەو هەڵبژاردنە ئیستا ئەو ڕیژە دەنگدەرەی کوردی تێدا نەماوە؟!
ئیستا بە هەزاران خێزانی کوردی ناحیەی شوان لە هەولێرو سلێمانی نیشتەجێن و نەگەراونەتەوە ناوچەکە، ئەمە بۆ تەواوی یەکە کارگێریەکانی ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکانی تریش راستەو مەترسی و هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە لە سەر ئایندەو چارەنوسی ئەم ناوچانە ، ئەوەی جێگای داخە نە حکومەتی هەرێم بەرنامەیەکی نەتەوەیی هەیە بۆ گەراندنەوەی ئەم خێزانانە و نە هەندێک لە براتورکمان و عەرەبەکانمان بروامان پێ دەکەن ئەمانە دانیشتوانی رەسەنی کەرکوکن ..لە هەڵبژاردنەکاندا دەڵێن لە هەولێرو سلێمانیەوە کورد دێنن بۆ ئەوەی رێژەی کورد زیاد بکەن!